لە22 هه‌مین ساڵیادی ئەنفال .... نەتەوەیەکی بێ کەڕامەت ، تاڵەبانی و بارزانیەکی ناپاک (بەشی یەکەم)

Wednesday, 14/04/2010, 12:00

2721 بینراوە


1.  دیاردەی ژن کوشتن و ناموس پەرستی دیاردەیەکی ڕۆژهەلاتیە ، وەلێ بەداخەوە کورد بەلوتکەی نەتەوە ژن کوژەکان ناسراوە ، کە بەشێکی بەرنامە دا ڕێژراوی میدیاکانی دژە کوردە ، راستە ئەم دیاردەیە قۆناخێکە بەشەو ڕۆژیک کۆتایی ناێیت ، بەلام چ درۆزنی و بێ کەرامەتیەکە ، کاتێک کچێک بە پاکیەوە خۆشەویستی دەکات ، کەچی خۆشەویست ونزیکترین کەسی دەمی پڕلە گولە دەکات . بەلام لەئەنفالدا بەپێی چەندین بەلگەنامە کەبەشێکی لەبەردەستی (عەدالەت عومەر و د. زەکیە ئیسماعیل شاوێسە) زیاتر لە 700 کچی کورد لەسەر سنورەکانی عروبەی ئیسلامەوە (عێراق ، سعودیە وکوێت) بۆ دەولەمەندەکانی عەرەب هەڕاج کراون (1) ، تا شەوە پڕە لەتاوانەکانیان بە کچانی کورد تێر لە سێکس بکەن . کەچی دەیان ملیۆن سمێل زلی کورد هەیە ، دەگمەنن ئەوانەی لەدژی ئەم کۆیلە و فرۆشتنەی نزیک بە ٧٠٠ پاکیزە کورد خەبات دەکەن!!! بۆیە دەلێم درۆیە ئێوە ناموس پەرست نین بەلکو کۆیلە کوژن ؟.
کێ زات دەکات نەوەک شەقێک بەلکو لەڕۆژنامەیەک ناوی مناڵی بەرپرسێک بەخراپ بهێنێت ، ئەوەی لەتوانایان بێت دژی دەیکەن بەلام بەسەدان کچی ئەنفالکراو فرۆشرا ، کەسێک نیە خەمەکانیان لەکۆڵە خۆی بکات . تۆ بلێی ئەگەر مناڵی بەرپرسێک لەو هەراجکردنە دابایە ، ئێستا دەرگای دەسەلات و دیداری بەرپرسان ئاوا والا دەبوو بۆ جەلادان ، ئاخ قەدەر نەتکرد پۆڵی لەکچی بەرپرس لەسەر سنوری عەر عەر هەراج بکرایە بۆ تێرکردنی شەوە سورەکانی دەولەمەندە عەرەبەکان !؟
2. تا نەبوبومە باوک نەم دەزانی جەرگ ومنال چۆن بە جەستەتەوە دەئاڵێ و ئامادەی لەنێوان مەرگی خۆت و منالەکەت یەکەم هەلبژێری . ئەوەی واشی لێ کردم لەکەسێکی نەتەوەییەوە زیاتر کارو چالاکیم لە دۆسیەی کۆمەلکوژی نەتەوەکەم چر ببێتەوەبەشیکی گرنگی ، منالانی ئەنفالە . ئاخر کاتێک منالێکم بە ئازاری نەخۆشیەکیەوە دەنالێنێ ، ژان دەمگرێت و حەز دەکەم ئەو ئازارە ببەمەناو گیانی خۆم نەوەک ئەو بەئازاری یەک فرمێسکەوە ببینم . بۆیە زۆر جار هزرو دەمارەکانی مێشکم لای بەهێ غەریبەکانە کەدەلێت لەدوبز کە ئارەزوی کچیان لە باوکی جیاکردوە تادو ڕۆژ هەر دەگریا تا چاوەکانی سۆر بوو لەخوێن و دواتر گیانی پاکی گەیشتە نەمرانەوە (2). یان ئەو سەدان منالەی لەبەرچاوی دایکیان لەنوگرە سەلمان بەهۆی برسی بون ونەخۆشیەوە دەمردن ، کەچی دەستە وردیلەو چاوە گەشە نوستوەکانیان رادەکێشران بەرەو تێرکردنی ژەمێک خواردنی سەگەرەشەکانی حەجاج بەبەرجاوی دایکیانەوە .

3. سالی ١٩٩٥ لەتەلەفزیۆنی ئازادی هەندێ بەرنامەم وەرگرت ، یەکیک لەو دیدارانەی ئەنجامم دا لەگەل ڕزگاربویەکی ئەنفال بە ناوی عوزێر بوو ، کەداوام لێکرد دیدارێک لەسالیادی ئەنفال بکەین ، وتی تۆش سەدەمین کەسی دیدارم لەگەل دەکەیت بێ ئەوەی ئازارەکانمان کەم بکەیتەوە ، بەهەرحال دوای رزگار بونی بە ڕێکەوت کەدوای گوللە باران کردنیان وەیان زانیوە مردوە ،و خۆلیان بەسەردادون ، توانیوەتی خۆی ڕزگار بکات لەڕیگای مالێکی عەرەبی مرۆڤ دۆستەوە حەواندویانەتەوە
یەکێک لەو چیرۆکانەی بۆی گێرامەوە کە هەرگیز لەیادم ناچیت ،وە هیوادارم مامە عوزێر وابزانم ئێستا لە ئەمەریکایە . هەمووئەو یادەوەریە تالانەی خۆشەویستانی بنوسێتەوە
وتی : ڕۆژێک لە نوگرە سەلمان حەجاج و تاقمەکەی هەمومانیان کۆکردەوە کەدەتوانم بلێم زیاتر لە 5 هەزار کەس دەبوین ، ژنان و منالان و پیرو پەککەوتە و گەنج بەروت و قوتی لەلایەک بەو گەرمایە دانراین .چەند جار بەمنی دەوتت بیربکەوە ٥٠٠٠کەس پێکەوە لەمنال و ژن و پیروپەککەوتە بگرێیت ، چ ئاخری زەمانێکە ! لەدڕیژەیدا وتی منالێک لەڕیزی منالان ڕایکرد بۆ لای دایکی ، دایکەکەش بەهەمان شیوە بۆ لای منالەکەی ... حەجاج کەگەورە جەلاد و بریاردەستی نوگرە سەلمان بوو
جەستەی وردیلە و ناسکی هەر دوکیانی بەقامچیەکەی دەستی ، تا گیانیانی نەگەیاندە نەمرانەوە نەوەستا .
بەڵێی هەر ئەو حەجاج و دارودەستەکەی سەدان کچ و ژنی کوردیان شەوان بۆ رابورادن دەبرد و سەدان تاوانی هاوشیوەیان ، ئەنجام دەدا، کەچی لەتەنیشت هیزە قارەمانەکەی یەکێتی وپارتی (تکریت) لەگەراجیکی سەیارەدا لەدوایین تەمەنی ژیانی بەسەردەبرد ، کەس و حزبێک نەبوو ئازاریکی پێ بگەیەنێت تاوەکو سالی پار مرد (3)
بەلام ئەگەررەخنەیەک لەهەندێ بەناو ڕۆشنبیر بگری ، تاوەلامت نەداتەوە ناوەستێ یان کەسێک شەق و قسەیەکی ناخۆش و بریندار ی بکەیت تاتۆلەی خۆی نەکاتەوە ناوەستێت . بەلام سەدان جەلادی نەتەوەکەمان لەبەرچاومانە ، پارتی ویەکێتیش نەک پاریزگاریان لێ دەکەن ، بەلکو لەقۆناخی بەعس باشتر دەیان ژێیین کەچی دەنگیشیان پێ دەدەنەوە !؟

1. چەند بەلگەو زانیاریەک لەسەر فرۆشتنی کچە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eef374a9

2.هەندێ چیرۆکی جەرگبری منالانی ئەنفال:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1010

3. حەجاج و هەندێ زانیاری وکاتی مردنی:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=066060ce

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە