پزیشکەکانیش لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون

Saturday, 29/10/2011, 12:00

1380 بینراوە


(باسی سیستەمی تەندروستی لە دوای ساڵانیA.J. Cronin)نوسینیلە) The Citadel) کتێبی
١٩٢١لە بەریتانیا دەکات.ئەو سەردەمە لەو ووڵاتەدا گرنگترین شت لای پزیشکەکان کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆر بووە بەهۆی پیشەکەیانەوە،بێ بایەخترینیش لەلایەن نەخۆشەکە بووە.بەڕادەیەک بێ خەم بوون لێیان کە ئاویان ڕەنگ کردووە داویانە بەنەخۆش لەبری دەرمان،یاخود دەرمانێکی زۆر گرانیان داوەبە نەخۆشەکە وەهایان تێگەیاندووە کە نەخۆشییەکی وەهای هەیە کە دەبێت بەردەوام سەردانیان بکاتەوە،ئەگەرچی نەخۆشەکان پێویستیان بەوە نەبووە،پزیشکەکان تەنیا بۆ وەرگرتنی پارەیەکی زۆر ئەوەیان کردووە.پزیشکەکان درۆیان لەگەڵ نەخۆشەکان کردووە ، بەوهۆیەوە چەندەها کارەساتی لێ کەوتۆتەوە،هەتا کوشتنی نەخۆشەکان بەهۆی هەڵەوە ڕوویداوە،وە هیچ کەسێکیش نەبووە لێیان بپرسێتەوە.
ئەگەر ئەو سەردەمەی بەریتانیا لەڕووی سیستەمی تەندروستییەوە بەراورد بکەین بکەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەوا زۆر لێکچوویان هەیە.زۆر بەداخەوە ئەگەرچی تەندروستی بەشێکی گرنگی ژیانی مرۆڤەکانە بەڵام لەهەرێمی کوردستان تەواو پشتگوێ خراوە،سیستەمێکی هەتا بڵێیت خواروخێچمان هەیە.هەتا ئێستاش چاودێری تەندروستی بوونی نییە.ئەگەر نەخۆش بکەویت ئەوا حسابی چاک بوونەوە بۆ خۆت مەکە،چونکە کاتێک سەردانی پزیشک دەکەیت ئەگەر نەخۆشییەکەشت نەزانێت بەڵام ئەو شتێکت بۆ ئەدۆزێتەوەو کۆمەڵێک دەرمانت بەهەڵە بۆ دەنوسێت بۆ ئەوەی چەندین جاری تر سەردانی بکەیتەوە،چەندەها کەسمان هەیە بە بەڵگەوە کە بوونەتە قوربانی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە،کە لەلایەن پزیشکەوە بۆیان نوسراوە.
لەلایەکی ترەوە دکتۆرەکان هەریەکەیان دەرمانخانەیەکی تایبەت بەخۆیان هەیە کە نەخۆشەکەی بۆ بنێرن ، کە پێدەچێت ئەو دەرمانخانانە هی خۆیان یاخود بەشێکی هی خۆیان بێت،سەرەڕای ئەوەی کە دەرمانەکان زۆربەیان بەسەرچوو وە کۆپی کراون.
دکتۆرمان هەیە هەر لە عەیادەکەی خۆی عیلاج تەبیعییەکەشی داناوە هەر هی خۆیەتی جا هەر کە پێت خستە عەیادەکەیەوە بەدڵنیایی عیلاج تەبیعیت بۆ دانراوە بەکۆڵێک پارە لە ژوورەکەی تەنیشتی دکتۆرەکە خۆی.
پزیشک هەیە لە کوردستان ڕۆژی نزیکەی زیاتر لە ٥٠ نەخۆش لە عەیادەکەی خۆی دەبینێت،لە کاتێکدا پێموایە لە کاتژمێر دوو یاخود سێ دکتۆردادەنیشێت،ئینجا بزانن لە ماوەی ئەو سێ چوار کاتژمێرە کە عەیادەکە کراوەیە هەر نەخۆشێک چەند دەقەی بەردەکەوێت.بیرم دێت کە لە کوردستان بووم دکتۆرەکەی کە دەچووم بۆ لای سێ چوار نەخۆشی بەیەکەوە دەکردە ژورەوە ئیتر هەموو ئەو کەسانەی تر دەیانزانی کە هەر نەخۆشە کێشەی چییە،بەس لەبەر ئەوەی کە کاکی دکتۆر زۆرترین بلیتی چوونە ژورەوە بفرۆشێت.

ئەوەی جێگەی داخە کە حکومەت و وە بەرپرسان لەبەر دزی و گەندەڵی و خۆ دەوڵەمەند کردنیان ناپرژێنە سەر ئەوەی کە ئەم سیستەمە خواروخێجەی تەندروستی بگۆڕن، لەلایەکی تریشەوە ئەوان خۆیان پێویستیان بەگۆڕانکاری هەیە ئیتر چۆن دەتوانن گۆڕانکاری لە بواری تەندروستیدا بکەن ،وە لێپرسینەوە لەو پزیشکانە بکەن کە بەو شێوەیە کاردەکەن،ژیانی مرۆڤەکانیان هێندە لەلا ئاسانە کە وەکو وەسیلەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارە بەکاریان دەهێنن،بۆیە من پێموایە ئەو پزیشکانەی کە بەو جۆرەن هاوڕێی بەرپرسە گەندەڵاوییەکانن و هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئەوان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە