روونکردنەوەیەک بۆ رۆژنامەی روداو لەکەمپینی ئازادی کارزان کەریمەوە

Sunday, 02/09/2012, 12:00

1662 بینراوە


لەرۆژی ٣١ی ئا ب دا لەهەواڵێکتان ئاماژەتان بەناوی ئێمەش کردوە، گوایە ئێمه‌ رامان گەیاندوە، که‌ خێزانی کارزان کەریم لەسەر کارەکەی دەرکراوە و موچەکەشی براوە

ئیمە لیرەدا رای دەگەینین، ئه‌م هه‌واڵه‌ درۆیه‌، ئێمه‌ لە هیچ بەیاننامە و ئاخافتنی ئەندامێکمان راگەیاندنی لەم شیوەیەمان بڵاونەکردۆتەوە. تەنیا لەبەیانامەیەکدا رامان گەیاندوە کە ئێمە هەرەشە و فشارەکان بۆ سەر بنەمالەکەی ئیدانە دەکەین و دەیگەیەنینە ناوەندە جیهانیەکان. دەقی بەیانامەکەشمان لەگەل ئەو روونکردنەوە بۆتان دەنیرینەوە  بۆیە لەم بارەوە داواتان لێ دەکەین زانیاری و رونکردنەوەمان پێ بدەن، چونکە راگەیاندنی هەواڵی نادروست ، بەناوی ئێمە وای دەبینین هەولێک بێ بۆ لەدەست دانی راستگۆیمان لەناو خەلک

کەمپینی ئازادی بۆکارزان کەریم
٢٠١٢/٠٩/٠١
هەوالەکەی مالپەری روداو

http://rudaw.net/kurdish/index.php/raport/16753.html


دەقی ئەو بەیانامەیەی ئێمە لەسەر بنه‌مالەی کارزان کەریم دەرمان کردوە لە ٢٥ی ئابدا

هەرەشەکردن لەبنەمالەی کارزان کەریم دەگەینینە ناوەندە جیهانیەکان
بەهۆی ئاکتوێل بوونی کەیسیی کارزان کەریمی هاولاتی و ڕۆژنامەنوس ، کە ٩مانگ زیاترە، دۆسیەکەی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئاسایشی (گشتی و هەولێر) لەهەموو مافەکانی جارنامەی مافی مرۆڤ دامالدراوە، ئەمەش بۆتە هۆکاری هەوالەکانی میدیا و بەدواچونی ڕۆژنامەنوسانی کورد و بیانی و ڕێکخراو ەنێو دەولەتیەکان دەزگا ئەمنیەکانی شەرمەزار کردوە و نازانن چۆن خۆیان لەو دۆسیە ڕزگار بکەن و تەنگەتاو بوونە .... بۆیە بەپێی بەدواچونەکانی ئێمە هەرلەهەرەشە و فشارەوە بۆ نان بڕین و مۆلەت نەدانی پشوو بۆ خیزانەکەی و باوک وبراکەی ئەنجام دراوە ، کەئامانجیان لێی بێدەنگکردنی بنەمالەکەیتی تا سەرباری ئەوهەموو تاوان و پێشێلکاریەی بەرامبەریان کراوە ، بێدەنگیشیان بکەن کە ئاخافتن و زانیاری نەگەیەنە دەست میدیاکان
ئەم هەنگاوەی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم نوێی نیە بەلکوو هەر دوای ئاشکرا بوونی ئەوەی کەکارزان لەلایەن ئاسایش (ڕفێنراوە و ئەشکەنجەدراوە ..... بەپێی زانیاریەکانی ئیمە ئەوکاتیش فشار خراوەتە سەر بنەمالەو هاوریکانی ، کەنابێ بەهیچ شێویەەک زانیاری لەسەر کارزان بگەیەنرێتە میدیاکان

ئێمە لەکەمپینی ئازادی بۆکارزان کەریم سەرباری ئیدانەی توندی خۆمان بەرامبەر ئەو رەفتارەی ئاسایشی هەرێم ، کەهەول دەدەن مافێکی تری ئەو بنەمالەیە پێشێل بکەن و تاوانێکی تر دەرهەقیان بکەن ، رایدەگەیەنینن کە ڕەفتاری (هەرەشە و چاودێری کردن ماڵ و نان برین هاوسەرەکەی ... رەفتارەکانی بەعسمان بەبیر دەهێنتەوە بەرامبەر بنەمالەی پێشمەرگە و ڕیکخستەنەکانی ناو شار ئەنجامیان دەدا ، هاوکات لیرەدا رای دەگەیەنین لەچەند ڕۆژی رابردوو ناوی هەموو ئەو ناوەندو ڕێکخراوە جیهانی سیاسیەکانی ئەورپا و ئەمەریکا ، رادەگەینین کەدۆسیەی کارزان کەریممان پی گەیاندون وەئەوان داوایان کردوە بەردەوام زانیاریان پێ بدەین ، کەبێگومان ئەو رەفتارە نوێیەی ئاسایشی هەرێمیشیان پێ دەگەیەنین کە تاوانێکی تر لەدۆسیەکەدا سەری هەلداوە ئەویش بنەمالەکەی لەژێر فشارو هەرەشە و نان بڕیندا دەژین
داواش لەسەرجەم ناوەندە مرۆڤ دۆستو ڕۆژنامەنوس و کەسایەتی و پارتەکان دەکەین لەگەلمان دەنگی ناڕەزایەتی زیاتر بەرز بکەینەوە لەئاست ئەو پێشێلکاریە مەترسیانەی کەلەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم لەبەرامبەر هاولاتی و ڕۆژنامەنوسان
لەدەرەوەی جارنامەی مافی مرۆڤ پەیرەو دەکەن

کەمپینی ئازادیی بۆ کارزان کەریم

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە