تاڵەبانى و جوندیانى پیاوى وەك " سەربەست جیهاد " یان ئەوێ ! لە جاش وەرەقەى (40 بە 40)ەوە بــــــــۆ جاش قەڵەمى ؟

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2280 بینراوە


هێشتا ئەم نوسینەم تەواو نەكردبوو كە (هەتاو گەرمیانى) لەسەر ناسەربەست جیهاد ، پیاوى پارە و دەسەڵات بابەتێكى بڵاو كردەوە لە سایتى كوردستانپۆستى ئازیزدا . بۆ ئەوەى خوێنەران و بەرێز هەتاو گەرمیانیش زیاتر ئەم پیاوە بناسن بفەرموون لەگەڵ ئەم زانیاریانە دەربارەى ناوبراو :
سەربەست جیهاد وا دوو جارە زمانى بۆ پاكانەكرن لە كوردستانى نوێ وتەلەفزیۆنە شەق و شڕەكەى گەلى كوردستاندا ئەخاتە كار ، بابزانین ئەم قارەمانە ى لەسەردەمى بەعسدا چۆن بوە جاش وەرەقە و لە ئێستاشدا چۆن بۆتە جاش قەڵەم :
سەربەست جیهاد پێشمەرگەیەكى ساڵانى هەشتاكانى كۆمەڵە بوو ، بەڵام لە ناو شۆڕشیشدا لە قسەى زل و بێ كردەوەیی هیچى ترى دیار نەبوو ، كە مەلا بەختیارعێراقچێتى داهێنا ناسەربەست بوە عێراقچیەكى توندڕەو، بەڕادەیەك بەكۆمەڵەى ئەوت جەلالییزم ، ئەم جۆرە پێشمەرگانە كۆمەڵێ پیاوى مەلا بەختیار بوون و لە سنوورى بیتوێن زۆر دژى سوارأغا بوون و بەردەوام ئەیان ویست شۆڕش بەجێ بهێڵێ و بگەڕێتەوە ناو حكومەت ، ئەوكات سواراغا سەرتیپ بوو لە دۆڵى ئاكۆیان و سنوورێكى فراوانى بۆ یەكێتیی دابین كردبوو ، هەروەها زۆر جار هێزەكانى یەكێتى بۆ پشوودان و بینینى كەسوكاریان لەو سنوورە ئەمانەوە ، بەڵام ئەم توندڕەو خۆ بە كۆمۆنیست زانانە بێ لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى شۆڕش و ئەو سنوورە ئەوەندەیان سەركردە سەر سەركردایەتى كۆمەڵە و یەكێتیی تا یەكێتیی سواراغاى فەرامۆش كرد و رۆژ دواى رۆژ سەنگ و قورساى لاى خەڵك كەم ئەكردەوە تاواى لێهات سواراغا رێگەى هەڵەى گرتە بەر و تەسلیم بە حكومەتى عێراق بووە ، بەڵام پیاو ئەبێ راستیەكان وەك خۆى بگێڕێتەوە سواراغا خراپە و كارى نامەردانەى دژى یەكێتیی و كورد نەكرد ، وە ئەم برادەرانەش كە سواراغایان لە ناو یەكێتیی دەرپەڕاند خۆشیان بەبیانووى ئاڵاى شۆڕش و جیاوازى بیروباوەڕەوە دەستیان لە خەباتى كرێكارى و كارگەرى چینى كرێكارى عێراق هەڵگرت و تەسلیم بە بەعس بوونەوە ، ، رۆژهات و رۆیی بارودۆخ بەرەو ئاڵۆزى دەچوو! سەربەست جیهاد دواى گەڕانەوەى ، لاى سورەى حاجى شێخە كە ئامر سریەى جاش بوو لاى سواراغاى موستەشار وەك فورسان و جاشى (40 بە 40) ناوى دەچێتە لیستى جاشەكانەوە ،كاتێ سواراغا بەمە ئەزانێ ئەیەوێ ناوى ئەو كۆنە ئاشە تەسلیم بوانە و جاشولكە تازانە لە لیستى ناوەكان ڕەش بكاتە ، چونكە ئەیوت ئەم كۆنە ئاشە دەم هەراشانە لە دەرەوە منیان بە باڵى شۆڕشگێران قبوڵ نەبوو خێرە ئێستا منیان بەجاشێتى ئەوێ ؟ زۆرجار هەوڵى ئەوەى داوە ئەوانە وەك جاشیش قبوڵ نەكات بەڵام لەبەر ئەوەى برادەر و هاو قوماركەر و دۆمینەچى سورەى حاجى شێخەبوون ، سورە لاى سواراغا شەفاعەتى مانەوەى بۆ كردبوون .
! ئەگەر سەربەست جیهاد یەك دەمارى مەردایەتى جوڵابایە ئەبوو ئەو رۆژە دڵى لەلێدان بكەوتایە یاخود تووشى ئیفلینج بوون بوایە !
لەساڵانى 1987 بۆ سەرەوە ئەم سەربەستە بەردەوام خەڵكى رێكخستنى كۆمەڵەى سارد ئەكردەوە و نائومێدى ئەكردن ، كارى تەنها دژایەتى كردنى كۆمەڵە و شۆڕش بوو نەك دژى بەعس و رەفتارەكانى ، ئەمە لەكاتێكا ئێمە پێویستیمان بە بەرخودان و ورە و ئازایەتى هەبوو ، لەو بارودۆخە ناسك و مەترسیەدا بەرگریمان لە كوردستانى بوونى كۆمەڵە و رەوایی شەڕى رزگاری و نیشتمانى یەكێتیی ئەكرد ، ئالەو كاتەدا كە میللەتەكەمان پێویستى بە تەنها وشەیەكى شۆڕشگێرى و ورەبەخش بوو ئەم سەربەست و هاوشێوانەى خەڵكى رێكخستن و یەكێتیی و كوردیان لە خەبات و شۆڕش سارئەكردەوە و پێیان ئەوتین ئاسنى سارد ئەكوتن ! .دواى لێبوردنەكەى سەدام لە ساڵى 1988 دا سەربەست وەك فیرارێكى جەیش بوو بە سەرباز بۆ ئەوى بڵێ منیش فیرار بووم و جاش نەبووم .
دواى ئەوەى راپەڕین كراوە و بەشێكى زۆرى كوردستان ئازاد بوو و بارەگاى حزبەكان دانران ، پارتى گەلیش بارەگاى كردەوە ، سەربەست و هەندێ لە بەررژەوەند پەرست و پارە خۆرەكان یەكەم كەس بوون لەرانیە پەیوەندیان بە پارتى گەلى سامى عبدالرحمانەوە كرد ، پەیوەندیكردنیان بۆ كوردایەتى و دڵسۆزى نەبوو بەڵكە یەكەم / ئێمە وەك یەكێتیی پیاوى ئاوا دۆڕا و جاشمان ئەوكاتە قبوڵ نەبوو ، دووەم / پارتى گەل وەك هەموو حزبەكانى بەرەى كوردستانى بەشى خۆى هەبوو لە گومرگ بۆیە سەربەست و سەربەستە هاوشێوەكان لەو پارتە گرد ببوونەوە .
پاش ماوەیەك بەهۆى هەندێ كەسی ترەوە سەربەست هاتەوە ناو یەكێتیی ، بەڵام وەك كەسێكى قێزەون و سوك سەیر ئەكرا ، بەهۆى زمان لوسی و قسە باقو بریقەكانى لاى مەسئولینى یەكێتیی جێگەى خۆى كردەوە ، تا بوو بە ئەندامى مەڵبەندى (8)ى راپەڕین ، لە ژیانى سیسیدا هیچ كاتێك خۆشەویست و بوێر و واقیعى نەبوە ، هەمیشە لەنێو سەراب و دنیاى خەیاڵى فیكردا گیرى خواردەوە و هیچ كاتێ رێگەى راستى بۆ نەدۆزراوەتەوە .
كە باسوخواسی ئیمزاو ریفۆرمخوازى هاتەناوەوە ناسەربەست جیهاد واى زانى یەكێتیی ئەگۆڕێ و تازووە با شوێنێك بۆ ئایندە وەربگرێ و بۆ داهاتووبەرژەوەندیەكانى زیاتر دابین بكات ، بەو نیازە هەرزوو بوە یەكێك لە ریفۆرمخوازانى ناو مەڵبەند ، بەڵام دواى ماوەیەك كە كاك كۆسرەت وهەندێ كەسی تر پەشیمان بوونەوە و ساردبوونەوە لە رێڕەوى رێفۆرم و چاكسازى و بارودۆخ بەو خێراییە نەگۆڕا كەلاى ئەو پێی وابوو ئاڵوگۆڕى خێرا دێت ، ناسەربەست هەلى پەشیمان بوونەوەى بۆ ڕەخساوە و پاكانەى كرد ، چونكە لە مەڵبەند هەندێ فشارى خرابوە سەر ، بەڵام لەگەڵ پاكانە كردن و گەڕانەوەشی بۆ كۆشى جەلالییزم لە بەر ئەوەى رابردووى بەردەوام جێی گومان بوە بۆیە هێشتا پێویست بوو پاكانە و زیاتر بدوێ و زۆرتر قاچ و قولى گۆڕان بگەزێ بۆیە لەم ڕووەشەوە درێغى نەكرد .
ناسەربەست بەهۆى ئەوەى برادەرانى دەڤەرى هەولێرو بەشێكى زۆرى ئاوارەكانى دەڤەرى سەربەرزى رەواندوز دواى كارەساتى 31 ى ئاب لە رانیە گیرسابوونەوە ، تێكەڵاوى و دۆستایەتى لەگەڵ هەندێ لەو خەڵكە بۆ دروستت ببوو ، یەكێ لەو خەڵكانە جەنابى ئازاد جوندیانى بوو كە ئەو كات لە رانیە كەس گوى بەكڵاوى نە ئەپێوا.
ئازاد جوندیانى بەردەوام بەدواى خەڵكى بچوكتر لەخۆیی و سوك و بێ توانا و بودوڵەدا ئەگەڕێ بۆئەوەى وەك نۆكەر و ئەڵقە لەگوێ رەفتاریان لەگەڵدابكات ، بۆیە لەلایەن یەكێ لەدۆستەكانیەوە پێشنیارى بەرزكردنەوەى سەربەست جیهاد بۆ ئەندامێتى مەكتەبە كڵۆڵەكەى راگەیاندنى یەكێتیی بۆ لاى ئازاد جوندیانى بۆ ئەكرێ ، دواى مەرج وەرگرتن كە ئەبێ لەقسەى دەرنەچێ وەك ئەندامێكى مەكتەبى راگەیاندن قبوڵى ئەكات ، بەڵام هێشتا لاى ئازاد جوندیانى نەبۆتە جەلالى بۆیە نا سەربەست بۆ ئەوەى جەلالیزمیەتى خۆى بسەلمێنێ ئەكەوێتە وتار نوسین لە لاپەڕە روو زەردەكانى كوردستانى نوێ و بوختان و قسە بە ریفۆرمخوازان ئەدات ، دواى ئەوەى ئازاد جوندیانى دڵنیا ئەبێ ناسەربەست تەڵەكەى تەقاندوە و زمانى بە ژەهرپژێن بوە ، لە بڕیارێكى تریدا نا سەربەست ئەكات بە لێپرسراوى رادێوێی دەنگى گەلى كوردستان ، بۆیە سەربەست جیهاد وا كەوتۆتە پەلەقاژێ و هەلەكە سەما چونكە نانى ئەو لەوەدایە برادەران .
سەربەستى كڵۆڵ و داماو ، جەنابت ماڵت لە شوشەیە بۆ بەرد لە پەنجەرەى خەڵك ئەگرى ؟ ئەو بۆچوون و قسە حەلەق و مەلەقانەت زۆر كۆن بوون ، ئێمەمانان بیست و چوار ساڵێك پێش ئێستا بە قرۆشێ لێمان نەكڕیویت ئێستا گەرەكتە كڕیاریان بۆ پەیدا بكەى ؟ ئەو كاڵاو شمەكانەى ئێستا خستوتنە بازاڕەوە كاڵاو شتگەلێكى بەسەرچوون و مەگەر لە بازارە شمولیەكانى ئەوروپاى رۆژهەڵات و یەكێتی سۆڤیەتى جاران كڕیارى لێ دەست كەوێ ئەگینا لە كوردستان ئیفلاستان كردوە و دڵنیام وەك كۆمپانیاكانى زۆرێك لەوڵاتان ئەبێ ئیفلاسی سیاسی خۆتان رابگەیەنن !
بێ شعور و بوختان چى و كاسەلێسێكى وەك تۆ نەبێ كێی تر بیستویەتى یا بینیویەتى لیستى گۆڕان ئیدیعاى چەپ بوون و گەڕانەوە بۆ سەردەمە تاریك و نهێنیەكانى حزبە ئایدیۆلۆژیە شمولیەكان بكات ؟ لەچ سەرچاوەیەك و نوسراوێكا بیروڕا و بۆچوونێكى هاو شێوەى ئەوەى ئەیڵێت بینیوە ، یا خوێندوتەتەوە ؟ ئەگەر بوختانچى و كاسەلێسى و جاشایەتى تازە كردنەوە نەبێ پێم ناڵێی ئەمەت لەچى ؟ ئێوە خۆتان سەرچاوەى بەلاڕێدا بردن و كاڵكردنەوەى ئینتیماى نیشتمانى و نەتەوەیی و كوردایەتی بوون لەگەڵ كاكە مەلاى هاوڕێت خێرە ئێستا وا بەربوونەتە گیانى بیرو چۆنى چەپ و چەپگەرایی ، ئێوە تا ئەم دواییەش بە یەكێتیتان ئەوت یەكێتیی لە رۆخى بنەماڵە و گەڵاڵە كردنى جەلالییزم نزیك بۆتەوە خێرە ئێستا یەكێتیی بوون و مل كەچیت بە ئێمە مانان ئەفرۆشیتەوە ؟
كورد ئەڵێ : بەفر ئەگەر توایەوە ئەبێ بەئاو بەڵام ، گەر پیاو توایەوە ئەبێ بەپێڵاو !
ئێستا بائێمەش هەندێ پرسیار لە ناسەربەست بكەین و بڵێن :
1- ئایا مانەوەتان لەناو یەكێتیی لە جاش بوون ، گەورەتر و پیرۆزتر نەبوو ؟
2- ئەگەر 40 بە 40 و جاش قەڵەم ئێوە نەبن ، تكایە سیفەتەكانى ئەم دوو زاراوەیە مان زۆرتر بۆ روونبكەوە ؟
3- بۆ فێڵتان لە هەوادارانى ئاش و چینى كرێكارى عێراقى و عێراعچێتى كرد لەگەڵ كاكە مەلا ؟
4- جیابوونەوەى پێش 24 ساڵ لەمەوبەرتان بە بیانوى ئاشەوە جیاوازى بیروباوەڕ تان ، تۆمەت بوو یان حەقیقەت ؟
5- بەر لە 23 ساڵ پێش ئێستا بەهۆى ئاشبوونەوە بوون بەجاشى چل بە چل ئایا تۆمەتە یان حەقیقەت ؟
6- ناوى ئەو هەموو فەیلەسوف و بلیمەت و بیرمەندانە مەهێنە ئێمە ئەتناسین بای چەندى بۆیە دڵنیابە دۆست و نزیكەكانى خۆیشت لێت ناكڕن .بۆیە پرسیار ئەوەیە دواى ئەم وەزعە دەهۆڵژەنى بۆ كام لایەن و كەسایەتى لێ ئەدەن ؟
تێبینى :
لەوانەیە هەندێ خوێنەرى خۆشەویست بەهۆى تەمەنیەوە بەتەواوى ماناى (40 بە 40) یان جاش بن دیوار نەزانێ ؟ بۆیە بۆئەوان و ئەوانەشی زانیارى تەواویاننیە بزانن كە جاشى (چل بە چلە) یا بن دیوار ئەو كەسانە بوون كە بۆ خۆپاراستن و نەچوون بۆ ریزەكانى سوپا لاى یەكێ لە موستەشارەكان یان ئامر سریەى جاشەكان ناویان وەك جاش تۆمار ئەكرا و واجبیان پێ نەئەگرتن ، ئەگەر مەترسیشیان هەبایە جارجارە ئەچوونە ناو رەبیەكانەوە ، مووچەى مانگانەى جاشێك 80 دینارى چاپی سویسرى بوو لەوكاتەدا ، بۆیە هەندێك لەو ئامر سریەى جاشانە 40 دیناریان ئەدا بەوان و 40 دینارەكەى تریان بۆخۆیان هەڵ ئەگرت ، بەڵام لاى هەندێكى تر وانەبوو ئەوەى واجبى نەگرتبایە یەك دینارى پێ نەئەدرا بۆیە بەم جۆرە جاشانەیان ئەوت بن دیوار .
" هەر كەسێ هاتوو وتى من یەكێتێیم بڕوانەكەى .... گەر لە لاى مەلا نەبووبێ ، یا بەددانى تا سەر ئێسقان نەگەزێ ."


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە