كوردستانپۆست سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى ئەو وەزیرەى بووى !!

Thursday, 04/06/2009, 12:00

2889 بینراوە


كوردستانپۆست وەك سەكۆ و میدیایەكى ئازاد و سەربەخۆ چەند ساڵێكە كەوتۆتە هەڵماڵینى دزى و خیانەت و گەندەڵیەكانى هەردوو سەرانى مافیاى كوردى پارتى و یەكێتى كەهەر ئەوەى كوردستانپۆست بەتەنیا بەبەڕواى من و هەموو خوێنەران و خەڵكى كوردستانیش كەڕۆژانە گوێ بیست دەبین خۆى لەخۆیدا شۆڕشێك بووە دژبە گەندەڵى و دەسەڵاتى پاوانخوازى هەردوو بنەماڵە و چەتەكانى دەوروبەریان و هەوڵى جدى كوردستانپۆست بۆ ئەوە بووە دووبارە دەزگاكانى حكومەت بەدامەزراوەیى بكرێنەوە و بەفیعلى ئامانجى بووە حزب لەحكومەت جیابكرێتەوە . دیارە لەماوەى دووساڵى ڕابردوودا كوردستانپۆست و گروپ و خەڵكە دڵسۆز و نووسەرە بوێرەكانى زۆر دزى و گەندەڵى ئیدارەى سلێمانى و عومەرفەتاح و وەزیرەكانى ئاشكرا كردوو بەبەڵگە و دكۆمێنت خستوویانەتەڕوو لەناو ئەوانەش دكتۆرمحەمەدخۆشناو وەزیرى پێشووى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى سەردەمى بەرهەم ساڵح و عومەرفەتاح كەپشكى شێرى بەركەوتووە لەو دزى و گەندەڵیانە بابەتەكان بەجۆرێًك باس ئەكران و دزى و گەندەڵیەكانى ئەوەنە زۆر بوون خوێنەر بەدەست خۆى نەبوو ئەكەوتە شك و گومان لەو نووسینانە بەڵام دوایى سەیرت ئەكرد هەر ئەوەى كوردستانپۆست پێشتر خستبوویە ڕوو وەك خۆى لەڕۆژنامە و ڕاگەیاندنە سەربەخۆكانى كوردستان باسى لێوە ئەكرا هەر من خۆم تائێستا زیاتر لە 10 بەراووردم كردووە و نووسیوە ئەوەى كوردستانپۆست باسى كردووە سەیرم كردووە ڕۆژنامە سەربەخۆكانى كوردستانیش دوایى یباسیان كردووە بۆیە منیش هەموو جارێك وەك ئەركێكى سەرشانم و وەك پاڵپشتیەك بۆ ئەو نووسینانە و وەك وەڵامێكیش بۆ ئەو ناحەز و دزانەى باوەڕیان بەو نووسینانەى كوردستانپۆست نەبووە یەكسەر ڕام گەیاندووە و بەراوردم كردوە بەپێش ئەوەى كوردستانپۆست و ووتوومە و نووسیومە كوردستانپۆست سەلماندتەوە كەمینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى ئەو وەزیرە و عومەرفەتاح بووى . ووتومە ئەگەر دەستیشتان ناگات بەكوردستانپۆست و بیدەن بەدادگا ئەى بۆ وەڵامى ئەو ڕۆژنامانەى ناوخۆى كوردستان نادەنەوە و بیان دەن بەدادگا و بڵێن ئەمە دوورە لەڕاستیەوە . دیارە لەماوەى یەك دوو ساڵى ڕابردوودا دەیان قەڵەم و دكتۆر و كارمەندى تەندروستى و خەڵكى دڵسۆز ڕایان گەیاند كەوا محەمەدخۆشناو و عومەرفەتاح بەناوى دروستكردنى بیناى نەخۆشخانە و بنكەى تەندروستى دەهاتنە سەرشاشەكانى حزب و خۆڵیان ئەكردە چاوى خەڵكەوە بەوەى پڕۆژە ئەكەن بۆ گوند و شار و شارۆچكەكانى كوردستان بەڵام دوایى دەرئەكەوت كەوا دەیان نهێنى شاراوە خۆیان لەپشتى ئەم پڕۆژانەوە حەشاردابوو (((دیارە كەس لارى لەوە نیە پڕۆژە بكرێت و كەسیش نەى وتوە بانەیكەن و خراپە بكرێ))) قسەى ئەو خەڵكەو ئێمەمانان لەسەر چۆنیەتى كردنەكەیان بووە لەسەر چۆنیەتى دزینى پارە و بوجەى ئەو میللەتە لەپەناى ئەم پڕۆژانەوە بووە . كەئەوانیش سەیر ئەكەى خۆیان ئەوەنە مەبەستیان میللەت و پڕۆژە و خزمەت نەبوو ، كەئەوەنە خەمى بردنى بوجەكەیان بووە . دیارە وەزارەتى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى لەسەردەمى دكتۆرمحەمەدخۆشناو تەواو تەواو دەرگاكانى بوجەى بۆ خرابووە سەرپشت لەلایەن بەرهەم ساڵح و دواتر لەلایەن عومەرفەتاحیشەوە جگە لەو هەموو پارەیەیى لەبوجەى زیادەى بڕیارى 986 كەبەر ئەم وەزارەتە كەوتووە و ئێستا ئەڵێن دەركەوتووە هەمووى براوە و دزراوە و هیچى دیارنیە . وەك باس ئەكەن محەمەدخۆشناو جگەلەوەى ئەو پڕۆژانەى دابوو بەبراكانى و ئامۆزاكانى و خزمەكانى زۆریشى داوە بەبەپرسانى یەكێتى چونكە ڕاستەوخۆ خۆیان لەڕێگەى تنفیزمباشر ئەنجامیان داوە هەر ساڵى پاربوو لەكوردستانپۆست بەبەڵگە گروپەكەى چیایى ئەوەیان زۆر بەجوانى و بەبەڵگەوە خستەڕوو كەتەندەرى پڕۆژەى وەزارەتى تەندروستى هەبووە لەسەردەمى محەمەخۆشناو چوار دەست و پێنح دەستى بەرپرسانى كردوە و لەناوخۆیانا بەیەكتریان فرۆشتۆتەوە بێ ئەوەى پڕۆژەكە لەدایك بووبێت تەندەرى دروستكردنى بنكەى تەندروستى لادێكان هەبووە براكەى دكتۆرمحەمەدخۆشناو بە دوو دەفتەر دۆلار بەشێخ جەعفەر و بەرپرسانى ئیدارەى گشتى و فەرماندەیى گشتی فرۆشتووە ئەوانیش بەچوار دەفتەر داویانە بەخزمێكى شێخ جەعفەر ئەویش بە پێنج دەفتەر فرۆشتوویەتى بەكۆمپانیاكان واتا لەبنكەیەكى تەندروستى یانزە دەفتەر دۆلار دزراوە ئێ خۆ ئەبێت ئەم كۆمپانیایەش چوار دەفتەر خێر بكات و هەر بەمەواد و كەلوپەلى خراپ پێكى بهێنێت و دروستى بكات جائەمە پانزە دەفتەردۆلار لەبنكەیەكى تەندروستیدا جگەلەوەى ئەڵێن نەخۆشخانە هەبووە هەر محەمەدخۆشناو خۆى یەكسەر تەندەرەكەى فرۆشتووە بە بیست دەفتەر دۆلار بەكۆمپانیا یان سەیرئەكەى كۆمپانیاكان وەهمى بوون و بێ ناونیشان بوون .

بۆیە سەیرئەكەى بنكە تەندروستیەكانى سەردەمى محەمەدخۆشناو لەژماردن نایەن و هیچ حسابێكیش بۆ مەوقیعى جوگرافى بنكە تەندروستیەكان و چۆنیەتى دوستكردنیان نەكراوە و هەر پێك هێنراون بەشێوەیەك ئەڵێن ئێستا زۆربەى زۆریان بوون بەكەلاوە و دارماون و ئێستا پێویستیان بەدابین كردنى بوجەى خەیاڵى هەیە بۆ دووبارە نۆژەن كردنەوەیان . بۆیە ئێستا سەیرئەكەى بەدەیان بنكەى تەندروستى لەكوردستان داخراون بەتایبەت لەسنوورى سلێمانى و سنوورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى و كۆیە و ڕانیە و گەرمیان و .... هتد . بۆ زیاتر ڕوونكردنەوەى ئەو بابەتە فەرموون ئەم هەواڵەى سایتى سبەى بخوێنەوە كەچەند ڕۆژێك پێش ئێستا بڵاوبۆتەوە .
----------------------
 16بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ چه‌مچه‌ماڵ داخران
 Thursday, May 28, 2009
 (سبه‌ی‌):
 نازه‌نین عوسمان به‌رپرسی‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ ته‌ندروستی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌سبه‌ی‌  راگه‌یاند: له‌ 16گوندی‌ سه‌ربه‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، 16بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ داخراوه‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ كارمه‌نده‌وه‌.
 نازه‌نین عوسمان وتیشی‌: ئه‌و گوندانه‌ ته‌نها یه‌ك ماڵ یان دوماڵیان تێدا ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بو به‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیانه‌ دابخرێن.
 ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا عیماد ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حوكمه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری‌ دا به‌ دامه‌زراندنی‌ 218 كارمه‌ند بۆ ئه‌و بنكانه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كارمه‌ندێك دانه‌مه‌زراوه‌.
 زانیار داقوقی‌ به‌شداری‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە