جێیه‌ک کانیله‌کی لێبێت و شه‌ماڵێکی لێوه‌هاتبێت هی هێرۆ یه

Tuesday, 05.26.2009, 12:00

2048 بینراوە


به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌و به‌به‌رچاوی هه‌موو ئه‌و شه‌ره‌فمه‌نده‌کوردانه‌ی هێشتا ویژدان له‌ده‌روونیاندا زیندووه‌و کاری پێ ده‌که‌ن ئه‌وه‌ڕاده‌گه‌یه‌نم و ده‌بینین که‌بنه‌ماڵه‌ی مافیاو ئازادیکوژی هێرۆ و جه‌لال ئه‌وه‌نده‌چاو برسی و به‌ ته‌ماعن ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ش که‌له‌له‌زه‌مه‌نی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕدا ئازاد بوون و موڵکی هه‌موو خه‌ڵک بوون ئێستا سه‌دان چڵکاوخۆری لێ دانراوه‌و ته‌لبه‌ند کراوه‌و که‌س ته‌نانه‌ت ناتوانێت نزیکیشیان بکه‌وێته‌وه‌و بوونه‌ته‌شوێنێکی موحه‌ڕه‌مه،دیاره‌هی وه‌ره‌سه‌یه‌وا ئێستا زیندوویان کردووه‌ته‌وه‌و به‌موڵکی خۆیانی ئه‌زانن،هه‌ر له‌به‌رزایی و شوێنه‌دڵگیره‌کانی دوکان و ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌زمه‌ڕو ده‌باشان وقه‌ڵاچوالان و شارباژێڕه‌وه‌بیگره‌تا ئه‌گاته‌ڤێللاو کۆشکه‌فیرعه‌ونیه‌کانی سه‌ر هه‌ر گرد و ته‌پۆڵکه‌یه‌کی ئه‌م خاکه‌برینداره‌که‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان شه‌ماڵێکی فێنیکی لێوه‌هاتبێت..ئه‌مه‌هه‌ر شتێک ده‌ر بخات ئه‌وه‌ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌م بنه‌ماڵه‌مافیاو چاوچنۆکه‌مافی هه‌موو ته‌سه‌روفاتێک به‌خۆیان ڕه‌وا ئه‌بینن له‌سه‌ر خاک و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌سه‌ریشی ده‌ژین،به‌ڵام سه‌یره‌که‌له‌وه‌دایه‌که‌ئایا ویژدان زیندووان و به‌شه‌ره‌فانی میلله‌ته‌که‌مان له‌کوێن سه‌باره‌ت ئه‌م هه‌موو ته‌ماع و ده‌ست درێژی و به‌هه‌ده‌ر دان و دزینی داهاتی هاوڵاتیان و شه‌لم کوێرم ناپارێزمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پڕ خیانه‌ت و کورد کوژی هێرۆ و جه‌لال،که‌هیچ پیرۆزییه‌ک نه‌ماوه‌ژێر پێیان نه‌خستبێت و هیچ جۆره‌زوڵم و ته‌عدایه‌ک نه‌ماوه‌که‌پێێ هه‌ڵنه‌ستابن،ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتووه‌ته‌ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و موچه‌ی ئه‌یده‌ن به‌کارمه‌ندانیش به‌منه‌ته‌وه‌بیده‌ن و به‌پاره‌ی گیرفانی خۆیانی بزانن بۆیه‌ئه‌یانه‌وی‌ وه‌کو کاتێکی فشار به‌کاری بێننو ته‌نانه‌ت وه‌زیفه‌و بایعیش بکه‌نه‌ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیان و له‌هه‌رکه‌سێکی وه‌ربگرنه‌وه‌خۆیان به‌سه‌رپشک ئه‌زانن..به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مێژوودا وانه‌مان لێ وه‌رگرتووه‌که‌هه‌ر سته‌مکارێک به‌م جۆره‌نه‌فامیه‌به‌سته‌م و مه‌حروم کردن هه‌ستابن ئه‌وا دره‌نگ بێت یان زوو ئه‌وا ئه‌که‌ونه‌ژێر هه‌ره‌سی نه‌ڕه‌ی شیرانه‌ی چه‌وساوه‌و شۆڕشگێڕانه‌وه‌و ئه‌بنه‌په‌ندی زه‌مانه‌بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی،جگه‌له‌وه‌ی که‌لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو له‌تۆماری لاپه‌ڕه‌زه‌ردو سه‌رم هێنه‌کانیدا تۆماریان ئه‌کات و هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک له‌داهاتووشدا بیانخوێنێته‌وه‌کۆمه‌ڵێک نه‌فرینیان بۆ ئه‌نێرێت.به‌داخه‌وه‌که‌له‌م زه‌مه‌نی جیهانگه‌راییو پێشکه‌وتنه‌دا کوردستان ده‌نینین به‌ده‌می ئه‌م ڕێوی وگورگه‌برسیانه‌وه‌یه‌که‌ڕۆژ به‌گۆژ بیزاری خه‌ڵك له‌زیادبووندایه‌و ژیان زیاتر ڕه‌ش و ڕه‌شتر ئه‌بێت


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)