كۆرى شانۆى با بەهاوكارى كۆمپانیاى ئاسیا سێل مەراسیمێكى تایبەت بە كۆچى دوایى هونەرمەند ئیبراهیم چێوار لەهۆڵى رۆشنبیرى شارى سلێمانى بەرێوەد

Thursday, 22/10/2009, 12:00

2339 بینراوە


كۆرى شانۆى (با) سەرجەم هاوڵاتیانو هونەردۆستان ئاگادار دەكاتەوە كە رۆژى شەممە 24/10/2009 كاتژمێر سێو نیوى پاش نیوەرۆ ئەم مەراسیمە بەبەشدارى چەندین كارى دۆكۆمێنتىو هونەرىو مۆسیقا بەرێوەدەچێتو تیایدا رێزو وەفا بۆ كارەكانى هونەرمەندى كۆچكردوو دوپاتدەكرێتەوە.
هونەرمەند ئیبراهیم چێوار كە سەرۆكى كۆرى شانۆى (با) بوو یەكێكە لەو شانۆكارانەى لە(30) ساڵى رابردوودا جێدەستى بەسەركاروانى شانۆى كوردییەوە دیارە رۆژى 25/10/2008 ماڵئاوایى لەشانۆى كوردىو هاورێیانو دۆستانى كرد.
ئیبراهیم چێوار لەساڵى 1960 لەسلێمانى لەدایكبووەو ساڵى 1988 بەشى شانۆى ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانى بەغداى تەواوكردووەو ساڵى 1972 بەشدارى لەیەكەم شانۆگەرى بەناوى (بۆیاخچى) كردووەو كەلەدەرهێنانى براكەى هونەرمەند عوسمان چێوار بووە.
لەساڵى 1987 و 1988و 1989 شانۆیى ئاسكوریاڵو ماریان پینداو مەلى دەریاى دەرهێناوەو كەلەبەرهەمى تیپى پێشرەو بووە.
هەروەها لەدەیان شانۆگەریدا وەك ئەكتەر رۆڵى بینیوە لەناسراوترینیان"ئەو دەمەى دنیا بێ تامە حەیرانێ، پێكەوە لەبەهەشتا عەسرێ، وێنەى هونەرمەند دواى تافى لاوى، دەستێ جلى تر.. رەش رەش".






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە