سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


"ئێمه‌ دوژمنی‌ ئیسرائیل نین، به‌ڵام پێویسته‌ له‌گه‌ڵ توركیا دوژمنایه‌تیی كورد نه‌كه‌ن" زوبێر ئایدار بۆ هاوڵاتی‌

Friday, 06.12.2009, 12:00

1765 بینراوە


زوبێر ئایدار سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ی‌ كه‌له‌نه‌وه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌زمانی‌ كوردی‌ له‌ناو په‌رله‌مانی‌ توركیا سوێندی‌ خوارد ئه‌و ووڵاته‌ی‌ جێشت و ئێستا سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌ كه‌ده‌زگایه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ و كوردی‌ هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ له‌خۆی‌ ده‌گرێت له‌میانه‌ی‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌[ی‌،ن،ك،و،پ،د،ك]ده‌گرێت ئاماده‌نین بۆ كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان له‌میانه‌ی‌ دیمانه‌كه‌دا وه‌ڵامی‌ چه‌ندین پرسیارده‌داته‌وه‌.كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ دیمانه‌كه‌یه‌
هاوڵاتی‌: ئێوه‌ پێتان وایه‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێم توركیا نه‌بێت په‌یوه‌ندی‌ بازرگانی‌ بێت دیبلۆماسی‌ بن ئێمه‌ ده‌خوازین په‌یوه‌ندیانه‌ خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ باكوریش بكه‌ن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ باكووره‌ یان په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێمێك و وولاتێكه‌؟
زوبێر ئایدار: به‌ڵێ‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی‌ كوردستان له‌چ شوێنێك بێت پێویسته‌ زۆر تیایدا هه‌ستیار بیت چ له‌گه‌ڵ توركیا بێت یان سوریا یان ئێران كام هێزی‌ كوردی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ دروست بكات پێویسته‌ زۆر تیایدا هه‌ستیار بێت ئێمه‌ دژی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ نین ئێستا په‌یوه‌ندی‌ نێوان باشوورو توركیا كه‌مێك به‌ره‌و پێش ده‌چن ئێمه‌ دژ نین به‌ڵام پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ باشوور له‌و بواره‌دا زۆر ووشیار بن چونكه‌ توركیا دوژمنی‌ گه‌لی‌ كورده‌ به‌ڕوونی‌ علی‌ باباجان ووتی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئێمه‌ باشوور هه‌تا ئه‌وان ناڵێن باشوور ده‌ڵێن باكوری‌ عێراق له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ په‌كه‌كه‌یه‌ ئه‌وان چه‌ند دژی‌ په‌كه‌كه‌ بن ئه‌وكات ئێمه‌ په‌یوه‌ندی‌ دروست ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ قسه‌ی‌ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ ووشیار بین له‌م بواره‌دا ئێمه‌ هیوادارین په‌یوه‌ندی‌ نێوان باشوور و توركیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ باكوور به‌ڕاده‌یه‌ك خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد بكه‌ن له‌باكور نه‌كه‌ له‌خزمه‌تی‌ توركیادا بێت و توۆكیا بتوانێت له‌سه‌ر هه‌رێم و كوردان هه‌موو داواكانی‌ خۆی‌ فه‌رز بكات بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه‌ به‌دواداچوونی‌ خۆمان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ش تائێستا شتێكی‌ پێش كه‌وتوو نابینین ئێمه‌ هیواخوازین په‌یوه‌ندی‌ نێوان توركیا و باشوور بۆ خزمه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد بێت به‌ڕێگه‌ی‌ دیموكراتی‌ نه‌ك خزمه‌تی‌ شه‌ڕی‌ توركیا بكات
هاوڵاتی‌: ئایا ڕه‌وشی‌ كورد له‌ژێر چه‌تری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆگان به‌ره‌وكوێ‌ ده‌چێت ئایا هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ر هه‌ڵدێنێ‌؟
زوبێر ئایدار: له‌توركیا ئێستا قه‌یرانێك هه‌یه‌ له‌نێوان حكومه‌ت و سه‌ربازدا و دوا ڕۆژی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ردۆگان نادیاره‌ كه‌چی‌ ده‌بێت هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو كاتێك ئه‌ردۆگان چۆ ئامه‌د ووتی‌ ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دانده‌كه‌مه‌وه‌ و كشتوكاڵ به‌ره‌و پێش ده‌به‌م دیاره‌ كێشه‌ی‌ كورد كشتوكاڵ نیه‌ كێشه‌ی‌ كورد كێشه‌ی‌ ئازادیه‌ و گه‌لێكین ده‌خوازین له‌ووڵاتی‌ خۆمان ئازادبژین ئێستا له‌باكوور مه‌یل به‌لای‌ شه‌ڕدایه‌ و هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆ ئاشتی‌ و ڕه‌وشێكی‌ نادیار هه‌یه‌ له‌وكاته‌شدا شه‌ڕ دژوار ده‌بێت به‌لام له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ گفتوگۆبۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد هه‌یه‌ به‌ڕێگه‌ چاره‌ی‌ ئاشتی‌ جا ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ئه‌رێنی‌ ده‌بێت یان نا به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه‌
هاوڵاتی‌: ئێوه‌ به‌سیفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستانن له‌ئه‌وروپا نیشته‌ جێن ئایا تێڕوانینی‌ ئه‌وروپیه‌كان بۆ دۆزی‌ كورد چۆنه‌؟
زوبێر ئایدار: ئه‌وروپا زۆر به‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ له‌مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌ڕوانێت وه‌ختێ‌ ده‌ڵێیت ئه‌وروپا زۆر وولات ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وان له‌سیاسه‌ت كردن جیاوازیان هه‌یه‌ یانی‌ سیاسه‌تێكی‌ گشتی‌ له‌ئه‌وروپا نیه‌ به‌ڵكو سیاسه‌تی‌ ووڵاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌ویتریان جیاوازه‌زیاتریش سه‌یری‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن زیاتر گرینگی‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان خۆیان توركیا ده‌ده‌ن به‌ڵام ئێستا ئه‌وروپاش به‌تایبه‌تی‌ هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌و شه‌ڕه‌ی‌ له‌كوردستان ده‌كرێت له‌دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆیانی‌ ده‌بینن بۆیه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و شه‌ره‌ نه‌مێنێ‌ به‌ڵام له‌چ ئاستێكدایه‌ كه‌واده‌ڵین هه‌تا په‌یوه‌ندی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ توركیا پێش ده‌خه‌ن مه‌سه‌له‌ی‌ كورد ده‌بینن به‌ڵام گرینگیه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ پێناده‌ن جارجاره‌ ده‌ڵێن پێویسته‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت به‌لام له‌مه‌ش زیاتر هیچی‌ تر نه‌بیستراوه‌ ئێمه‌ ده‌خه‌نه‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌ به‌ڵام به‌گشتی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌ئه‌وروپا هێدی‌ هێدی‌ زیاتر قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت
هاوڵاتی‌: له‌هه‌رێمی‌ كوردستان دووپارتی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌ل هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ سیاسی‌ یان دیبلۆماسی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو پارته‌دا؟
زوبێرئایدار: په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایان هیوامان وایه‌ كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ زیاتر بن هیواشمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ندی‌ نێوان كوردو كورد وه‌ك دوو هێزی‌ دراوسێ‌ نه‌بێت به‌ڵكو وه‌كو هێزێكی‌ كوردی‌ بێت ئه‌وه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌ستراتیژیه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ پێش بكه‌وێت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش پێشنیارمان كرد بۆ هه‌ردوو پارتی‌ سه‌ره‌كی‌ واتا [یه‌كێتی‌ و پارتی‌]كه‌كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ گرێبده‌ین و هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ كورد تیایدا به‌شدار بن و ستراتێژێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دابنێین و به‌یه‌كه‌وه‌ بین چونكه‌ هه‌موومان كوردین قه‌ده‌ری‌ هه‌مومان یه‌كه‌ كوردستان ولاتی‌ هه‌موومانه‌ گه‌لی‌ كوردیش له‌كوێ‌ بێت هه‌مووی‌ یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ تاك بین له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان خۆمان لاواز ده‌بین هه‌تا ئێستاش په‌یوه‌ندی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ نیه‌ وه‌ك گه‌لی‌ كورد ده‌خوازێت هیچ به‌ره‌و پێش چوونێك به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ به‌ڵام هه‌وڵدانی‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی‌ ئێمه‌ له‌باشوور بۆ كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئاماده‌نه‌بوونه‌ بۆیه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئێوه‌وه‌ جارێكی‌ تر بانگه‌واز له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ باشوور ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ سازبكه‌ین و ستراتیژێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ له‌سه‌ربكه‌ین
پ. هاوڵاتی‌: ئاماده‌نه‌بوونی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ فشاری‌ ده‌ره‌كی‌ له‌پشته‌؟
زوبێر ئایدار: به‌ڵێ‌ له‌وانه‌ توركیا و ئێران و سوریا و ئه‌مریكا هه‌ندێ‌ ووڵاتی‌ عه‌ره‌بیش هه‌نه‌ ئه‌وان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ زۆر وولات هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كورد ببنه‌ یه‌ك ئه‌وان پێی‌ نیگه‌ران ده‌بن.
هاوڵاتی‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ باشوور زۆرجار گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌وه‌ تاوانبار ده‌كات كه‌ئه‌زموونی‌ باشووریان لێده‌شوێنێت ئه‌و ئه‌ركانه‌ چین بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌ریلا جێ‌ به‌جێیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زموونی‌ باشوور نه‌شێوێنن؟
زوبێر ئایدار: ئه‌و ئیدیعیانه‌ هیچ بایه‌خێكیان نیه‌ چونكه‌ باشوور پارچه‌یه‌كه‌ له‌كوردستان پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان چ ڕۆڵێك ده‌گێڕن گه‌ریلاكانیش هه‌مان ڕۆڵ‌ ده‌گێڕن بۆ كوردستان به‌ڵكو زیاتریش گه‌ریلا خاوه‌ن ڕۆڵن ئه‌ركیان پاراستنی‌ كوردستانه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌وشی‌ باشور تێك بده‌ن وه‌كو ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئێستا بزوتنه‌وه‌ی‌ گه‌ریلا تێك بچێت بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردی‌ له‌باكوور به‌ته‌واوی‌ تێكده‌چێت و كاریگه‌ریشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر خۆرهه‌لاتی‌ ناوه‌ڕاست و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش نائارام ده‌كات به‌نه‌مانی‌ گه‌ریلا ئابڵوقه‌ی‌ سه‌ر باشوور له‌لایه‌ن سووریا و ئێران و توركیا زیاتر ده‌بێت و باشوور به‌ته‌واوی‌ لاواز ده‌بێت به‌ڕاستی‌ ڕۆڵی‌ گه‌ریلا پاراستنی‌ هه‌موو كوردستانه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ باشوور باش بزانێت گه‌ریلا ئه‌وان ده‌پارێزێت ئه‌و پاراستنه‌ی‌ له‌زاب گه‌ریلا كردی‌ پاراستنی‌ هه‌ولێر و سلێمانیش بوو له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانیانه‌ پشتگیریان بكه‌ن نه‌كو دژایه‌تیان بكه‌ن ئه‌وه‌ خواستی‌ ئێمه‌یه‌.
هاوڵاتی‌: وه‌فدێكی‌ ده‌ته‌په‌ هاته‌ كوردستان به‌ڵام نه‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێم نه‌سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت پێشوازیان لێنه‌كردن ئایا ئه‌وه‌ گومانی‌ تر دروست ناكات كه‌په‌یوه‌ندی‌ نێوان توركیاو هه‌رێم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ باكووره‌؟
زوبێر ئایدار: پێشوازی‌ نه‌كردنی‌ وه‌فدی‌ ده‌ته‌په‌ به‌ته‌واوی‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێم و توركیا بوو ئه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بوو پێویست بوو كاك مه‌سحود و كاك نێچیر پێشوازیان له‌وه‌فدی‌ ده‌ته‌په‌ كردبا مام جلال له‌ئاستێكی‌ به‌رزدا پێشوازیان لێكردن بۆیه‌ پێویست بوو لایه‌نی‌ پارتیش پێشوازیان بكه‌ن به‌ڵام باش نه‌بوو ئه‌وه‌ بۆ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تورك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ خۆیدا له‌دژی‌ كورد هه‌واڵی‌ لێدروست بكا وایان لێكده‌دایه‌وه‌ كه‌شه‌ڕی‌ كورد و كورد ده‌ستی‌ پێكردووه‌ به‌گشتی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ شتێكی‌ باش نه‌بوو ئێمه‌ هیوامان وایه‌ هه‌رلایه‌نێكی‌ كورد له‌و كاته‌دا ڕه‌وشی‌ كورد و بزانێت چی‌ پێویسته‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ نه‌ك ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی‌ پارته‌كه‌ی‌ چی‌ پێویسته‌.
هاوڵاتی‌: ئینستۆتیۆیی‌ كورد له‌پاریس تۆنی‌ بلێر بێرنادكۆشنه‌ری‌ كاندید كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ئایا ئه‌مه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌بێت؟
زوبێرئایدار: ئه‌و هه‌زار ئیمزایه‌ ته‌نیا هی‌ ئینستۆتیۆیی‌ كورد نیه‌ ئه‌مه‌بۆ باكووره‌ به‌گشتی‌ ئه‌و ئیمزایانه‌ به‌گشتی‌ هی‌ هه‌ڤاڵانی‌ ئێمه‌ن له‌ناو ئه‌و هه‌زار ئیمزای‌ منیش هه‌یه‌ به‌ته‌واوی‌ به‌ناوی‌ باكوور كاركراوه‌ به‌ناوی‌ سێ‌ ڕیكخستنی‌ كورد داواكاریه‌كه‌ ڕاگه‌یانراوه‌ له‌چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ بریتانی‌ و ئه‌ڵمانی‌ و فه‌ره‌نسی‌ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ خواستی‌ هه‌موو كوردانی‌ باكوور بوو له‌ئاستی‌ به‌رزدا به‌رنادكۆشنه‌ر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا و تۆنی‌ بلێری‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ پێشوی‌ به‌ریتانیا مارتی‌ ئیتیساری‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ فینله‌ندا فیلیپ گۆنزالێس ی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ پێشووی‌ ئیسپانیا ئه‌وه‌ خواستی‌ ئێمه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بكه‌ونه‌ نێوان ئێمه‌و توركیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد به‌ته‌واوی‌ چاره‌سه‌ربكرێت و ئه‌و شه‌خسیه‌تانه‌ش شایه‌نی‌ ئه‌وه‌ن كه‌بكه‌ونه‌ ئه‌و نێوانه‌وه‌ به‌گشتی‌ ئه‌و هه‌وڵًه‌ ده‌نگێكی‌ كوردانه‌ بوو.
هاوڵاتی‌: كاك زوبیر كورد جارێكی‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی‌ ڕابردوو دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك ڕابردوو ده‌نگ به‌ئاكه‌په‌ بدات؟
زوبیر ئایدار: ئێستا لایه‌نگرانی‌ ئاكه‌په‌ زۆر كه‌مده‌بنه‌وه‌ له‌باكوور كوردانی‌ ئازادی‌ خواز هه‌نه‌ له‌ناو ده‌ته‌په‌ به‌ڵام هه‌ندێكی‌ تریش هه‌نه‌ له‌ناو ئاكه‌په‌ دان كوردانی‌ ئازادیخواز ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان له‌زیادبوونیان دایه‌ كوردان بۆ ئاشتی‌ ده‌نگیان به‌ئاكه‌په‌ دا به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وان حكومه‌تیان كرده‌ حكومه‌تی‌ شه‌ڕ جارێكی‌ تر ئاكه‌په‌ ناتوانێ‌ له‌كوردستان ده‌نگ بهێنێت...
هاوڵاتی‌: دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ دادگایه‌كی‌ ئه‌وروپی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ له‌لیستی‌ تیرۆر ده‌رهێنا به‌ڵام جارێكی‌ تر جۆرج بۆش په‌كه‌كه‌ی‌ خسته‌ لیستی‌ ئه‌و ڕیكخراوانه‌ی‌ كه‌قاجاغی‌ به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئێوه‌ هه‌ڵوێستتان چی‌ بوو؟
زوبێر ئایدار: ئێمه‌ له‌ڕاگه‌یاندنێكی‌ فه‌رمیدا هه‌ڵوێستی‌ ئه‌مریكامان شه‌رمه‌زاركرد ئێمه‌ هیچ كاتێك قاجاغیمان به‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌وه‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵكو دژی‌ هه‌موو مادده‌یه‌كین كه‌دژی‌ مرۆڤ بێت چونكه‌ ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ مرۆین ئه‌وانه‌ی‌ قاجاغی‌ به‌و مادانه‌وه‌ ده‌كه‌ن زیاتر له‌توركیانه‌ و ده‌سه‌لاتدارانی‌ توركیا پشتگیریان ده‌كات به‌ڵام ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا ئێمه‌ ده‌خاته‌ ئه‌و لیستانه‌وه‌ ئێمه‌ دژی‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ین ئێمه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و لیسته‌ و لیستی‌ تیرۆریش هه‌وڵ و كۆششی‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌بواری‌ یاسایی‌ و مافی‌ مرۆییدا له‌م ڕۆژانه‌دا له‌برۆكسل كه‌مپینێكی‌ ڕێكخراوه‌كوردی‌ مه‌ده‌نیه‌كان دروستكرا له‌دژی‌ لیستی‌ تیرۆر و به‌س ته‌نیا كوردیش نه‌بوون به‌ڵكو دۆسته‌كانیشمان له‌گه‌ڵمان دا بوون ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌تێكۆشان
هاوڵاتی‌: ووتاره‌كه‌ی‌ لیلی‌ زانا له‌په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا و به‌زمانی‌ كوردی‌ و ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی‌ له‌وه‌ی‌ كه‌كوردی‌ باكوور قه‌ت به‌په‌كه‌كه‌ ناڵێن تیرۆریست ئه‌مه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ڕای‌ گشتی‌ جیهان؟
زوبیر ئایدار: ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌خه‌باتی‌ دیبلۆماسی‌ و سیاسی‌ ئه‌و بۆ كورد ئه‌مه‌ حه‌تمه‌ن ته‌ئسیری‌ ده‌بێت دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا به‌ڕۆژێك دیار نابێت به‌لام كاریگه‌ری‌ هه‌رده‌بێت لیلی‌ زاناش سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كورده‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ناسراوه‌ ڕۆژێك ده‌بێت خه‌باتی‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ته‌ئسیری‌ ده‌بێت
هاوڵاتی‌: لیژنه‌ی‌ سێ‌ قۆڵی‌ ئه‌مریكاو توركیا و عێراق دوای‌ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ ئایا ئه‌و لیژنه‌یه‌ نیازی‌ باشی‌ نه‌بوو یاخود هۆكاری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه‌ی‌ چیبوو؟
زوبیر ئایدار: هیچ كارێكی‌ باشی‌ نه‌كرد جگه‌ له‌خراپه‌ نه‌بێت هێرشی‌ سه‌ر قه‌ندیل و بۆردومانكردنی‌ بنكه‌كانی‌ گه‌ریلا له‌ئه‌نجامی‌ كاری‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ بوو هیچ شتێك له‌نێوان توركیا ئه‌مریكا عێراق ناتوانێ كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر بكات پێویسته‌له‌و لیژنه‌یه‌دا نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌بێت و نوێنه‌ری‌ ئێمه‌ش هه‌بێت ئه‌گه‌رهه‌تا نوێنه‌ری‌ ئێمه‌ش له‌و لیژنه‌یه‌دا نه‌بێت جگه‌ له‌كاری‌ خراپ هیچی‌ تر ناكه‌ن دیاره‌ كاری‌ خراپیش ئه‌نجامی‌ نیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێك
هاوڵاتی‌: په‌كه‌كه‌ ئیسرائیل تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌گرتنی‌ ئۆجه‌لان به‌ڵام داود باغستانی‌ له‌سه‌ر زاری‌ ئیسرائیل ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌؟ئێوه‌ چۆن ئاگاداری‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن؟
زوبێر ئایدار: منیش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بینیومه‌ به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ گرتنی‌ سه‌رۆك ئاپۆ موساد ڕۆڵی‌ هه‌یه‌ ئیسرائیل ڕه‌تی‌ بكاته‌وه‌ یان نا ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ جدییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ دوژمنی‌ ئیسرائیل نین به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ توركیا دوژمنایه‌تی‌ كورد نه‌كه‌ن پێویسته‌ دۆستایه‌تی‌ كوردبكه‌ن ئێمه‌ ناڵێین بادوژمنایه‌تی‌ توركیا بكه‌ن به‌ڵام بادوژمنایه‌تی‌ ئێمه‌ش نه‌كه‌ن ئه‌وان زۆر زوڵم ناهه‌قیان بینیوه‌ ئێمه‌ش زۆر ناهه‌قیمان بینیوه‌ هه‌روه‌ها دوو گه‌لی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستین پێویستیمان به‌یه‌كتری‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئیسرائیل زیاتر ووشیار بێت و هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دۆستانه‌ بدات له‌گه‌ڵ كورد
په‌یامی‌ ئێوه‌ چی‌ بوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ قه‌ده‌غه‌كراو به‌توركیا ده‌فرۆشن؟
زوبیر ئایدار: له‌هه‌موو جیهاندا گه‌لێكی‌ كه‌گه‌وره‌ترین زیانی‌ له‌چه‌كی‌ كیمیایی‌ پێگه‌یشتبێت گه‌لی‌ كورده‌ وه‌كو خۆشتان ده‌زانن كه‌له‌ساڵی‌ 1988له‌باشوور كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌داهات به‌هۆی‌ چه‌كی‌ كیمیاییه‌وه‌ بوو هه‌روه‌ها له‌گه‌رمیان چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌سه‌رده‌شت له‌دژی‌ كورد جارێكی‌ تر به‌كارهێنرا دیاره‌ ئێستاش چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ده‌ستی‌ دوژمنانی‌ ئێمه‌داهه‌یه‌ كه‌له‌دژی‌ ئێمه‌ به‌كاری‌ ده‌هێنن پێویسته‌ هه‌موو دنیا ئه‌و شته‌ ببینێت په‌یامی‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ووڵاتان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ ته‌سك و بچوكی‌ خۆیان چه‌كی‌ كیمیایی‌ و قه‌ده‌غه‌كراو نه‌ده‌نه‌ توركیا چونكه‌ ئه‌وه‌ تاوانێكی‌ گه‌وره‌یی مرۆڤایه‌تی‌ پێئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ گه‌لی‌ كورد زیاتر ووشیار بێت و به‌ڵگه‌ی‌ زیاتر كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیگه‌یه‌ننه‌ ده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
هاوڵاتی‌: به‌ڕێز زوبیر ئایدار دوا په‌یامت چیه‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان؟
زوبیرئایدار: هه‌ڤاڵی‌ هێژائێمه‌ هێزێكی‌ كوردستانین بۆ هه‌موو كوردستان كارده‌كه‌ین باكور باشور ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژئاوا ئێمه‌ تاكۆتایی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ كارده‌كه‌ین به‌گیانێكی‌ فیداكاریی‌ په‌یامی‌ ئێمه‌ بۆ هه‌موو كوردان به‌تایبه‌تی‌ بۆ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ باشوور به‌گشتی‌ پێویسته‌ زووتر یه‌كبگرن و هه‌وڵ بده‌ن كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بگرن چونكه‌ كورد له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت قه‌ده‌ری‌ یه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تادا دۆستایه‌تی‌ كوردو كورد پێویسته‌ و له‌پێشتره‌ ئینجا برایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ گه‌لانی‌ تردا بكات پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌رێمی‌ وه‌لانێت و به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ له‌به‌رچاوبگرێت لای‌ ئێمه‌ش هه‌رچیه‌ك پێویست بێت ئێمه‌ ئاماده‌ین پێویسته‌ باشووریش گه‌ریلاكانی‌ به‌گه‌ریلای‌ ئازادی‌ بزانێت.