ڕاستكردنەوەی بۆ چاودێرە بێ زانیارییەكەی وزارەتی شەهیدان , سەبارەت بە سەفەرەكەی د.فرایلینگە

Monday, 11/05/2009, 12:00

1870 بینراوە


ئەو چاودێرەی ئەم بابەتەی نووسیووە هەقی وابوو ناوی خۆی بنووسیایە , چۆن ئەلبومێك وێنەی بڵاو كردۆتەوە , من بە كورتی لێرەدا چەند زانیارییەك لەسەر سەفەرەكەی د.فرالینگە دەخەمە بەردەست خوێنەران , بۆ ئەوەی چاودێرەكان داهاتوو بەرچاویان ڕونتر بێت كە شتە نووسن , هەڵە كەمتر بكەن .
ئەو چاودێرە بەڕێزە لە بیری چووە بنووسێت د.فرالینگە كێ دۆزییەوە ؟, وە كێ سەفەرەكەی ڕێكخست تا وەفدەكە سواری فڕۆكە بوون ؟, ئەبوایە ئەوەشی بنووسیایە ئەوەی ئەو كارەی كرد , بە كارێكی باشی نەزانی خۆی لەسەر حیسابی ناو و كارەكانی چاك ئەو سەفەرە بكات , تەنانەت بۆ مێژوو جێگیرەكەشی كاك ساڵا سۆفی , زۆری دیكە بۆ كاری وا ملی خۆیان دەشكاند .
كە ئەو سەفەرە هاتە پێشەوە تووشی بەزمێك بووم نەبێتەوە ,لەبەر ئەوەی بەندە كە دۆزەرەوەو ڕێكخەری سەفەرەكە بووم , وتم با ئەم پیاوە ئێزیدییە لە گەڵیا بڕواتەوە , بۆ ئەوەی خزمەتێك بە دۆزی ئەنفالكراوە ئیزیدییەكانی لێوە شین بێت , كە هاورَێ نزیكەكانی خۆی , كە تەلەفۆنیان بۆم دەكرد دەیان وت باشت نەكردووە , كەڵكی سەفەری نییە , ئیتر تووشی گوڵمەزی خۆم بوم تەنانەت ئیستقالە دانیش لە ناو چاك دەستی پێكرد . وەلێ من مكوڕ بووم لە ڕۆیشتنی تەنها لەبەر ئەوەی ئێزیدی بوو , ئیتر ئەو شەوانە تا سەفەرەكە تەواو بوو, كاكە هادی شەوانە تەلەفۆنی لەسەرم داناخست , شەوی وا هەبوو 4 كاتژمێر لەگەڵما قسەی دەكرد , جاری وا هەبوو بە دەم قسەوە خەوم لێدەكەوت , ئەو ماوەیە كەس تەلەفۆنی ماڵی ئێمەی بەرناكەوت .
دیارە چاودێرە بەسزمانەكە , وەیش بەسزمان و گوناحە , ئاگای لە وردە كاری سەفەرەكەی ئەمجارەی فرالینگە نییە , چونكە دیسانەوە لە ڕێگەی چاودێری كوردۆساید- چاك كۆمیتەی نەمساوە ەوە ڕۆیشتەوە بۆ شایەدی دان , ئەمجارەیان مخابن كاكە هادی بابا شێخ ئەنداممان نەبوو تا بینێرینەوە , وەلێ برادەرانی نەمسا وەك خزمەت بە دۆزی هەڵەبجە و بۆ ئەوەی بیسەلمێنن تەنها لە خزمەت بە دۆسییەكە ئەو كارەیان ئەنجامداوە , كە ناویانیش نەهات , هیچیان نەوت , وتمان گرنگ كارە مەزنەكەیە كردوومانە بۆ هەڵەبجە , خۆشمان دەزانین دۆسیەمان لای وزارەتی شەهیدان چۆنە , ئیتر گلەیی چی بكەین ؟.
ئەم ڕونكردنەوەیە تەنها بۆ ئەوەیە , ئەو چاودێرانەی ڕۆژانە شت ئە نووسن و ناوێرن ناوی خۆیان لەگەڵ ئەلبوومە وێنەكان بڵاو بكەنەوە , جارێكی دیكە سفڵە نەبن لە ئاست ڕابردوو , ڕاست بڵێن .

بابەتەكە لێرەدا بخوێننەوە :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0bbe37c0
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە