روونكردنەوەیەك بۆ كوردستان پۆست و چرا و داستان

Friday, 04/09/2009, 12:00

2611 بینراوە


بێ ئەوەى كەسێك پێشتر ئاگادارى منى كردبێتەوە، ئەمشەوە سەیرى ماڵپەرەكانم كرد لە پڕا لە یەك كاتدا بابەتێكم بینى لە ماڵپەرى كوردستان پۆست و چرا و داستان بە مانشێتى (شانۆگەرى من و شێتى كارۆخ ئیبراهیم ناڕەزاییەكى زۆرى لەلایەن مامۆستایانى ئاینى ئیسلام و قەشەكانى هەولێر دروست كردوە) بڵاوكرابوویەوە، ئەوەى منى ناچار بەو رونكردنەوە كردوە، ئەوەیە كە پێم سەیرە بەبێ ئەوەى ئاگاداریم هەبێ من كراومەتە خاوەنى ئەو هەواڵە و بە ناوى منەوە ئەو هەواڵە بڵاوكراوەتەوە، من دەمەوێ بە راشكاوى ئاماژە بەوە بكەم دوور و نزیك ئاگام لەو هەواڵە نییە، بەڵكو ئەوە كارى چەند كەسانێكى ترسنۆك و دەمامك دراوى رەشن، كە دەیانەوێ بە بابەتى ئاوا لاواز مێژووى كارى رۆژنامەوانى من ناشیرین بكەن، خۆ ئەوەى رۆژێك وەك خوێنەرێكى راستەقینە بابەتى منى خوێندبێتەوە دەزانێ كە ناوەڕۆك و داڕشتن و شێوازى كارى رۆژنامەوانى من چۆنە، پاشان من پێشتر لەسەر ئەو شانۆگەریەى كارۆخ ئیبراهیم ئیشم كردوە و ئەوەى پێویست بووبێ لە هەواڵەكەدا باسم كردوە و راى خۆم تێیدا دەربڕیووە، چ پێویست دەكات دووبارە نووكى قەڵەمم لەو شانۆگەریەدا بكوتمەوە، خۆ من ئەوەندەش بێ ئیش نیم بێم دابنیشم ماوەیەك خۆم بە بابەتێك تەرخان بكەم، كە پێشتر بە هەواڵێك كارى خۆم وەك رۆژنامەنووسێك تێیدا تەواو كردوە.
بەڵام بەداخەوە بۆ هەرسێ ماڵپەرى كوردستان پۆست و داستان و چرا، كە ئیمێلى منیان لا ئاشكرایە و كەچى بە ئیمێلى دى بابەتێكى ئاوا لاواز و لەسەر ئامانجى ناوەڕۆكێكى ئاوا بێ هێز بە ناوى منەوە بڵاوكردۆتەوە، بەبێ ئەوەى حیسابێكیان بۆ مێژووى كارى رۆژنامەوانى كردبێ، خۆ هیچ نەبووایە دەبوو منیان تێیدا ئاگادار كردبایەتەوە، لێرەوە دووبارەى دەیڵێمەوە كە زانا دڵشاد لە دوور و نزیك ئاگادارى ئەو هەواڵە نییە، بەڵكو ئەوە ئیشى كەسانێكى بێ ئیشە.
لەگەڵ رێزم...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە