بێدەنگ نابین تا خانووی ماڵە دكتۆرەكان وەردەگرینەوە

Thursday, 10/03/2011, 12:00

1359 بینراوە




سەیرە كە بەرهەم ساڵح لە پەرلەمانی كوردستان هاتە شان و باڵی وەزارەتی تەندروستی و وایدەزانی خەڵك نوستوە و ئاگایان لە هیچ نیە گەلێ بەداخەوە بۆ ئەو كەسایەتیە كە دەكرا راستگۆیانە شتەكانی باس بكردایە و ئەوندەش خۆی گێل نەكردایە چونكە تازە گوزەشت ئەو سەردەمە بەسەرچو رۆشت و ناگەریتەوە كە خەلك هیچ نەزانێ و ئەوان بەگێل و نەفام سەیری انسانەكان بكەن ئەی جەنابی دوختۆر بەرهەم ئەگەر زەڕەیەك ئاگای لە وەزارەتی تەندروستی هەیە با جەنابی كەرەم كات و وەكو شێر بێتە مەیدان و لەو ئەو غەدرانەی كە وزارەتی تەندروستی لە دەربەندیخان كردویەتی با هەندێك لەو مافانە بگەرێنێتەوە بۆ خەڵكی بەشخوراو و بەش مەینەتی ئەو شارەی كە بەدرێژایی حوكمی یەكێتی لە بواری تەندروستیدا هەر غەدری لیدەكرێت و لێكراوە ئەگەر حكومەتی هەریمی كوردستان دەیەوێ موڵك و ماڵی گشتی بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵك و حكومەت ئەوا من لێروە بە بەرهەم ێالح دەڵێم وەرە مەیدان و ئەو 10دە خانوەی كە لە دەربەندیخان ناسراوە بە ماڵە دوكتۆرەكان با بیگەڕێنێەوە بۆ حكومەت چونكە ئەو خانوانە لە ئەسڵدا بۆ پزیشكی ئەخسائی دروستكراون بە پێی پیلانێك كە ئەو سەری دیار نیە تاپۆ كرا لە سەر ئەو ماڵانەی كە تیایدان هەر چەن لە كاتی خۆیدا ژمارەیەكی زۆر رۆشنبیر و رۆژنامە هاتنە دەنگ بەڵام بێ سوود بو تەنانەت وەزیری تەندروستی ئەو كات لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت ئاگام لە تاپۆ كردنی ئەو خانوانە نیە راستیشی كرد ئاگای لێ نەبو چونكە بانێكە و دوو هەوا كەس ئاگای لە كەس نیە ئەوەش یەكێك بو هەرە گەورەترین غەدرەكان كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردی لە تەواوی خەڵكی دەربەندیخان چونكە ئەو خانوانە نەدەكرا تاپۆ بكرێن لەبەر چەند هۆیەك:
1- ئەو خانوانە كۆمەڵێك ماڵی تیایە هەموویان پێشتر سوود مەند بوون وە خانوەكان بە پارەیەكی زۆر كەم تاپۆ كرا لە سەریان.
2- لە كاتی دابەشكردنەكەیدا زۆر ناحەقی كرا لە سەرجەم كارمەندانی تەندروستی.
3- تاپۆكردنی ئەو خانوانە لەسەر حیسابی خەڵكی دەربەندیخان بو.
4- باشتر وابو وزرارەتی تەندروستی بە شێوازێكی تر خەڵاتی ئەو كارمەندانەی بكردایە نەك لەسەر خوێنی خەڵكی دەربەندیخان
5- ئێمە وەكو دەەبەندیخانیەكان زۆر موتەئەكیدین كە ئەو خانوانە هەر وەردەگرینەوە.
6- داوا دەكەین وزیری تەندروستی موداخەلەی خێرا بكات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خانوانە.
7- ئەگەر خانوەكان نەگەڕێتەوە بۆ سەر میلاكی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی دەكاتە ئەوەی كە بانگەشەكەی بەرهەم سالح تەنها اعلامە و بەس.
8- ئەگەر وەزیری تەندروستی و حكومەتی هەرێم مەبەستیانە كار بكەن بۆ گەڕاندنەوەی خانوەكان با نیەت پاكی خۆیان نیشان بدەن.
9- لە كاتی دابەشكردنی خانوەكاندا تەزكیەی حزبی سەر پشك بو وە بەخت یاوەری ئەوانە بو كە پشتیان قایمتر بو
10- كارمەندمان هەبوە زیاتر لە 25تا30ساڵ خزمەتی هەبوە كەچی غەدری زۆر گەورەیان لێكردین وە درا بە كەسانێك كە خزمەتیان زۆر كەم بو.
11- ئەگەر وەزیری تەندروستی و بەرهەم سالح ئەیانەوێ راستی زیاتر بزانن دەیان دیكۆمێنت و رۆژنامەكانی ئەو كاتە كە قسەی لە سەر كرا بۆ تاپۆ نەكردنیان هەمووی هەیە لامان ئامادەین وەكو ستافی ویكلیكسی دەربەندیخان ئامادەین بیدەین پێیان.
12- با حكومەتی هەرێم ئەو خزمەتە بكات بە خەڵكی دەربەندیخان ئەو كات نیاز پاكیان دەردەكەوێ.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە