١٠٠ كه‌سایه‌تی له‌بنه‌ماله‌ی قوربانیان و چالاكوانانی بواری جینۆساید داواده‌كه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێم داوای لێبوردن له‌خه‌لكی كوردستا

Saturday, 13/04/2013, 12:00

1797 بینراوە


ته‌مه‌نی دەسەلاتی کوردی 22 ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕیت، 22 ساله‌ قوربانیانی تاوانی گه‌لکوژی چاره‌وانی دادگایی ئه‌و سه‌رۆک جاش و تاوانباره‌ کوردانه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌شداریان به‌جۆرێ له‌ جۆره‌کان له‌ تاوانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌دا کردووه‌. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی به‌رامبه‌ر به‌و دۆسیه‌یه‌ کردوویه‌تی، ته‌نها په‌نادان، پشتگیری و هاوکاری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ بووه‌. ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ کراوه‌ و ده‌کرێت درێژه‌دانه‌ به‌ ئازاره‌کانی تاوانی ژینۆساید، درێژه‌دانه‌ به‌ تاوانی ژینۆساید، ژێرپێخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی گه‌لکوژلێکراوه‌ و ‌ په‌راوێزکردنی که‌سوکاری قوربانیانه‌، په‌سندکردنی کرداری تاوانبارانه‌ و خنکاندنی پرۆسه‌ی دادوه‌رییه‌.
تاوانی گه‌لکوژی گه‌وره‌ترین تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدرێت، سەرباری گەورەیی تاوانەکە و داواکردنی دادگاکانی عیراق و کوردستان بەهۆی سکالای سەدان بنەمالەی قوربانیانی کورد لەسەر ئەوتاوانبارانە کەچی هیچ تاوانبارێک بۆیەک ساتیش ڕێگای دادگا و زیندانی نەبینووە. تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌ خۆی وه‌کو نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان و قوربانیان ده‌بینێت یه‌ک سه‌رۆکجاشی تاوانباری ده‌ستگیر نه‌کردووه‌ و نه‌داوه‌ته‌ دادگا. بەپێچەوانەوە تا پێتان کراوە لەم بارەوە داکۆکیتان لەو تاوانبارانە بەپاساوی جیا جیا کردووەو کون کەلەبەرەکانی داگکانتان بۆ داخستوون، بەرادەیەک ئاستی داکۆکیکردنی ئیوە گەیشتۆتە ئاستی دادگاکانی ئەورپاش لەنمونەی دادگایی کردنی یەکی لەگەورە تاوانبارانی گەلکوژی کورد سوپاسالاری عێراق (نزار خەزرەجی) لەدانیمارک و هادی شاویس لەسوێد، یان رزگارکردنیان لەدادگا وەک تارق رەمەزان و عەباسی بایز و قاسم ئاغای کۆیە و 258 سەرۆک جاش لەدەست دادگاکان. ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی جگه‌له‌وه‌ی له‌ کوردستان و عێراق رێگری له‌ دادگاییکردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌که‌ن، تابۆیان کراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به‌ربه‌ستیان بۆ دادگاییکردنی سه‌رۆکجاش و تاوانبارانی دیکه‌ کردووه‌. جگه‌له‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان پیاده‌ی بریاری ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس ناکات و به‌عسیه‌کۆنه‌کان که‌ گه‌لێکیان تۆمه‌تی به‌شداریان له‌ تاوانه‌کانی دژ به‌ گه‌لی کورد ده‌خرێته‌پاڵ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ گرنگیان پێده‌درێت و پله‌وپایه‌یان پێده‌درێت و به‌رزده‌کرێنه‌وه‌، بۆنمونه‌ له‌وانه‌ وه‌زیری دادی هه‌رێمی کوردستان شیروان حه‌یده‌ری تۆمه‌تی تاوانباریی له‌ تاوانی گه‌لکوژی بارزانیه‌کاندا ده‌خرێته‌پاڵ.
تائێستا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیووه‌ له‌ ئاستی داخوازیه‌کانی که‌سوکاری قوربانیان بێت و ئاستی بژێو و گوزه‌رانیان به‌رزبکاته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵکه‌ قوربانیه‌که‌ په‌راوێزکراون و ئاستی ژیان و گوزه‌رانیان نزمه‌ و گه‌لێ له‌و خێزانانه‌ کۆله‌مه‌رگانه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. گه‌لێ له‌ بریندارانی چه‌کی کیمیایی و تاوانه‌کان له‌ چاوه‌روانی هاوکاری و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا نائومێدانه‌ سه‌ریان نایه‌وه‌.
پێمانوایه‌ پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ی دیکه‌ که‌ په‌نای سه‌رۆکجاشه‌کانیان داوه‌ و هاوکاریان ده‌که‌ن یا پله‌و پایه‌یان پێبه‌خشیوون به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتیمان تاوانبارن، چونکه‌ ئه‌وان په‌نای که‌سانی تاوانباریان داوه‌. ئه‌وانه‌ هه‌موویان له‌سه‌ریانه‌ داوای لێبووردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری قوربانیان به‌تایبه‌تی بکه‌ن.
به‌تایبه‌تی پێویسته‌ هەردوو پارتی دەسەلات (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتمانی کوردستان) هەرسێ سەرۆکایەتیەکە (هەرێم و حکومەت و پەرلەمان) لە٢٥ سالیادی تاوانی گه‌لکوژی ئەنفالدا ئیمه‌ له‌ بنه‌ماله‌ی قوربانیانی و چالاكوانانی بواری جینۆساید بەفەرمی:

١/ داوای لێبوردن لەخەلکی کوردستان بەگشتی و بنەمالەی قوربانیان بەتایبەتی بکەن
٢/ داوادەکەین هه‌موو تاوانباره‌ سه‌رۆک جاشه‌کان که‌ له‌ سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و تاوانی گه‌لکوژی دیکه‌ له‌ دادگادا داوایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌ و داواکراون بدرێنه‌ دادگا و دادگاییه‌کی دادوه‌رانه‌ به‌پێی تاوانه‌کانیان بکرێن.

ناوه‌كان ..
١\ واحید به‌هه‌جه‌ت قادر ، بنه‌ماله‌ی قوربانی گه‌رمیان
٢\ فكریه‌ بهچت قادر ..بنه‌ماله‌ی قوربانی ..گه‌رمیان
٣\ره‌حمه‌ نجم الدین مه‌جید ...بنه‌ماله‌ی قوربانی ...گه‌رمیان
٤\ حبسه‌ وادی ڕه‌ئوف ... بنه‌ماله‌ی قوربانی .. گه‌رمیان
٥ \ حمدیه‌ محمد جه‌وهه‌ر ..بنه‌ماله‌ی قوربانی ... گه‌رمیان
٦\ نعیمه‌ نجم الدین محمد ... بنه‌ماله‌ی قوربانیان ...گه‌رمیان
٧ \حاجی ئاسكه‌ علی ...بنه‌ماله‌ی قوربانیان ..گه‌رمیان
٨\ سه‌باح نه‌جمه‌دین ..تاقانه‌ی ئه‌نفال ... كه‌لار
٩\ ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ لاو ...تاقانه‌ی ئه‌نفال ... كه‌لار
١٠\ بورهان حه‌مه‌ خان... تاقانه‌ی ئه‌نفال ... رزگاری
١١\ حسن مه‌حمود ئه‌حمه‌د ..تاقانه‌ی ئه‌نفال ... كه‌لار
١٢\ جه‌زا محمد ره‌شید ..تاقانه‌ی ئه‌نفال ... رزگاری
١٣\ حسێین علی فه‌ره‌ج ..تاقانه‌ی ئه‌نفال .. كفری
١٤وه‌هاب ئه‌حمه‌د محمد ..تاقانه‌ی ئه‌نفال ... كه‌لار
١٥\ نه‌سره‌دین خورشید ڕه‌شید تاقانه‌ی ئه‌نفال ... دوز
١٦\مه‌ریوان عه‌بدولقادر ..تاقانه‌ی ئه‌نفال ..كۆیه‌
١٧ شاخه‌وان شۆڕش ، چالاكوانی بواری جینۆساید ... دانیمارك
١٨\ هیوا ناسح ..چالاكوانی بواری جینۆساید ... سویسرا
١٩ \ روناك ئه‌حمه‌د چالاكوانی بواری جینۆساید ... ئه‌لمانیا
٢٠ \ قادر نادر ... چالاكوانی بواری جینۆساید ...سوێد
٢١\ تاهیر ره‌حیمی . ..چالاكوانی بواری جینۆساید ... ئه‌لمانیا
٢٢عومه‌ر سه‌یدا ... چالاكوانی بواری جینۆساید .. نه‌رویژ
٢٣لوقمانی حاجی كه‌ریم چالاكوانی بواری جینۆساید ... به‌ریتانیا
٢٤\ سالح میراوده‌لی .. جالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ..به‌ریتانیا
٢٥ خانزاد ڕه‌شید مسته‌فا ... جالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ... به‌ریتانیا
٢٦\ێه‌حمد مه‌جید.. بنه‌ماله‌ی قوربانیان ... گه‌رمیان
٢٧\ سه‌باح عه‌لی قادر ... بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال ...كفری
٢٨\ كاوه‌ گه‌رمیانی ... بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال .. گه‌رمیان
٢٩\حه‌مه‌ عه‌لی ... بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال ... هۆله‌ندا
٣٠ \ ئیدریسی حاجی سه‌عید ... چالاكوانی بواری جینۆساید .. فینله‌ندا
٣١\عه‌بدولا قه‌ره‌قولی ... چالاكوانی مه‌ده‌نی ... سوێد
٣٢\ ئه‌حمه‌د وه‌هاب عومه‌ر... بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال ... گه‌رمیان
٣٣ خالید عبدولكه‌ریم ..توێژه‌ره‌وه‌ی ... گه‌رمیان
٣٤\ محمد حسێن ... چالاكوانی بواری جینۆساید .... گه‌رمیان
٣٥\ كۆیار ره‌ئوف ، چالاكوانی بواری جینۆساید ... . به‌ریتانیا
٣٦\ نه‌ژاد سێوه‌یلی ... چالاكوانی مه‌ده‌نی ... كه‌نه‌دا
٣٧ \ هانا عه‌لی ... چالاكوانی بواری جینۆساید \... كه‌نه‌دا
٣٨\دكتۆر كارزان ناسح.. چالاكوانی بواری جینۆساید ... سویسرا
٣٩\ كه‌لسوم حسێین .. چالاكوانی بواری جینۆساید ... هه‌له‌بجه‌
٤٠\ ئاسی فه‌رود ...چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ..گه‌رمیان
٤١\ ره‌سول حسێین .. چالاكوانی بواری جینۆساید ... هه‌ولێر ...
٤٢\ ئیبراهیم وه‌لی حیده‌ر .... كه‌سوكاری بنه‌ماله‌ی قوربانیان ... دوزخورماتوو
٤٣\ دكتور ناجی گولپی .. بنه‌ماله‌ی قوربانیانی هه‌له‌بجه‌ و بواری جینۆساید ... هه‌له‌بجه‌
٤٤\ ره‌نجه‌ شێخ خالید ... چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ... هه‌له‌بجه‌
٤٥\ مه‌جید سه‌راج ... چالاكوانی بواری جینۆساید ... نه‌مسا
٤٦\ هاوكار نه‌سره‌دین ... گه‌رمیان
٤٧\ شیلان محمد ... چالاكوانی بواری جینۆساید \ گه‌رمیان
٤٨\ سمكۆ سابیر ... به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌له‌بجه‌ و دژ به‌ئه‌نفالی گه‌لی كورد \ گه‌رمیان
٤٩\ توانا سه‌عدی ..بنه‌ماله‌ی قوربانی ... نه‌مسا
٥٠\ به‌هجه‌ت محمد غه‌فور ... فرۆشیار .. گه‌رمیان
٥١\ سه‌لام محمد ... چالاكوانی بواری جینۆساید ... دانیمارك
٥٢\ جه‌مالی سه‌ید سادق ... چالاكوانی بواری جینۆساید ... فینله‌ند
٥٣\ چیمه‌ن ره‌ئوف .... كه‌نه‌دا
٥٤ \ دیلمان عه‌لی ... كه‌نه‌دا
٥٥ زاهیر مه‌جید ..بنه‌ماله‌ی قوربانیان ..كه‌ركوك
٥٦\ عومه‌ر محمد ..سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئه‌نفالستان ... سلێمانی
٥٧\ عه‌لی حه‌مه‌ سالح ..باوكی شه‌هید گابار ... گه‌رمیان
٥٨\ ئارام مسته‌فا ... بنه‌ماله‌ی قوربانیان ... ڕزگاری
٥٩\ به‌ختیار كاكه‌ ...هونه‌رمه‌ند ... كه‌لار
٦٠\ سه‌یوان حسن .... فه‌رمانبه‌ر له‌گۆره‌ به‌كۆمه‌له‌كان و بنه‌ماله‌ی قوربانی ..گه‌رمیان
٦١ \موزه‌فه‌ر ئاوده‌ر .. چالاكوانی بواری جینۆساید ... هۆله‌ندا
٦٢\ گۆران هه‌له‌بجه‌یی .... چالاكوانی بواری جینۆساید ... دانیمارك
٦٣\ شه‌مال ڕه‌ئوف ... بنه‌ماله‌ی قوربانی .... كفری
٦٤\ سالح میراوسی رۆژنامه‌نوس ..كه‌لار
٦٥\ نه‌جمه‌دین عبدولا عباس ... كه‌لار
٦٦ \ ێه‌حه‌ شوان ... بنه‌ماله‌ی قوربانیان .. كه‌ركوك
٦٧ \ هێمن ره‌ئوف ...چالاكوانی بواری جینۆساید ... كه‌نه‌دا
٦٨\ چۆمان عوسمان ... چالاكوانی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌
٦٩\ نه‌سره‌دین وه‌هاب ... كچه‌ ئه‌نفالكراوی كه‌لار
٧٠\ ڕه‌حمان عباس قاره‌مان ... بنه‌ماله‌ی قوربانیان ... كفری
٧١\ عومه‌ر نه‌جار ... بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال .. گۆپته‌په‌
٧٢\ سه‌ربه‌ست سور ..بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال .. گۆپته‌په‌
٧٣\ ره‌نجده‌ر گراوی ... جالاكوانی بواری جینۆساید ... هه‌ولێر
٧٤\فاێیزه‌ فوئاد ... چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ .. كه‌ركوك
٧٥\ فاروق وفيق نامق\رۆژ نامه‌ نووس که‌لار
٧٦\فه‌رمان چیمه‌ن ... چالاكوانی مه‌ده‌نی ... به‌لجیكا
٧٧\ شيرين ئه‌مين روزنامه‌نووس و كجى ئه‌نفال..رزگاری
٧٨\ فاتمه‌ عه‌بدلعزيز كه‌سوكارى ئه‌نفال..رزگاری
٧٩\هه‌ڤال نه‌ژاد ... پاڕه‌زه‌ر وچالاكوانی بواری مه‌ده‌نی ... هه‌ولێر
٨٠\ ڕزگار شوانی ... بنه‌ماله‌ی قوربانی ... سوێد
٨١\ ئیبراهیم مه‌لا زاده‌ نوسه‌ر و توێژه‌ر له‌بواری ئه‌نفال
٨٢ خه‌بات ڕه‌شید ئه‌حمه‌د ،،،، بنه‌ماله‌ی قوربانی ... گه‌رمیان
٨٣\ ئیحسان مه‌لا فوئاد ... چالاكوانی بواری جینۆساید ... كفری
٨٤\ عه‌بدولا مه‌لا نوری ، په‌رله‌مانتار ... كه‌لار
٨٥\ستاره‌ عارف .... ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری چاودیری كوردۆساید\ سلێمانی
٨٦\ ئازاد ئه‌حمه‌د محێدین .... هونه‌رمه‌ند ..كه‌لار
٨٧\ هێمن عه‌بدولا ... گۆپته‌په‌ی شه‌هید
٨٨\تانیا كورد محمد .... .. ..سلێمانی ..كورد ستی
٨٩\ ئایار باقی .... چالاكوانی بواری جینۆساید و بنه‌ماله‌ی كیمیاباران ... سوێد
٩٠\ هه‌ژار كاكی ... پاڕیزه‌ر و چالاكوانی بواری جینۆساید ... كه‌ركوك
٩١\ دلشاد شوكر فه‌رمان .. ئه‌فسه‌ر له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بنه‌ماله‌ی ئه‌نفالكراو
٩٢\هه‌ردی نه‌جمه‌دین عزالدین ... بنه‌ماله‌ی قوربانی ... كفری
٩٣\ یاسین له‌تیف ... ڕۆژنامه‌نوس ..كه‌لار
٩٤\ كامل عه‌بدولقادر وه‌یس ، بنه‌ماله‌ی قوربانیانی كیمیاباران .... هه‌له‌بجه‌
٩٥\ حكمه‌ت هه‌له‌بجه‌یی ... بنه‌ماله‌ی قوربانیانی كیمیاباران ...هه‌له‌بجه‌
٩٦\ سالار سۆفی .... چالاكوانی بواری جینۆساید ... فینله‌ندا
٩٧\ عه‌باس شوان ... نوسه‌ر ... فینله‌ندا
٩٨ جیهاد محمد حه‌مه‌ كه‌ریم .. چالاكوانی بواری جینۆساید ... نه‌رویژ
٩٩ \ شالیار كوردی ....چالاكوانی مه‌ده‌نی كه‌ركوك
١٠٠\ كه‌مال هه‌لوست ... چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی سوید


په‌یوه‌ندیی :
0046735366757

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە