شانۆی هه ڵبژاردن له ئێران و چه واشه کردنی دیمۆکراسی !

Sunday, 07/06/2009, 12:00

3283 بینراوە


پرۆپاگه ند بۆ شانۆی هه ڵبژاردن له ئێران په ره ی سێندوه و شاشه ی ته له ڤیزیونه کانی حکومه تی ئیسلامی به درۆشمه بریقه داره کانی 30 ساڵه ڕازاوه ته وه سیمای 4 پاڵێوراوی سه رۆک کۆمار ی، که له فیلتری باره گای " وه لی فه قیه" و " شه ورای نیگابان " ده رچونه ، جار و بار ده رده که ون و هه ر یه که به ڵێنێک و وه عدێکی نۆی به جه ماوه ر ده ده ن و گه نده ڵی و فه سادی کۆمار تا ده ڕوات زۆرتر بۆ جه ماوه ر ده ده خه ن.
ئه وه ی که جێگای سه رسوررمانی نه ته وه بن ده ستی کورد له ئێرانه ، هه ڵویستی "حیزبی دیمۆکراتی کوردستان " ه که له به ێانی فه رمی مه کته بی سیاسی ئه و حیزبه دا ، به شێوه ییک لا به لا، پشتیوانی له " شیخ مۆ حه مه دی که ڕوبی " پاڵیوراوی باڵی به ناو ڕیفورم خوازی کردوه .
پێشینه ی ئاغه ی" که ڕوبی "پاڵێوراوی" خۆش یۆمن " !! بۆ به ڕیزانی(حدک) ، وه ک یه کیک له کار به ده ستانی سه ره کی کۆماری ئیسلامی ، ئاشکرایه و هیچ جیاوازیکی له گه ڵ باقی ده سه ڵاتداراندا نییه و له سه ره تای دا مه زراندنی کۆماری ئیسلامیه وه تا ئیستا ، یان سه رۆکی "پارله مان " بوه (که هه مو بڕیاره کانی دژی گه لی په سه ند کردوه) ، یان له دام و ده زگا کانی حکومه ت دا ، خه ریکی گه نده ڵی بوه و به رپرسی سه ره کی له ئۆرگانه کانی ده سه ڵاتدا .
ڕوون نییه ، ئاێا پڕۆپاگه نده کانی ئاغه ی " که ڕوبی " ته ئسیری له سه ر "ح.د.ک " کردوه یان ئاسته نگیه کانی سیاسی و ئابوری له ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی حکومه تی هه رێمی باشوری کوردستان ؟؟
گه رچی ئه رکی ڕیکخراوی ئێمه (چاودێری کوردوساید چاک) ، ته داخۆل له ئه رک و کاری هیچ حیزب و لاێه نێک نییه و کرده وه ی 7 ساڵه مان پیشانی داوه که وه ک ڕیکخراوێکی سه ر به خۆ و بێ لایه ن ،ته نیا دژی تاوانبارانی مافی مرۆڤ و داگیر که رانی نیشتمان هه ڵسورین ، به ڵام له هه مان کاتدا ، به مافی خۆمان ده زانین که بۆێرانه به رامبه ر به چه واشه کاری هه ر هێزیک که بکارێت پاکانه بۆ سیاسه تی داگیر که رانی کوردستان بکات و ناڕاسته و خۆ ، ئاو له ئاشی ئه وان بکات ، بۆ له قاو دانی ئه و جۆره هه ڵویستانه ی ڕیکخراوه سیاسی و مه ده نیه کان ، له هێج شتێک سڵ نه که ین .
"حیزبی دیمۆکراتی کوردستان " که بڕوای به ئێرانی بونی خۆی نییه و ناوی پێشوی خۆی گۆڕاوه ، چ ئامانجێک له پشتیوانی " که ڕوبی " په ێڕه و ده کات ؟
تیروری 2 سه رۆکی به ئه مه گ و ئاشتی خواز که ئێوه یش به شێک بونه له ئه و کاته ی "حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران " ئاێا نه بو به ئه زمون له سه رمێزی ووت و بێژ له گه ڵ کۆماری ئیسلامی؟
پشتیوانیتان له 2 ی جۆزه ردانی 1376 دا له " سید مۆ حه مه دی خاته می " ، چ ده سکه وتێکی بۆ گه لی کورد هێنایه کاێه وه ، وێرای ئه وه ی که تۆقاندن و له سێداره دان په ره ی سێند و بی مافی کورد وه ک خۆی ماێه وه و ده سه ڵاتی کۆماری ئیسلامی 8 ساڵی زیاتر درێژه ی خایاند ؟؟
چرای شینێک که " که ڕوبی "و " موسه وی " و ئه وانی تر به درۆشمه بریقه داره کانیان هه ڵیان کردوه ، نه ک ته نیا "حیزبی دیموکراتی کوردستان "و " ڕیکخراوی داکۆکی که ره کان له " هه ڵبژاردن " ، به ڵکو هه مو گه لانی بن ده ستی ئێران به ره و تارمایی ده بات .

کوردوساید ووچ چاک
کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات
6ی ژۆئه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە