ئایا داننان بە جینۆسایدی كوردان رەنگدانەوەی دەبێت؟

Tuesday, 03/04/2012, 12:00

3348 بینراوە








 
 
پێش نزیكەى چارەكە سەدەیەك، سەددام حوسەین فەرمانیدا بە هێزەكانی كە چەكی كیمیاوی بەكاربێنن دژی هاووڵاتیە كوردەكان، ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم و زۆر لە كوردانی پەراگەندەو دووروڵات خۆیان ئامادە دەكەن تا داوا لە كۆمەڵگای نێو دەولەتی بكەن بۆ ئەوەى دانبنێت بە جینۆسایدی كوردان لە كاتی كەمپینی فراوانی ئەنفال كە كیمیابارانی هەڵەبجە لوتكەكەی بوو، بێگومان ئەو پرۆسەیە پاكتاوی رەگەزی بوو، بەڵام ئەگەر حكومەتی كوردی سەركەوتن لە دەرەوە بەدەست بهێنێ لە ناساندنی ئەم كارەساتە وەك جینۆساید كە 182000 كوردی تیاچوو، ئەوا رەنگدانەوەكەی زۆر فراوانتر دەبێ لەوەی دیارە لێمان.
 سه‌ڕه‌ڕای هه‌مووئه‌مه‌ ، پاشان که‌متر له‌ ده‌ساڵ   مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عیراق بوو به‌  هاو پەیمانی سەددام حوسەین بە پاڵپشتی تانكەكان و هێزی گەردەلولی سەددام لە سه‌فه‌قه‌یه‌کی شەیتانیدا بۆ لەناوبردنی نەیارەكانی پەلاماری پایتەختی هەرێمەكەى خۆیداو هێزەكانی سەددامیش  چه‌ند سه‌د که‌سێکی له‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراقیش له‌ سێداره‌دا که‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتی سه‌ددام ڕایاکرد بوو و له‌ کوردستان گیرسابوونه‌وه‌.
ئەم كارە بارزانی دەكاتە شەریك و بەشدار لەتاوانەكانی سەددام، مێژوونوسه‌کانیش لە ئایندە بڕیاری خۆیان دەدەن لە سەر ئەم تاوانە و هەروەها ‌ ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکاش حه‌قه‌ هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ ی سه‌ددام ئاشکرا کات ، ته‌نانه‌ت  ئه‌وانه‌شی که‌ جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌.

بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره‌ی مایکڵ ڕۆبن ، سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه‌

http://www.commentarymagazine.com/2012/04/01/repercussions-kurdish-genocide-recognition/#.T3hY7ZkAa44.twitter


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە