عەلمانی و ئیسلامی و گەندەڵی....

Wednesday, 29/09/2010, 12:00

1191 بینراوە


گەندەڵی وشەیەكی لێكدراوە واتە لە دوو وشە پێك دێت كە هەردووكیان واتایان هەبێت، لەمەوە ئەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە گەندەڵی كاتێك ڕودەدات كە بكەرو فرمان هەبێت ، ئەمەش پێمان دەڵێت كە بكەر بەبێ فرمان و فرمان بە بێ بكەر نا گاتە گەندەڵی ، دەگەڕێینەوە بۆ نزیكەی (18) سالأ لەمەو بەر پاش ئەوەی كورد توانی ووردە ووردە خۆی دەسەڵات و حوكمی خۆی بكات چۆن گەندەڵی چەكەرەی كرد لە كوردستان بۆچی لەسەرەتاوە گەندەڵی ڕووی نەدا یاخود زۆر كەم بوو هۆكارەكەی ئاشكرایە كە ئەوكات نە بكەرەكە ئەونە زیرەك بوو نە فرمانەكە یاخود هۆكارەكانی توش بوون بەگەندەڵی لەبەردەستابوو، تا پاش ڕوخانی ڕژێمی سەدام واز لێ دێنین چونكە ئەو ماوەیە كورد لە بارێكی نائاسایی دابوو بەڵام پاش (2003) كوردستان یاخود ڕاست تر بڵێین دەسەڵاتی كوردی توشی چی بوو یاخود بۆ وای لێهات بۆ ڕابردووی خۆی واتە شاخی لەبیرچویەوە بۆچی خەباتی خەڵكی كوردستانی لەیادنەما؟ كە لە ڕاپەڕینەكەدا گەر خەڵكە هەژارەكە نەبوایە هەرگیز ئەوە ڕوی نەئەدا، ئایا گەندەڵی خواڕسكە یاخود مرۆڤ ڕسكە ؟ بێگومان وەڵامەكەی دیارە كە مرۆڤەكان خۆیان ئەیهێننەبوون بەڵێ دەسەڵاتی كوردیش (یەكێتی و پارتی) دوو ڕكابەری سەرسەختی یەكتربوون لە زوو گەیشتن بە گەندەڵی دا هەردوو لا زۆر خێراو لێزانانە و بەبێ وانە خوێندن لای مامۆستا خۆیان فێركردو دكتۆرایان بە زووی وەرگرت ، ڕاستیەكان بە چاوی عەقلأ نەك چاوی سەر دیارە ،حكومەتی پارتی و یەكێتی تا هەنوكەش بە چاوی سەر سەیری ئەم گەلە داماوە دەكات بۆیە گوزەرانی میللەتەكەی خۆیان نابینن كە چی لێهاتوە ئەوەتا قەسرو بینا و شەقام كڕین لە ووڵاتان و ڤێلاو سەیارەو كچی جوان بە ئاسانی بۆ خۆیان و بەچكەكانیان بە چاوتروكانێك لەبەردەمیاندایە ئایا تا ئێرە خەتای ئەم حكومەتە ساوایەیە بە گوتەی خۆیان ؟!!! ئەم وەڵامە بۆ ئێوە بە جێدەهێڵم ، ئەوەی مەبەستمە چاوی عەقڵە ئەوەتا پاش ئەم هەموو ساڵە تازە بە تازە خەڵكی كوردستانی ژێردەستەی پارتی و یەكێتی بە چاوی عەقڵ سەیری ئەم دوو هێزە دەكەن ڕاستیەكانیان بۆ دەردەكەوێت و دەپرسن پارەی ئەم هەموو نەوتە بۆ كوێ دەچێت ئایا ئەم هەموو سامانەی كوردستان كێ دەیخوات بۆ ڕۆژ بەڕۆژ خەڵك برسی دەبێت و مەسئولەكانی ناو حكومەتی یەكێتی وپارتی قەڵەودەبن، ئایا كورد خەباتی كرد بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بەدی بێت ؟ ئایا ئێستا ئەگەر شەهیدەكانمان زیندوو ببنەوە ئەمە بە چاوی خۆیان ببینن چی بە یەكێتی و پارتی دەڵێن؟؟ لەسەردەمی بەعس دا گەنج دەكوژرا لەبەر ئەوەی دەبویە پێشمەرگە یاخود نەدەبوویە بە بەعسی ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی ئەم حكومەتەدا گەنج بێ پارەیە بێ ژیانە بێ واسیتە بێت هیچی بە هیچ نابێت ئایا ئەمە چ جیاوازیەكی لەگەلأ كوشتنەكەی بەعس دا هەیە ئەو یەك جاربوو دەی كوشتی بەڵام ئەمانە بە لەسەرخۆی گەنج دەكوژن كە خۆشی هەست بە خۆی ناكات. ئەمە كورتەیەك لە پڕۆفایلی دەسەڵاتی عەلمانیەكان بوو لە ماوەی زیاتر لە (18) ساڵ كە حوكمی ئەم هەرێمە دەكەن ..
ئایا ئیسلامیەكان چیان لە هەگبەدایە خۆ ئەمان هیچ نەبێت ئیسلامین یاخود ڕاستر بڵین لە خواترسن ئەزانن ڕۆژی دوای هەیە و لێپرسینەوە لەگەلأ هەمووان دەكرێ ، ئەم هێزە ئیسلامیانە لەسەرەتاوە بە باشی دەستیان پێكرد ئەتوانین بڵێین خراپەكەی ئەمان زۆر لەوان باشتر بوو بەڵگەی قەسانیش ئەوەیە زۆر لە كادیرو ئەندام و لایەنگرانی ئیسلامیەكان هەر لەسەرەتاوە بە خۆبەخشانەو بگرە قوربانی زۆریشیان دا لە پێناو ئیسلامی بونیان دا ، بەڵام ئەو ڕۆژگارانە خەریكە بەسەر دەچێت وئێستا هێزە ئیسلامیەكان نەوەك پێشترن و ئەندام و كادیرەكانیش زۆریان وەك پێشتر نەماون واتە زۆرینەیان مووچەو بەبەرامبەر كار دەكەن ئەمە مافی خۆیانە قسەم لەسەر ئەوەنی یە، ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە زۆرێك لەوانە خەریكە ڕێگاكەی عەلمانیەكان دەگرنە بەرو تەنیا خۆیان لەبیرەو هەوڵی گیرفان پڕكردن یاخود خۆ دەوڵمەندكردن دەدەن بەبێ ئەوەی هەست بكەن كەوتونەتە ڕێگایەكی خراپ یاخود خۆیانی لێ گێل دەكەن، بەداخەوە كەسی وا هەیە كە موچەیەكی باشی هەیە بەڵام ئەو دەوامەی بۆی دیاری كراوە نایكات یاخود هەست بە بەرپرسیارێتی ناكات و چاوی لێ دەپۆشێ بێگومان ئەمە هەر لە پۆلیسی بەربارەگاكانەوە تا سەركردایەتیەكانیان خەریكە دەبێتە دیاردە وبێگومان ئەمەش سەرهەڵدانی نەخۆشی گەندەڵی یە بەداخەوە خەریكە خزم خزمێنەو لەبەرخاتری فڵان كەس كەسی نەشیاو لە شوێنە گرنگەكان دا دادەنرێت خەریكە سەرەوە ئاگای لەخوارەوە نامێنێ، دەپرسم بۆچی ئەو هەستی برایەتی و یەكسانی یەی جاران نەماوە؟ ئایا بۆچی ئێستا لە دەزگاو بارەگاكان دا خۆبردنە پێشەوە یاخود ماستاوكردن دەبینرێت؟ هۆكارەكەی ئاشكرایە كە ئیمان و تەقواكەی پێشوو كالأ بوەتەوە چونكە تەنها ئیمانە ئەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان شتەكان دا ڕابگرێت، تا كار لەكار نەترازاوە پێویستە كە ڕاست و دڵسۆزەكانی ناو ئیسلامیەكان هەستن بە خاوێن كردنەوەی خۆیان و هەروەها ئەو كەسانەی كەئەیانەوێت ئەم ژەهرە یاخود ڤایرۆسە بڵاوبكەنەوە با دوریان بخەنەوە نەوەك بەرزیان بكەنەوە ئەگەرنا ئاشكرایە لە عەلمانیەكان زیاتر ڕۆدەچن لە گەندەڵی داو ئەوكات دەرچوون لێی مەحاڵی مەحاڵە ، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە خۆری عەلمانیەكان بەرەو ئاوابوون ئەچێت بۆیە هێزە ئیسلامیەكان گەر بەم جۆرە ببن هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن ببنە بەدیلی ئەوان و بەڵێی شەقامی كوردی بەدەست ناهێنن....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە