بیۆگرافیاى (سۆران ساڵح) یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانەكەى گەنجانى دەربەندیخان

Thursday, 13/08/2009, 12:00

2466 بینراوە


لەساڵ یادى خۆپیشاندانەكەى گەنجانى دەربەندیخاندا كە لەڕۆژى (7/8/2006) لەسەردەستى كۆمەڵێك گەنجى هەڵسوڕاوى ئەو شارە و بەبەشدارى كردنى نزیكەى پێنج هەزار كەس بەرپاكرا لەئاكامى نەبونى ئاوى پاكى خواردنەوە نەبونى كارەابو دژ بە بەرپرسە گەندەلچكارەكانى ئەو شارە و تەواى كوردستان لەهەم لایەكەوە دەنگى نارشەزایەتى بەرزبویەوە , گەنجانى دەربەندیخان چونەسەرشەقامەكان و بە دروشمى (نەوەیەك بەڕێوەدژى گەندەڵى شەڕەدەكات) ترسیان خستەى دڵى بەرپرسانى ئیدارى حیزبى و حكومى ئەو شارەو لەبەرامبەردا پۆلیسو ئاسایش و پیاوانى حكومەت و حیزبى دەسەڵاتدار دور لەهەمو بەهایەكى ئینسانى و بەدەر لە بناماكانى دیموكراسیەت , بەربونەگیانى خۆپیشاندەرەكان و چەند گەنجێكیان بە گوللە بریندار كردو چەندین گەنجى تریشان زیندانى كرد .
لەدواى سێ ساڵ لەخۆپیشاندانى گەنجانى شارى دەربەندیخان , هێشتا خەڵكى ئەو شارە , ئاوى ژەهراوى دەریاچەى دەربەندیخان دەخۆنەوە و تائێستاش ژیانى نزیكەى یەك ملێون كەس لەمەترسیدایە هەر لەشارى دەربەندیخان و چواردەورییەوە تاناوچەكانى گەرمیان و پارێزگاى دیالە .
لەدواى سێ ساڵ لە خۆپیشاندان دژ بەگەندەڵى كاربەدەستانى حكومى و حیزبى ئەو شارە , هێشتا كاربەدەستەكان لەشوێنى خۆیانن و هیچ گۆڕانكاریەك نەكراوە و گەنجانى توڕەى شارى دەربەندیخان بۆ بەئەنجام گەیاندى داخوازیەكانى سێ ساڵ لەمەو بەریان , لەڕێگەى سندوقى دەنگ دانەوە تۆڵەى خۆیان كردەوەو حكومەت و حیزبیان فێركرد كەچى دى یارى بەچارەنوسى خەڵكەوە نەكەن و كاتێك گەنجێك دەیەوێت قسەبكات , بەڕێزەوە گوێ بۆ قسەكانى بگیردرێت .
هاوڕێیانى سۆران بۆبەرزڕاگرتنى یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانەكەو یادكردنەوەى یەكێك لە پێشەنگى گەنجە خۆپیشاندەرەكانى شارى دەربەندیخان سۆران ساڵح) لە ڕۆژى (7/8/2009) لەشارى دەربەندیخان بەئامادەبونى ژمارەیەك لەگەنجانى شارەكەو هاوڕێیان و كەس و كارى (سۆران ساڵح) مەراسیمێكى شایەستان بۆئە ڕۆژەو سازكردو گەشتێكیان بە بیۆگۆافیاى سۆراندا كرد , كەتێدا چەندین وتار خوێنرانەوە و گیرانەوەى یادگاریەكان باسكران و لەڕێگەى (داتا شۆ) وە ئەلبومى یادگاریەكانى سۆران و هاوِێیانى و ساتى خۆپشاندانەكەى گەنجان و ساتەكانى زیندانى گەنجانى شارى دەربەندیخان لەلایەن دەسەڵاتنى كوردیەوە خرانەڕو .
بیۆگرافیاى سۆران ساڵح حسێن
1979 ــــــــ2009
سۆران لە (2/8/1979) لەشارى دەربەندیخان لەدایك بوە , خوێندنى سەرەتاى و ناوەندى و ئامادەیى هەرلەم شارەدا تەواوكردوە , لەساڵى 1999 لە كۆلێژى سامانى تەندروستى ئاژەڵ لەزانكۆى سلێمانى وەردەگیرێت و سەركەوتوانەلەساڵى (2003) بەپلەى زۆرباش بڕوانامەى بەكالۆرێس وەردەگرێت , لەساڵى 2004 وەك ئەندازیارى كشتوكاڵى لە فەرمانگەى كشتوكاڵى دەربەندیخان دادەمەزرێت .
سۆران , جگەلەوەى وەك گەنجێكى خوێن گەرم و نیشتمان پەروەر لەناو تەواوى هاوڕیـَـكانیدا دەناسرێت , بەهەمان شێوەش گەنجێكى بەئاگا و ڕۆشنبیرێكى واقیع بین بوە.
سۆران بۆسەرخستنى پڕۆژەكانى گەنجان و بەئاگاهێنانەوەى گەنجان بەتایبەتى قوتابیانى زانكۆى سلێمانى لەگەڵ چەند هاوڕێیەكى تریدا لەشارى سلێمانى ڕۆژنامەیەك بەناوى (خوێندنى لبیڕاڵ) دەردەكەن , كە ئەو ڕۆژنامەیە دەبێتە سەكۆیەك بۆئەو گەنج و خوێنداكارانەى كە هیچ سەكۆیەكیان نییە تا دەنگى تێدە هەڵببڕن و تەعبیر لە بیرو بۆچونەكانیان بكەن , سۆران لەم هەوڵەیاندا سەركەوتوانە بەردەوام دەبێت , تائەو كاتەى دواى پرس و ڕاوێژكردن بەهاوڕیكانى و زیاتر فراوانكردنى مەوداكانى ئازادى بیروڕاى جیاواز بیرلە دەركردنى ڕۆژنامەیكى تر دەكاتەوە و دواى چەندین كێشەو دروستبونى لەمپەر لەبەردەم ئاواتەكانیدا , دواجاربڕیارى دەركردنى ڕۆژنامەیك ئەدات بەناوى (شوناس) كە خۆى دەبێتە خاوەنى ئیمتیازى ڕۆژنامەكە , بەڵام بەداخەوە لەدواى دەرچونى (2) ژمارە لە ڕۆژنامەى (شوناس) لەبەر نەبونى تواناى ماددى و هاوكارى نەكردنى لەلایەن وەزارەتى ڕۆشنبیرییەوە , ڕۆژنامەكە ڕادەگرێت , بەڵام خۆى وەك گەنجێك و وەك خوێنەرێكى جدیى بەردەوام دەبێت لە هۆشیاركرۆدنەوەى كۆمەڵگاو گەنجان و قوتابانى هاوڕێى .
سۆران ئەو كاتەى لەزانكۆى سلێمانى دەبێت بەشدارى چەندین چالاكى كردوە لەوانە : كاتێك وەزارەتى خویندى باڵا بڕیارى برینى دەرماڵەى خۆێندكاران ئەدات سەرپەرشتى خۆپیشاندانەكانى زانكۆى سلێمانى دەكات و بەهۆى بەردەوام بونیان وەزارەتى خوێندنى باڵا و حكومەت ناچار دەبەن كە دەرماڵەى قوتابیان سەرف بكەنەوە , لەساڵى (2002) ئەو كاتەى كە ڕژێمى توركیا بۆردومانى ناوچەكانى هەرێمى كوردستان دەكات و هێرش دەكاتەسەر ناوچە سنوریەكان , سۆران وەك گەنجێكى هەڵسوڕاو بەشدارى لە خۆپیشاندانى قوتابیانى زانكۆى سلێمانى دەكات و بەبەرچاوى میدیاكانى ناوخۆ و جیهانەوە ئاڵاى توركە كان دەسوتێنێت و پاشان دەسەڵاتى كوردى بۆ ئەوەى هەمیشە نۆكەرى خۆیان بۆ توركەكان بسەلمێنن لەڕاگەیاندنە ڕو زەردەكانیاندا , هێرش دەكەنەسەر خۆپیشاندەرەكان و لە توركە فاشیستەكان دەپاڕێنەوە بۆئەوەى جارێكى تر وەك نۆكەر قبوڵیان بكەنەوە .
سۆران لەسەرتاى دامەزراندى (گروپى ئازاد) وەك ئەندامێكى چالاك لە گەڵ هاوڕێكانیدا لەشارى دەربەندیخان بەردەوام دبێـت لە خزمەتكردنى داخوازیەكانى خەڵكى شارى دەربەندیخان , لە كاتى خۆپیشاندانەكەى ڕۆژى (15/7/2003) دا لەدواى ئەوەى داواكاریەكانى خەڵكى دەگەیەنن بە كار بەدەستانى شارەكە , لەلایەن بەرپرسە ئیداریەكانى ئەو كاتەى پارێزگاى كەركوك و ئاسایشى دەربەندیخان , ئەو خۆپیشاندا بە مەترسیەك بۆ لەدەستدانى كورسیەكانیان دەزانن و لەدواى تەواو بونى ڕێپێوانەكەى ڕۆژى (15/7/2003) دەكەونە بەر هێرشى ئاسایشى دەربەندیخان و دور لەهەمو بەهایەكى مرۆیانە و دڵ ڕەقانە پەلامارى چەند گەنجێك ئەدەن و چەندین گەنجى تریش زیندانى دەكەن كە سۆران یەكێك بو لەو گەنجانە .
بۆئاشكرا كردنى سەرمایەى وەزیرەكانى حكومەتى هەرێم و ئەندام پەرلەمانەكانى (9) كەس لەگەنجانى دەربەندیخان بەرلە هەر كەسێكى سیاسى و رۆِشنبیرى لەكوردوستاندا یەكەمین كەسانێك بون كە ئەو داواكاریانەیان لەڕیگەى ئەندام پەرلەمان (محمدى حاجى محمودى گولە خانە) وە گەیاندە پەرلەمانى كوردستان , كەسۆران یەكێك بو لەو گەنجانە .
(سۆران) وەك گەنجێ چالاك و ڕۆشنبیر هەمیشە لەپێشەوەى گەیاندنى داواكارییەكانى خەڵك بوە بە دەسەڵات , لەخۆپیشاندانەكەى ڕۆژى (7/8/2006) یەكێك بو لە گەنجە پێشەنگەكانى ئەو خۆپیشاندانە و لەكاتى پەلاماردانى گەنجەكاندا لەلایەن هێزەكانى ناوخۆ و پیاوانى دەسەڵادارەوە ورەى گەنجانى بەرزكردو وەتەوە تا بۆئەوەى بەشێوەیكى شارسانیانە لەبەرامبەریان بوە ستتنەوە , بەڵام دڵ ڕەقى و بێبابكى هێزەكانى ناوخۆى حكومەت لەم شارەدا گەیشتە ڕادەیەك كە بەشێوازێكى نا ئینسانیانە هەرچى دەهاتە بەردەستیان وەردیان دەكرد و گوللە بەجێماكانى بەعسیەكانیان دەنا بەجەستەى گەنجانەوە و چەندین گەنج دەستگیركرا كە یەكێك لەو گەنجانە (سۆران) بو , دواى مانەوەى سۆران وهاڕیكانى لە زیندانى كانى گۆمەوە و زیندانى سەرشەقام لەشارى سلێمانى بۆماوەى پانزە ڕۆژ و دواى ئازادكردنیان , لەلایەن گەنجان و خەڵكى شارى دەربندیخانەوە وەك پاڵەوان پێشوازیان لێكرا , بەڵام هەزارە داخ و ئەفسوس بۆ سۆرانى هاوڕى و خۆشەو یستمان , سۆرانى هەمیشە لەیادمان , سۆرانى دەم بەخەندەو قسە خۆشمان لەڕۆژى (31 7/2009) دواى ململانیەكى توند لەگەڵ نەخۆشیدا بۆدواجار بەجێى هێشتین و تەنا یادگارى و ئەزمونەكانى بەجێهێشت .
مەراسیمى بیۆگرافیاى سۆران ساڵح حسێن
یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانى گەنجانى دەربەندیخان
7/8/2009
بەخێرهتن
داگیرساندنى سێ مۆم بۆ یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانەكەى گەنجانى دەربەندیخان لەلایەن (م. هیوا موسا , زەردەشت عوسمان , فریاد حەمەڕەشید)
داگیرسانى مۆمى نەمرى هەمیشە نەكوژاوە بۆسۆرانى هاوڕێمان لەلایەن (ساڵح حسێن كریم) باوكى (سۆران)
ژیان نامەى (سۆران) لەلایەن (پێشڕەو حەمید)
چەند ساتێك بێدەنگى
وتارى هاوڕێانى سۆران لەلایەن (م .زانا محمد)
وتەیەك لەلایەن هاوڕێ (زمناكۆكەریم) هەڵسوڕاوى خۆپیشاندانەكانى شارى سلێمانى
وتارى (فەرمانگەى كشتوكاڵى دەربەندیخان) لەلاین (ئەمجەد ئەسعەد)
وتارى هاوڕێیانى سۆران لەشارى چەمچەماڵ لەلایەن (لەتیف فاتیح فەرەج)
وتارى (د . حەكیم)
ئەلبومى یادەوەریەكانى سۆران و ساتەكانى زیندانى هاوڕێیانى سۆران بە داتا شۆ
وتارى (تایەر حاجى حەسەن)
وتارى (پێشڕەو حەمید)
وتەیكى (گۆرانى مامە عەلە ڕەش)
وتەى (بنەماڵەى سۆران) لەلایەن (كامەران حسێن) مامى سۆران
بروسكەكان :
یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان
یەكێتى لاوانى دیموكراتى لەكوردستان
ڕێكخراوى چاودێرى كوردۆساید(چاك) نوسینگەى باشورى كوردستان
حیزبى شیوعى كوردستان
ڕێكخراوى بەگژداچونەوەى ماددە بێهۆشكەرەكان
هاوڕیانى سۆران لەشارەكانى (سلێمانى , هەڵەبجە , چەمچەماڵ , هەولێر)
هاوڕێیانى سۆران لەوڵاتانى (بەریتانیا , ئەڵمانیا , سوید, نەرویج , بەلژیكا ,یونان)
مەراسیمەكە لەلایەن هاوڕێیانى سۆران (ئاوازمحمد و پێشڕەو حەمید) بەڕێوەبرا .
كۆتاى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە