بائیتر یەك بگرین

Thursday, 11/06/2009, 12:00

2562 بینراوە


باچیتر ناكۆك و بەرش وبڵاو نەبین لەئاستى ناعەدالەتى و پێشێل كردنى یاسا
ئەوەندەبەس نیە كەلەسەر حیزب وحكومەت شت بنوسین ئێمە دەبێ یەكگرتووبین و بەرهەڵست كارى كارە قێزەونەكانى حكومەت ودوو حیزبەكەبین كەبەبەرچاومانەوە ڕۆژانە خەڵك لەسەر شتى ڕاستى و حەق دەستگیردەكرێت,ئێمەى لایەنگرى ڕاستى و عەدالەتى جەماوەرێكى زۆرین بەڵام یەكگرتونین و پەرش وبڵاوین ئەگر یەك بگرین وەك دێوەزمەیەكى ترسناكمان لێدێ بەرانبەر بەدەسەڵات با وەكو لایەنێكى ویژدانى و مرۆڤایەتى هەركە كەسێك دەستگیردەكرێ و ناحەقى بەرانبەر دەكرێ و موچەى دەبڕێ هەریەكەمان لەشوێنى خۆیەوە مەحكومى بكات لەهەرجێ گایەك بین تەنانەت ئەگەر پێنج كەسیش بین هەرزۆرە ئەم كارەبكەین بەبەشێك لە كلتورى نەتەوەكەمان بەڵام بەداخەوە ڕەنگە هەندێك كەس بڵێ ئەمە سەرى خۆى ئێشێنێ بەڵام لەوڵاتانى پێشكەوتودا لەسەر ڕۆژنامەنوسێك یان هونەرمەندێك بەهەزاران كەس دەڕژێنە سەرجادەو خۆپیشاندان دەكەن تاوەكو دەسەڵات مافیان پێدەداو داواى لێبوردن دەكات. بەسەرهاتێكى ناوچەیەكى كوردستان تان بۆدەگێڕمەوە لە شارۆچكەیەك وەرزى زستان بوو جەو زۆرسارد بوو حكومەت لەباتى دابینكردنى چەند بەرمیلێك سوتەمەنى یەك بەرمیلى بۆهەر خێزانێكى ئەوناوچە ناردبوو خەڵكى كۆبونەوە وەكو ناڕەزاییەك ووتیان ئێمە وەرى ناگرین تاوەكو بۆمان زیادنەكەن خۆكوردستان هەمووى نەوتە كاتێك كە تەنكەرى نەوت هات هەركەسەو نەوتى خۆى وەرگرت تەنها دوو كەس نەبێت ئەویش لەدوایدا بەپەلە كاكى تەنكەریان بانگ كرد وەریان گرت ئەینا نەوتەكەیان ئەفەوتا ,ئەمە نمونەى پەرش وبڵاوى و بێ هەڵوێستى میلەتە,نازانم ئەم میلەتە حكومەت هەرچیەك بكات لێى ڕازین ئێمەى كورد وەكو میلەتى سەرپردەكە واین ئەلێن زوو ئاغایەكى زۆردار لە ناوچەیەك بووە هەموو دانیشتوانەكەى لەڕێگاى پردێكەوە هاتوچۆیان دەكرد ئاغا بەپیاوەكانى ووت : من میلەتەكەم تاقى دەكەمەوە بزانم هەڵوێستیان چۆنە بچن سەرپردەكە بگرن هەركەسێك ڕۆى قرانێكى لێوەربگرن بزانن خەڵك چى دەكاتپیاوەكانتى ئاغا دەچنە سەرپردوهەركەسێك دەڕوا قرانێكى لێوەردەگرن,ئاغاش ڕۆژى دواتر بە پیاوەكانى دەلێت بیكەن بەدوو قران لەو بارەش خەڵك هەرڕازیە هەرچەندە زیادى دەكات خەڵك هەر هیچ ناڵێن هاتوچۆى خۆیان دەكەن دواترئاغا ئەلێت هەركەس ڕۆشت شەقێكى تێهەڵبدەن و 5قرانى لێوەرگرن خەڵك هەربەبێ هیچ ناڕەزاییەك دەڕۆن وقبوڵى زوڵمەكە دەكەن ئاغا دەڵێت لێیان گەڕین بابڕۆن بەخواداواى شتى كەش بكەین هەرڕازین كێشەیان نیە.بەڵام ئێمەش حكومەت هەرچیەك بكات هەرڕازین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە