مه‌مله‌که‌تێک پڕ له‌ لیژنه‌ و پڕ له‌ سکاڵا !

Wednesday, 04.13.2011, 12:00

963 بینراوە







بیست ساڵه‌ کورد به‌شێک له‌باشوری ووڵاته‌که‌ی به‌ناو ئازاده‌، کۆمه‌لێک ده‌سه‌ڵاتدارن تێیدا به‌ڵام ناشرینترین کائینێکن که‌ حاکمن و هیچ پلانێکیان بۆ داهاتو وه‌ خوێنه‌وه‌یان بۆ ڕابردوو نه‌ک هه‌ر نی یه‌، به‌ڵکو گاڵته‌ی ته‌واویشیان پێ دێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووداوێکی خۆ فرۆشی و شه‌ڕو پێکه‌دان و دزی و ڕاو ڕووت و هه‌راج کردنێکدا (سه‌رۆک) دێته‌ سه‌ر خه‌ت و داواده‌کات لیژنه‌یه‌ک به‌دوا چون بکات و قسه‌هه‌میشه‌ دوو باره‌که‌شی ده‌ڵێته‌وه‌ (که‌س له‌سه‌رو یاساوه‌ نی یه‌ ، به‌خودی خۆشمه‌وه‌)
هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌مری فه‌رموو کۆمه‌ڵێ پیاوی سه‌ربۆیاخ کراو و ناوه‌ڕۆک به‌تاڵ لیژنه‌یه‌ک پێك دێت ، هه‌ر له‌گه‌ڵ کاڵبونه‌وه‌ی واژۆی فایله‌کاندا لیژنه‌که‌ش کاڵده‌بێته‌وه‌و ئیتر ئه‌وان براوه‌ی یه‌که‌م ده‌بن تێیدا . کۆمه‌ڵێک پاره‌ی پیسیان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌وپاره‌یه‌ک تا ڕه‌فاهێتیان زیاتر بێت. خاوه‌نی کێشه‌که‌ش یان خاوه‌ن کێشه‌کانیش ده‌بێ ڕۆژه‌ نائومێده‌کانی خۆیان بژمێرن و له‌سه‌ر به‌رماڵ دانیشن و ئه‌و کاره‌ش به‌خواو پاڕانه‌وه‌ بسپێرن ، خوێنه‌ری ئه‌زیز چاوێک بنوقێنه‌و بزانه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا و له‌ڕودانی ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌ی ده‌سه‌ڵات داران حیزبی حاکم به‌سه‌ر‌نیشتمانی ئێمه‌یاندا هێناوه‌ به‌ویژدانه‌وه‌ ده‌زانن چه‌ندین لیژنه‌ دروست بوه‌ ؟ کامه ‌یه‌کێک له‌و لیژنانه‌ تائیستا گه‌شتونه‌ مه‌نزل ؟ ئێمه‌ ش بڵێین سه‌رۆکی خێڵ ئافه‌رم بۆ خۆخۆت و کردارو لیژنه‌ حه‌کیمه‌که‌ی وه‌ک خۆت. ئه‌م هه‌موو درۆی لیژنه‌یه‌ که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و سه‌رۆکی خێڵ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر دروست کردنی لیژنه‌و باکیشی له‌هیچ نی یه‌ ......ده‌زان بۆ؟ چونکه‌ واده‌زانێ ئێمه‌ باوه‌ڕ به‌قسه‌کانی ده‌که‌ین .
سکاڵا به‌ڕاستی جێگه‌ی خۆیه‌تی قسه‌یه‌کی ئه‌دۆڵف هێتله‌ر بهێنمه‌وه‌ بیر ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نا که‌من لایه‌نگری هێتله‌ربم به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ئه‌و به‌شێکه‌ له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی ، هێتله‌ر ده‌ڵێ (شه‌رمه‌ پیاو بچێته‌ لای پۆلیس سکاڵا بکات) که‌س به‌تۆی نه‌وتوه‌
شه‌ڕ بکه‌ ! به‌ڵام کاتێک ده‌یکه‌یت سکاڵا زۆر بێ مانایه‌ ، له‌کوردستاندا شتێک نی یه‌ ناوی عه‌داله‌ت بێت . بۆیه‌ کاتێک ساله‌ مزه‌لیان به‌ردا مێدیاکان کردیانه‌ هه‌ڵا به‌ڵام نه‌یان توانی ساله‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو زیندان،له‌و سه‌رو به‌نده‌دا پاریزه‌رێکی ناسیاوم دی وقسه‌مان له‌و باره‌وه‌ کرد ، ئه‌و پارێزه‌ره‌ پێی ووتم ساله‌ نه‌گبه‌ته‌ من شتی زۆر له‌وه‌ قێزه‌وتن ده‌زانم و دۆسیه‌که‌شی لای منه‌ ، زۆرم پێ ووتم که‌ کۆپیه‌کی ئه‌و دۆسیه‌یه‌م باتێ به‌ڵام ئه‌و ووتی راسته‌و خۆ من سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌م ، ووتی چه‌ند که‌سی پیاو کوژن و به‌ بڕیاری مه‌سعود بارزانی به‌ر بوون !!!
ووتم خۆ مه‌سعود ده‌ڵێ که‌س له‌سه‌روو یاساوه‌ نی یه‌ ، پارێزه‌ره‌که‌ پێ ووتم ئێوه‌ی کوردستان پۆست ده‌ڵێ ی له‌ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه‌ هاتوون ؟ ماوه‌یه‌ک ده‌سه‌لات فێر ببوو مه‌سعود خۆی ده‌چوه‌ سه‌رخه‌ت و سکاڵای له‌سه‌ر نوسه‌ران و گۆڤاره‌کان تۆمار ده‌کرد و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌یان ووت سه‌رۆک سکاڵاکه‌ی گه‌ڕانۆته‌وه‌ ، فازیل میرانیش ده‌وت دومبه‌ڵه‌ ده‌کات زوو زوو به‌بڕێ پاره‌ی خه‌یاڵێ ئه‌م و ئه‌وی ده‌دایه‌ دادگا ،که‌چی فلسه‌ سوره‌یه‌کیان له‌و هه‌موو سکاڵایه‌ وه‌ر نه‌گرت .مه‌مله‌که‌تی ئێمه‌ مه‌مله‌که‌تی سکاڵاو لیژنه‌یه‌ ، نه‌سکاڵاکانمان جێگه‌ی خۆی ده‌گرێ نه‌لیژنه‌کان ده‌توان بچوکترین کار ئه‌نجام بده‌ن .
بۆیه‌ زۆر لام سه‌یره‌ کاتێک دایک وباوکی شه‌هیدو بریناره‌کان ده‌ڵێن ئێمه‌ سکاڵامان تۆمار کردوه‌ ،له‌کاتێکدا دادگاو دادوه‌ر و پارێزه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بی ئه‌وان ناکاڕن هیچ بکه‌ن . ئه‌گه‌ر بیان توانیایه‌ ئه‌وه‌ له‌مێژبوو تاڵه‌بانی و بانده‌که‌ی و مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌که‌ی یان هه‌زار مێرده‌که‌یمان له‌ قه‌فه‌زی دادگایدا ده‌بینی .
گه‌لی ئێمه‌ نابێ ئیتر له‌ جاوه‌ڕوانی لیژنه‌و سه‌روه‌ری دادگادا بن ، ده‌پرسین بیست ساڵ به‌س نی یه‌ گوێ بۆدرۆی سه‌رکرده‌ خێڵه‌کان بگرین ؟؟؟ لام وایه‌ تاکه‌ درۆیه‌ک به‌س بوو ، به‌ڵام به‌ڵام و هیچی تر......