KURDISTANPOST
بههرۆزحسین
بۆبه‌رز راگرتنی یادی ژنه فه‌رماندار ڤیان سۆران گه‌نجان له‌ولاتی به‌ریتانیا به‌شداری له که‌مپینی یه‌ک میلۆن واژۆیان کرد
Sunday, 05/02/2012, 12:00
1507
بینراوە
کۆمیته‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌رواری 4/2/2012 له ولاتی به‌ریتانیا له شاری لیدس ، یادی ژنه فه‌رماندار، له‌یلا والی که‌ناسراوه به ڤیان سۆران وه‌بیر هێنایه‌وه، کهلهیادهکهده ، ره‌وه‌ندی کوردی له‌شاره‌کانی مانچسته‌ر و شهفیێلد ، به‌شداری یادی چالاکیه‌که بون،
سه‌ره‌تا ده‌قه‌یه‌ک رێزگرتن بۆشه‌هیدان به‌رز راگیرا، له ده‌ست پێکی یاده‌که‌دا ، به‌رپرسی کۆمیته‌ی، پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان هه‌ڤال به‌مۆ . باسی قاره‌مانیه‌تی شه‌هیدی فه‌رمانده ڤیان سۆران به‌رز نرخاند، بانگی له ره‌وه‌ندی کوردی کرد له ولاتی به‌ریتانیا که درێژه پێده‌ری خه‌باتی سه‌رکرده‌و فه‌رماندار ڤیان سۆران بین ،
به‌یانامه‌ی کوردناسیۆنی پژاک،له لایه‌ن نزاکه‌ت باوان. له یاده که دا خوێنرایه‌وه ، هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی یاده‌که‌دا له لایه‌ن شوان بورهان ، دوو پار چه هۆنراوه بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد له چیا سه‌ر که‌شه‌کانی کوردستان ڤیان سۆران ، خوێنرایه‌وه، . وه‌له‌لایه‌ن خاکان رۆژ هه‌لاتی باس له تێزی پۆست مۆدێرنیزمکرا و وه شه‌هید ڤیانسۆرانی وه‌ک گهورتین تێۆکۆشهری کورد له سه‌ر که‌سێتی ژنی ئازاد پێناسه‌کرد ، و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردکه ڤیان سۆران ئه‌م کلتوره‌ی له به‌رامبه‌ر به‌ژنان ورد‌و خاش کرد،
وه‌له هه‌مان کات دا وتاری ژنانی ولاتپارێز ، له‌لایه‌ن روقیا په‌ناهی له یاده‌که‌دا خوێنرایه‌وه،
دواتر ئاماده‌بوان به‌شداریشیان له که‌مپینی یه‌ک میلیۆن واژۆکرد . بۆ ده‌رخستنی بنکه سه‌ر بازی و ناوه‌نده سیخوریه‌کانی تورکیا له باشوری کوردستان جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه گه‌نجانی لیدس به جۆ شو خرۆشه‌وه به‌شداری که‌مپینی واژۆیان کرد. گه‌نجان له یاده‌که‌دا رون و ئاشکرا ئه‌یان وت که ئێمه بۆچی له ولاتی خۆمان نین ئه‌مرۆ، کێیه جارێکی‌تر گڕ له چیاکانمان به‌رده‌دات و خوشک‌و براکانی ئێمه ده‌کاته قوربانی حه‌زو ئاره زوهکانی خۆی له‌سه‌ر نه‌ویستی گه‌لی ئێمه ده‌هێنێته دیی. ، بۆرێزگرتن له ئیراده‌و هه‌ستی و ژیانی ئارامی ئێمه ، له سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته رێز له واژۆ کانمان بگرێت،
له کۆتایی یاده‌که‌دا له سه‌ر وه‌سیه‌تی سه‌رکرده ڤیان سۆران به گۆڤه‌ندو هه‌لپه‌رکێ. یاده که به‌رز راگیرا.
بههرۆزحسین
© 2019- Kurdistanpost