ANF


کەجەکە: ئۆپەراسیۆنەکەی ڕحا گێرەشێوێنیەو لەدژی ئاگربەستەکەی ئێمە پێکهاتووە

Sunday, 03/10/2010, 12:00

1283 بینراوە


سەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە لێدوانێکدا بە شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکردنی 42 سیاسەتوانی کورد لە شاری ڕحای باکوری کوردستان، دەستنیشانی کرد کە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی لە ژێر ناوی کەجەکەدا بەڕێوە دەچن، گێرەشێوێنییە لە قۆناغی ئاگربەستی یەکلانە.
سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا دەستنیشانی کرد کە هەمان ڕۆژی ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی قۆناغی بێچالاکیی گەریلا، ئۆپەراسیۆنی دژ بە سیاسەتوانانی کورد کە لە ژێر ناوی کەجەکەدا بەڕێوەچوو سەرنجڕاکێشەو ووشیارییدا کە دەستبەسەرکردنی 42 سیاسەتوانی هەڵبژێردراوی کورد، ئۆپەراسیۆنێکی کۆمەڵکوژییە کە ئامانجەکەی شکاندن و لاوازکردنی ئیرادەی سیاسیی گەلی کوردە.
لەو بارەوە سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە وەها دەدوێ: وەکوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی تاکوو ئێستادا لە ژێر ناوی کەجەکەدا ئەنجام دراون، سیاسەتوانانی کورد هیچ تاوانێکی سەلمێنراویان لە سەر نییە. هەوڵدانی نیشاندانیان وەکوو ئەندامی کەجەکە، دوورە لە ڕاستی. تەڤگەری ئێمە لە ڕحا ڕێکخستنی کەجەکەی نییە. ئەو ئۆپەراسیۆنە، بەرامبەر بە ئافڕاندنی زەمینەی چارەسەریی کە لە سەر بانگی ئاشتیخوازانەی ڕێبەرایەتیمان و بە گشتی سەرجەم لایەنەکان، پرۆڤۆکاسیۆنێکە.
ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی بڕیاری بێچالاکی، هاوشێوەی گێرەشێوێنیەکەی پێڤاژۆی بێچالاکی 13ی ئاپریلی ساڵی پارە، کە ڕۆژێک دواتر لە 14ی ئاپریل دەستی پێکرد. حکوومەت لەو ئۆپەراسیۆنانە بەرپرسیارە. ئەگەر ئەو هەوڵە گێرەشێوێنیانە لەلایەن ناوەندێکی دەرەوەی حکوومەتەوە بەڕێوە دەبرێ، دەبێ حکوومەت ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر؛ چونکە ئەمە پرۆڤۆکاسیۆنێکی جددییە. وەڵامێکە لە بەرامبەر ئاگربەستی ڕاگەیاندراو لەلایەن ئێمەوەیە. ئێمە وای تێدەگەین. لەبەر ئەمە ئێمە داوا لە حکوومەت دەکەین، کۆتایی بە تاوانبارکردنی سیاسەتوانانی کوردو ئۆپەراسیۆنەکان بێنێ و دەستبەسەرکراوان ئازاد بکات.
کەجەکە دەستنیشانی کرد کە ئەو ئۆپەراسیۆنە سیاسیانە وەکوو کۆمەڵکوژیەکی دژ بە خەڵکی مەدەنی، هێرشێکی مەترسیدارە کە دەتوانێ زەمینەی ئاشتی لەناو بەرێ و وەها دوا: ئەو هێرشانە هەموویان بەشیکن لە سیاستی تەسفیەکردنی مخاتەبی پرسی کورد. ئەمەش بە ئاشکرا سیاسەتی دوڕوویی و دوژمنکارانەی حکوومەت دژ بە ئیرادەی سیاسی گەلی کورد نیشان دەدا.
سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە داوای لە حکوومەت کرد لە بارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ڕوونکردنەوە بکات، ئەگەر نا ئەوا ئاکەپە لەمە بەرپرسیار دەبێ.
لە کۆتاییدا بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی ئاشتی بەفیڕۆ نەدرێت، کەجەکە بانگی لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، کە لە دژی ئەو گێرەشێوێنیانە بکەونە جمووجۆڵەوەو، هاوکات بانگەوازیی لە گەلی کورد کرد، هەتا سیاسەتوانانی کورد ئازاد دەکرێن، سەرهەڵدانەکانیان بەگوڕتر بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە