گەندەلیەكانى فەرمانگەى كارەباى سەروچاوە.

Wednesday, 26/08/2009, 12:00

2283 بینراوە


فەرمانگەى كارەباى سەروچاوە كەبوماوەى دووسال دەبیت بیناى كارەبایان بودروست كراوە ، بەرپرسى فەرمانگەكە بەناوى (على رەسول حەمە) كەبەریوەبەرى فەرمانگەى كارەباى سەروچاوەیە بەئارەزوى خوى ئەم فەرمانگەیە هەلدەسورینیت و كەسیش نى یە لیپیچینەوەى لەگەل بكات ، بونمونە گەنمى ئەمسالى كەدروینەى كردوە لە ژورى مەغزەنى فەرمانگەكەى خوى دایناوە بەتومەتى ئەوەى لەمالەوەى جیگاى نیە دایبنیت ، لەلایەكى تریشەوە بەخویو چەندفەرمانبەریكى دایرەى كارەبای سەروچاوە روژانە ئوتومبیلى جورى تویتاى دەبل كابین كەبودایرەكە تەرخان كراوە روژانە لەبەرژەوەندى خویان بەكارى دەهینن ، یاخود ئەوپارەیەى كەبەمەبەستى عامود چەقاندنى بوماڵان كە لە كارەباى رانیەوە وەرى دەگرن بەبرى (حەوت سەد)دینارى چاپى سویسرى كەبوهەرعامودەى تەرخان كراوە وەرى دەگرن ئەمەلەكاتیك دایە كەهەرعامودەى ئەم برە پارەیەى لى سەرف ناكریت تەنهابرى (300)دینارى چاپى سویسرى لىسەرف دەكەن و ئەوەى دەمینیتەوە بەربرسى دایرەى كارەباى سەروچاوە لەگیرفانى خوى دەنیت ، ئەمەلەلایەك لەلایەكى تریشەوە ئەوفەرمانبەرانەى كە مەسول پولى (ى.ن.ك) بەئارەزوى خویان روژانە دەوام دەكەن و وەك ئەوە وایە ئەم دایرەیە مەقەرى (ى.ن.ك) بیت ئەمە مشتیكە لەخەرمانى گەندەلیەكانى ئەم دایرەى كارەباى سەروچاوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە