كوردستانپۆستى دەسەڵات تۆقێن هى خەڵكە و خەڵكیش لێپرسراوێتى

Sunday, 08/03/2009, 12:00

1925 بینراوە


لە هەفتانەى هەواڵدا گۆشەى شەكرى تاڵ ژمارە (319) كەسێك بەناوى (محمد سەرقەڵایى) بابەتێكى نوسیوە بە ناوى (كێ خاوەنى ماڵپەرى كوردستان پۆستە) , بە نوسینى بابەتەكەیدا دیارە نوسەرى ئەم بابەتە لە پێڕەكەى مامە بێت , بۆیە كوێرانە كەوتۆتە ڕمڵ لێدان و خاوەندارێتى ئەم ماڵپەڕەى داوە بە باڵى ڕیفۆرم بەو بیانوەى ئەم ماڵپەڕە هەر سەرو سەكوتى خەتەكەى مامە ئەكوتێ و قەت ناچێت بەلاى برادەرانى باڵى ڕیفۆرمدا و ئەڵێت هەر لەم ماوەیەدا سێ بابەتمان ناردوە لە سەر كەسێكى سەر بە ڕیفۆرم كەچى بڵاویان نەكردۆتەوە , ئەم كاكە حەمەیە گوناحە و دیارە زۆر كەم سەردانى كوردستان پۆستى كردوە چونكە ئەگەر خوێنەرێكى بەردەوامى ئەم سایتە بوایە ئەوا دەیان بابەتمان بینیوە كە لە سەر باڵى ڕیفۆرم نوسراون و تەنانەت خودى كاك نەوشئیروانیشى گرتۆتەوە , ئەم ساتەى كە خوێنەر ئەم بابەتەى من دەخوێنێتەوە لە سەر سایتەكە بابەتى لەو جۆرە هەیە كوردستانپۆست سەر بە كەس و هیچ باڵێك نیە , ئەگەر سەر بە باڵى ڕٍیفۆرمیش بێت ئەوا جێكاى شانازیە بۆ هەموومان بەڵام ئەوە باش بزانن كە كوردستانپۆست ماڵى هەموو هەق بێژەكانە , ماڵى هەموو ئەو قەڵەمە بوێرانەیە كە بە ڕەخنە كانیان دژى دەسەڵاتن ئەگەر تۆش بێت و بابەتەكەش شیاوى بڵاو كردنەوە بێت و بە ماناى نوسین نوسین بێت ئەوا بۆت بڵاو دەكاتەوە , بەڵام كە نوسینەكەت نەچێتە خانەى نوسینەوە ئەوا بێ گومان ئەم سایتەش قورسایى خۆى هەیە و خوێنەرێكى زۆرى هەیە بۆیە نوسینى لاواز بڵاو ناكاتەوە , مەرجیش نیە هەرچى ڕەخنەى نوسیى بۆى بڵاو بكەنەوە , چونكە زۆر جار ڕەخنەكان خزمەت ناكات و لە دڵێكى ڕەش و ناشیرینەوە دێتە دەرەوە , مەرجیش نیە ئەوەى ڕەخنە دەگرێت هەمووى سەر بە باڵى ڕیفۆرم بێت , بۆیە بەبڵا و نەكردنەوەى بابەتى تۆ ئەم سایتە خاوەندارێتى نادرێًت بە باڵى ڕیفۆرم , هەموو ئەو كەسانەى لەم سایتە دەنوسن ئەو كەسانەن كە بێزارن لەم دەسەڵاتە گەندەڵە , ئەبێت كاك محمد ئەوەشى بزانیایە كە زۆرترین دزى و گەندەڵى و داوێن پیسى و خیانەت بەر ستافەكەى ئێوە دەكەوێت چونكە ئێستا ئەوان حاكمن , زۆرترین ئەو پێڕەى تۆ بەرگریان لێ دەكەیت لەوانەن نوقمى گەندەڵى و دزى بون , ئێمە چى بكەین كە ڕەخنە دەگرین , لەوانە ڕەخنە دەگرین كە كارى قێزەون دەكەن ئەوەش بەس لەو باندە دەوەشێتەوە كە جەنابتان باسیان دەكەن گوایە سەر بە خەتەكەى مامەن , ڕەخنە لە بون دەگیرێت , ئێوەش سەدان كەسى باشتان هەیە و بە هەڵە كەوتۆتە لاى باڵەكەى ئێوە بەڵام لەبەر ئەوەى خزمەت ئەكات , دز نیە , گەندەڵ نیە كەس ڕەخنەى لێ نەگرتوە و ناویشى نەهێنراوە , تائێستا ڕەخنەكانیش بە بەڵگەوە بوە و شتى بێ بناغە بڵاو نەكراوەتەوە , ئێستا كوردستانپۆست لەوە دەرچوە هى كەسێك بێت یان هى باڵێك بێت ئێستا ئەم ماڵپەڕە میوانى بەردەوامى هەموومانەو یەكێكە لە سایتە دڵخوازەكان , بۆ ئێمەى ڕەخنە گران و میللەت ماڵى هەموومانە و هەمووشمان خاوەن ماڵین , بۆ دەسەڵاتیش گورزى جەرگ بڕە و ئەم سایتە مادام دەسەڵات تۆقێنەرە , مادام گەندەڵ تۆقێنەرە , كەواتە جێگاى بڕواى میللەتە , هەموو بەڵگەكەى تۆ كە پێتە بۆ ئەوەى پێمان بسەلمێنێ كە ئەم ماڵپەڕە باڵى ڕیفۆرم پشتگیرى ئەكات یەكەم ئەوەیە بابەتى بۆ تۆ بڵاو نەكردۆتەوە , یان دەڵێت براى لێپرسراوى ئەم ماڵپەڕە لە كۆمپانیاى ووشە كاربەدەستە كە ئەمەش بەڵگەیەكى لاوازە , خۆ جاران ئەم كەسەى تۆ باسى دەكەیت یەكێك بوو لە كادرە هەرە باشەكانى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان و یەكەم كامێرەمانى ئەو كەناڵە بوو , دوایش تەلەفزیۆنى پەروەردە بوو بەڵام هەر باندەكەى تۆ بوو ئەو كادرە باشەى ڕاگەیاندنى دەرپەڕاند , هەر پیاو ە ترسنۆكەكانى ئێوە بون لەو كادرەیان دا , مادام ئەم ماڵپەرە ماڵى هەموومانە و سەرچاوەیەكى باشى دەستكەوتنى هەواڵە , كەواتە خەڵك بە زووترین كات هەرچى هەواڵ بێت بڵاوى ئەكاتەوە , ئەمە ماناى ئەوەیە ئەم ماڵپەڕە لە هەموو كون و قوژبنێكى ئەم ووڵاتەدا هەیە , نوسەران و پەیامنێرەكانیشى ڕاست گۆن و ووردن لە ئیشەكانیاندا و هەواڵەكانیشى جێكاى متمانەن ,ئێستا كوردستانپۆست شۆڕشێكە بۆ خۆى , سەنگەرێكە بۆ هەموومان ,ئەوەى دز بێت , گەندەڵ بێت , داوێن پیس و خائین بێت كوردستانپۆست ڕەخنەى لێ دەگرێ ئیتر هەر كەسێك بێت , ئەوەشى چاك بێت , پاك بێت , خزمەتى خەڵك بكات كەس ناتوانێ ڕەخنەى لێ بگرێ ئیتر هەر كەسێك بێت , ((ئێمه‌ دژی هیچ که‌سێک نیین، ته‌نها ئه‌وانه‌ی لێ ده‌رچێت که‌ ناپاکیی به‌ نه‌ته‌وه‌ و خاکه‌که‌مان ده‌که‌ن. ئێمه‌ له‌ خۆشه‌ویستییمان بۆ کورد و بۆ نیشتیمانه‌که‌مان‌ ده‌ڕوانیینه‌ ده‌سته‌ڵات و سه‌رانی کورد.))


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە