وەڵامێك بۆ پیاوەكانى جووندیانى نەیارانى دوێنێ هاوڕێى ئەمڕۆتانن جیاوازى بیروڕا حەقیقەتە نەك تۆمەت !!!

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2332 بینراوە


خوێنەرانى خۆشەویست هاوڵاتیانى بەشەرەفى خەڵكى كوردستان میدیاكارانى بەڕێز ڕۆژى 15/6/2009 سایتى PUK media ووتارێكى سەربەست جیهادى بڵاوكردۆتەوە تیایدا ڕەخنە لە كۆمپانیاى ووشەو باڵى ڕیفۆرم و لیستى گۆڕان دەگرێت سەربەست لەدرێژەى ووتارەكەیدا نووسیویەتى هاوڕێیانى دوێنێ و نەیارانى ئەمڕۆمان هێڵى فكرییان دیارى ناكەن و داواى گۆڕینى سستەم ئەكەن بەكەسیش ناڵێن ئەلتەرناتیڤ چییە ؟ بۆیە كەس ئەو كاڵایەیان لێناكڕێت .
خوێنەرى زێدە ئازیز پێش ئەوەى وەڵامى سەربەست جیهاد بدەمەوە باتۆزێك لەشەهامەتەكانى تێبگەین سەربەست كۆنە ئەفسەرێكى سووپاى فاشستى بەعس بووەو لەجەنگى كەنداودا بەژدار بووە ساڵى 92 بۆتە پارتى گەل پاشان خۆى خزاندۆتە ناو ینك لەمەڵبەندى هەشتى ڕاپەڕین بۆتە مووچەخۆر دواتر بۆتە لێپرسراوى ڕیكخراوەكان فەرعى ڕانیەو لەسەر مەوزوعى یارى كردن لابراوە نێردراوەتەوە ماڵەوە دوایى بووە بەئەندامى مەكتەبى ئیعلام تەنها بۆ مووچە وەرگرتن دواتر لەبێ ئیشى وەڕس دەبێ و دواى داواكرییەكى زۆر ئەینێرنە چوارتا بۆ بەڕێوەبردنى ئێزگە .
بەڕێزان سەربەست جیهاد ناحەقى نییە وابەو جۆرە زووڕنا بۆ ئازاد جووندیانى ئاغاى ئەژەنێت ئەوێك كەتاكە ڕۆژێك لەڕۆژانى سەختى خەباتى ینكدا بەژدار نەبووبێت ئەوێك كەئەوانەى سەرەوە تەئریخى حەیاتى بێت ئەوێك ئەمڕۆ مدیرى ئەوەڵ بابى ئێزگەى گەلى كوردستان بێت هەقبوو گەرمتر نایەكەى لێدابا بۆئەوەى هیچ نەبێت تا دواى هەڵبژاردنى پارلەمان لەسەر كار لاى نەدەن چوونكە دواى یەكلابوونەوەى دەنگەكان و بەدیاركەوتنى قەبارەى ینك لەهەڵبژاردندا ئۆتۆماتیكیەن لادەبرێن بەئازاد جووندیانیشەوە ئەم زاتە كەئێستا بەڕێوەبەرە و تائێستا یەك گۆڕان كاریى چییە نەیكردووەو پێشى ناكرێت هاتووە چەند جوملەیەكى سەقەتى بەدووى یەكدا ڕیزكردووە و ناوى لێناوە ووتار ئەگەر ئیعلامە سەقەتەكەى یەكێتیش نەبێت باوەڕناكەم كەس بۆ بڵاو بكاتەوە سەربەست كەبەناسەربەستى ووتارەكەى نووسیوە و نزیكەى مانگێك زیاترە پێوەى خەریكە ناوەرۆكى باسەكەشى قەناعەتى شەخسى خۆى نییەو لەژێر گووشاردا نووسیویەتى بەڵگەشم نووسراوێك خۆیەتى بەلەوحەى ئیعلاناتى ئێزگەوە هەڵى واسیوە و دەڵێت (ئاگادارى سەرجەم كارمەندان ئەكەمەوە كەبۆ كارى ئیدارى سەردانم نەكەن) ئەمەش بۆئەوەیە كەسەرقاڵى ووتار نووسین بێت و سیلسیلەى ئەفكارى نەپچڕێت ئەم جاش قەڵەمە خۆفرۆشە كاك نەوشیروان بەنەیار لەقەڵەم ئەدا وەك ئەوەى كاك نەوشیروان عەلى حەسەن مەجید بێت و ئەندازیارى كیمیا باران كردنى كووردستان بێت ئەو مێژووەشى بیرچۆتەوە كەكاك نەوشیروان ئەندازیارى ڕاپەڕینەو ئێستا جەنابى لەسایەیدا مدیرى ئێزگەى دەنگى ڕاپەڕینە لەكۆتایشدا چەند پرسیار گەلێى ئاراستە ئەكەم
1 / بەچەند ڕۆژ ئەو وتارەت نووسیوە ؟ و هەدەفى شەخسیت تێیدا چییە ؟
2 / ئەگەر نەتنووسیبا لەسەر كۆمپانیاى ووشەو كاك نەوشیروان بەتەئكید جووندیانى دەرى ئەكردیت ئەوكاتە نەئەهاتیە گردەكە؟
3 / تۆیەك تەنانەت لە ئمتیازاتیشدا جیاوازیت لەهاوڕێكانت بەو ووتارەشەوە كەنووسیوتە چیان بۆ كردوویت ؟
4 / جەنابت لەخۆت پرسیوە كێ كاڵاى جاش قەڵمیت لێ دەكڕێت ؟
5 / ئەگەر كاك نەوشیروان هەوڵى ڕاستكردنەوەى خواریەكانتان بدات بەلاڕیدا ڕۆشتنە ؟
6 / رشۆشنكردنەوەى بەرچاوى خەڵكى و دەرخستنى گەندەڵییەكانتان تۆمەت بەخشینەوەو هەنجەت داتاشینە ؟
7 / وازهێنان لەمووچەو قووتى ماڵ و مناڵ لەسەر ڕاى جیاواز حەقیقەت نییە ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە