بەرێز بەڕێوبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی

Wednesday, 05/12/2012, 12:00

1447 بینراوە



تكایە ئاوڕێك لەفێركردنی خوێندنی گەورە بدەرەوە بزانە چی باسە!!!!!!!!!!
زەمانی خۆی لەم وڵاتەدا جۆرێك لەخوێندن هەبوو ناویان نا بوو (محوالامیە) ئەم لەسەردەمە زێرینەكەی خۆماندا گەشەی كردوو بوو بە فێركردنی گەورە راستە ئەمە هەلەێكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی ئارەزوومەندن كەشتێك خوێندەواری فێََر ببن وەك مافیكی سەرەتایی بەڵام ئەوەی جێگەی داخ و تێروانینە ئەمەیە كەكۆمەڵێك مامۆستای هەل پەرست و خاوەن واسیتەو بێزار لەوانە وتنەوە لەژێر ناوی تەنسیب یان جێگریكردن خۆیان خزاندۆتە ئەم بەشەو خۆیان لەپرۆسەی خوێندن دزیوەتەوە ئەمەش بەزەقی لەبنكەكانی شاری سلێمانی رەنگیداوەتەوە بۆتە دیاردەیەك كەوای لێهاتووە خەڵكی ئاوات بەو جۆرە دەوامە بخوازێت ناهەقیشیان ناگرم خۆ خراپ نییە لەهەفتەیەكدا تەنها پێنج رۆژ دەوام و رۆژانی دەوامیش تەنها یەك سەعات و نیو دەوام كردن.
رۆژێكیش بەئارەزووی خۆت (OF) لەهەمووی خۆشتر لەهەندێ بنكەكدا ژمارەی مامۆستا لەژمارەی خوێندكار زیاترە بەڵام بۆ خۆڵ كردنە چاوی پەروەردە لەكاتی پێشكەشكردنی لیستی وانە وتنەوەدا ژمارەی خوێندكار بەزۆر دەگەیەننە 25 خوێندكار. كەبەڵگەمان لەبەردەستەدا یە بۆ سەلماندنی راستی كەژمارەی خوێندكاری چەند بنكەیەك لە12 خوێندكار زیاتر تێناپەڕێت.ٍ لەكاتێكدا زۆربەی فوتابخانەكانی بەیانیان دەناڵێنن بەدەستی كەمی میلاكەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە