رژێمی فاشستی جه‌مهوری ئیسلامی ئێران 5 لاوی کورد ئیعدام ده‌کات.

Tuesday, 06.16.2009, 12:00

1061 بینراوە


خوینه‌ری خه‌شه‌ویست کلیک له‌سه‌ر ئه‌و یو‌توبه‌ بکه‌ ، ئیعدامکردنی 5 لاوی کورد ببینه‌ که‌ له‌لایه‌ن رژێمی فاشست و دژه‌مرۆیی ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێن ، تۆمه‌ته‌کانیان هه‌رچییه‌ک بن ئه‌وه‌ ناهێنیت مرۆڤێک ئاوا به‌و وه‌حشیه‌تگه‌رییه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م خه‌ڵکی له‌ سێداره‌ بدرێن..
که‌م له‌ ئیمه هه‌یه‌‌ فلیمی ڤیدیۆیی گوله‌بارانکردنی گه‌نجان و لاوانی کوردستانی نه‌دیبیت که‌ رژێمی فاشستی سه‌ددام به‌به‌رچاوی که‌سوکاری گوله‌بارانی ده‌کردن و پاره‌ی گووله‌کانیشی لێوه‌رده‌گرتنه‌وه‌.. ئیمرۆش دووباره‌ له‌ به‌شێکی کوردستان که‌ رۆژهه‌ڵاته‌ ده‌بینرێت لاوانی کورد به‌ جلی کوردیه‌وه‌ به‌به‌رده‌م کامیرا و خه‌لکییه‌وه‌ ئاوا گیانیان لیده‌سێنرێت و سووکایه‌تی نه‌ک هه‌ر به‌ مرۆڤی کورد به‌ڵکو به‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش ده‌که‌ن.