KURDISTANPOST
شیرین کافی
نیگات بۆ خۆم ده‌به‌م
Wednesday, 23/01/2013, 12:00
1617
بینراوە
له‌گه‌ڵ خۆم نیگای سحراویت ده‌به‌م به‌یادگار
باتا رۆژی مه‌رگ به‌چاوی تۆببینم رۆژگار
سیمامت بۆ به‌جێ دێڵم با له‌ته‌نیای بت دوێنیت
له باوه‌شی خه‌م رزگارت کا با ئا مێزم بتلاوێنیت
گه‌ر ده‌ته‌وێ له یادم که‌ی ،یادگاریم بسوتێنی
ئه‌ی چ له شوێنی پێی ماچم ده‌که‌ی
مه‌گه‌ر دڵت ده‌ربهێنیت تا ئاسه‌وارم له‌نێو هه ستت نهمێتێت
ئه‌ی چ وه‌ڵامی مۆ مه‌کان ده دهیتهوهکهپرسیارمت لێ بکه‌ن
یان چ ئه‌ڵێی به‌بێ ده‌نگی ژووره‌که‌ت له گه‌ڵ روحم ئاشنابوه
ئه‌ی نازانی خهمهکا نت له نێو هه ستم لانه‌ی تازایان ته‌نیووه
له گه‌ڵ هه رهه نگاویشم یادگاریم بۆت جێ هێشتووه
چ وه ڵامێکت هه یه بۆ شه‌وانی په‌مه‌یی
ئه‌ی چ له‌پیاسه‌ی ئێوارانی هه ستو زۆزی ئه‌شقم ده‌که‌ی
چۆن ده‌توانی له یادم که‌ی
باجهستهی ئه‌وینم له گه‌ڵ جه‌سته‌ت بتوێته‌وه
وه‌ره رامپێچهبا له گه‌ڵ شه‌پۆلی روحت ئاوێتهبم
له‌ده‌ریای شه‌وانی بێ ده‌نگ خه‌رقی سه‌مای لێوت بم
شیرین کافی
© 2019- Kurdistanpost