دەستەواژەی "بەرەڵڵایی مەكەن"یش بەرانبەر بە كچانی زانكۆیش بەكاردەهێنێت

Friday, 15/11/2013, 12:00

2402 بینراوە




سەرۆك بەشێكی پارتی لەزانكۆ قۆندەرە بەڕووی مامۆستایەكی زانكۆدا بەرز دەكاتەوە

پڕۆفیسۆرێكى یاریدەدەر لە زانكۆى سەلاحەددین بەناوى دكتۆر (وەعد موحەممەد نەجات) كە ئێستا پارتییە و قسەو گومان لەسەر ئینتیمای بەعسی بوونی هەیە لەڕابردوودا، لەناو پاسی مامۆستایانى زانكۆدا قۆندەرەكەى لەپێی دادەكەنێت و لەڕووی مامۆستایەكی گەنجی زانكۆیدا بەرز دەكاتەوەو جنێویشی پێدەدات. لەپاش گەیشتنیشی بەشوێنى دەوامەكەى (د. وەعد) جنێو بەژمارەیەك لە قوتابیە كچەكانى زانكۆیش دەدات و پێیان دەڵێت: (بەرەڵڵایی مەكەن) .
پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دكتۆر (وعد محمد نەجات) كە ئێستا خۆی بەپارتی دەزانێت ولە شەقڵاوە سەرۆكی بەشی فیزیاو بایەلۆجی كۆلێژی پەروەردەى زانكۆی سەڵاحەدینە هێرشی جەستەیی دەكاتە سەر مامۆستایەكی گەنجی زانكۆ و وبەبەرچاوى مامۆستایانى زانكۆوە لەناو پاسی مامۆستایاندا قۆندەرەی بەڕوودا بەرز دەكاتەوە. مامۆستاكە كە لەهەمان كاتدا ڕۆژنامەنووسەو لە (knn) كاردەكات دەڵێت: " بۆ سەلماندنى قسەكانم شاهێد و بەڵگەى دەنگیی تۆماركراوى پێویستم هەیە كە بێتاوانى من و تاوانباری دكتۆر وەعد دەسەلمێنن". هەروەها باسی ئەوە دەكات كە دكتۆر وەعد هیچ پەیوەندییەكى بەبەشەكەى ئەوەوە نییە، چونكە ئەو لەبەشی زمانى عەرەبی مامۆستایەو دكتۆر وەعد سەرۆكی بەشی فیزیاو بایەلۆجییە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیە كی ئاگادار هێماى بۆ ئەوەكرد هەر هەمان ڕۆژ دكتۆر وەعد محەممەد لەدواى گەیشتنى بەشوێنى دەوامەكەى لەشەقڵاوە بەژمارەیەك قوتابی كچی زانكۆی گوتووە: "بەرەڵڵایی مەكەن" و لەو میانەیەیشدا كێشەی لەگەڵ قوتابیانى بەشی بایەلۆجی و فیزیادا بۆ دروستبووە. ئەو گوتیشی:" هۆكارى سەرەكى كێشەكەی دكتۆر وەعد لەگەڵ قوتابیاندا ئەوە بووە كە بەهۆی بارنباریینەوە چواردەوری باڵەخانەى بەشەزانستییەكانی شەقڵاوە بووە بەقوڕاو وقوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران نەیانتوانیوە بەئاسانى بچنە ناو باڵەخانەكەوە، بۆیە قوتابیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و داواى قیركردنی ڕێگەكەیان كردووە". ئەو مامۆستایەی زانكۆ لە كۆمێنتێكیدا سەبارەت بەو كێشانە باسی لەوەكرد كە پێویستە ڕێكخراوەكانى داكۆكیكار لەمافی ئافرەتان لەسەر ئەو توندوتیژییە زمانییەى كە لەلایەن دكتۆر وەعدەوە رانبەر بەو كچانەى زانكۆ بەكارهاتووە بێدەنگ نەبن و ڕوونیشی كردەوە كە ئەو وەكو مامۆستایەكى گەنج و ڕۆژنامەنوسێك لەڕێگەى ڕێكخراوەكانى داكۆكیكار لەمافی گەنجانەوە كەیسەكەى خۆی لەدژی دكتۆر وەعد دەجوڵێنێت وداوایش لەڕێكخراەكانى گەنجان و ڕۆژنامەنووسان و ئافرەتان دەكات كە بەدەمیەوە بچن و داكۆكی لەگەڕاندنەوەى مافەكانى ئەوو مافی ئەو قوتابیە كچانەى زانكۆ بكەن كە دكتۆر وەعد توندوتیژی زمانى بەرانبەریان بەكارهێناوە و پێی گوتوون "بەرەڵڵایی مەكەن" لەكاتێكدا كە زۆر بەئەدەبن و ڕێكوپێكن .
هەروەها مامۆستاكەی زانكۆ ئاشكرایشی كرد كە لەڕێگەى نووسراوێكەوە بۆ ڕاگری كۆلێژی پەروەردە (د. ئیدریس هەركی) داواى پێكهێنانى لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەى لەئاستى زانكۆدا لەگەڵ دكتۆر وەعددا كردووە. لەهەمان كاتدا جەختى لەوە كردەوە رێوشوێنى دیكەى مەدەنییانە بەرانبەر بە پڕۆفیسۆرە یاریدەدەرەكەى زانكۆی سەلاحەددین دەگرێتە بەرو لەكاتی خۆیدا بەدەستگەكانى ڕاگەیاندنى ڕا دەگەیەنێت و دەشڵێت: " ئەوە یەكەمجار نییە دكتۆر وەعد هەڵسوكەوت و قسەی نەشیاو بەرانبەری سەرۆكبەشی كوردی و عەرەبی و مامۆستایان و فەرمانبەرانى بەشە زانستییەكانى شەقڵاوە دەكات".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە