تۆڕی کۆمه ڵایه تی فه یسبوك

Friday, 03/05/2013, 12:00

1729 بینراوە








فەیسبوك ، وەك ئاشکرایە لای هەموان توانیویەتی باشترین پرسی کۆمەڵایەتی خەڵکی جیهان پێکەوە گرێ بەست بکات بە تێگەیشتن لە یەک و ڕاستیەکان بەیەك هەنگاو جوڵەی پێ بکرێت ، فەیسبوك ئاستی کۆمەڵایەتی هێندە بەرچاوکردووە کە توانیویەتی مرۆڤ خۆی لە زۆر دووڕایی نەجات بدات بەخوێندنەوەو بەدوادا چونەکانی لەنێو پێگەکاندا دەنوسرێن کۆمێنتەکانی هاوڕێیانی ئەو پێگەیەی کەوا بڵاو کراوەی خاوەنەکەی یان هەواڵ و زانیاری گشتی لەخۆ گرتووە.

خۆناساندن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوكدا تا هەوڵی زیاتر پەیوەندی و گەڕان بکەی بۆ هاوڕێی باش کەمە وەرگرتن و بەدەست هێنانی زۆرلە ڕاجیاوازەکانی هاوڕێکانت لەم تۆڕەدا دەتوانێت کاری گەری زۆر باشی هەبێت لەوەی نەتبیستووە و کارت پێ نەکردووە دوورنیە تۆش کەسێکی وەك هاوڕێکەتبیت تا هەموان سودی لێ وەربکرن

ئەوەی لێرەدا کەمترەو کاریگەرترە تێکستی نەشیاوە بۆ کۆمەڵگای ئێمە یان دانانی وێنەی نەگونجاوو کرتەڤیدیۆیەکانە توانیویەتی هاوڵاتیان بێزاربکات ، ئەوەی نیگەرانیە ئەو مرۆڤەی خۆی لەجوانترین ئاستدا دەبینێت ناتوانێت بەهۆی ئەو کارە نەشیاوانەوە خۆی لە ئاوێنەی چاوی هاوڕێکەیدا ببینێت ! چۆن، لەکاتێکدا کەسێك تێکستێکی بەسود دادەبەزێنێتە نێو پێگەکەیەوە یان بۆ کات بەسەر بردن وێنەکلیپێك دادەنێت بە مـــووزیکێک کەخۆی دەیخوازێت دەبینین بەئاستێکی جوان گوزەر دەکات بەنێو سەرجەم پێگەکاندا ، بەڵامی ئەویتر هەرچەندە هاوڵاتیان تێی دەڕوانن بەپێچەوانەوە خۆیان بەدور دەگرن و دەگاتە ئەو ئاستە کە کەسەکە نەبینێتەوە لە نێو هاوڕێکانیدا و بلۆکی دەکات.
هەر مرۆڤێك کارێك بکات لە جیهاندا ئەوە ناگەیەنێت کە هەموو نەتەوەکان فەیسبوك بەکاردێنن بۆ کاری نامرۆڤانە، بەڵکو کەمینە وایکردووە کاری گەری گەورە ی هەبێتەسەر زۆرینەی ئەندامانی فەیسبوك ، ئێمە لەنێو کلتورو ئادابێکدا پەروەردەبوین دەبێت هەڵگری ئەو نەریتەبین کەوا ئەخلاقی مرۆڤایەتیمانی پاراستوە بە پێداچونەوەیدا ، مەرج نیە مرۆژ لەیەك نەریدا بێت و نەیگۆڕێت بەڵێ دەتوانیت بەپێشکەوتوترین و نوێترین ڕەوشت کاری پێ بکات بەڵام پاراستنی با لەسەرو هەموو بانگێشتە نوێکانیەوەبێت.

ئەوەی لێرەدا زۆرتر ئاماژەی پێ بکەم وەرگرتنە یان بەدەست هێنانی کردارو ڕەفتاری باشە لە هاوڕێکەت یان بە پێچەوانەوە ، ئێمە لەمێژوی تەمەندا هەر ئادابو ئەخلاقێکمان کۆگرد کردبێت سەرچاوەی مرۆڤەکانی ڕابوردومانە ئەویش کە نزیکترینیانە پێی دەوترێت کلتوری ئەخلاقی ، گرنگی پێدان بە بڵاوکردنەوەی شتەباشەکان خزمەت کردنەبەو کۆمەڵگایەی کەوا خەباتی بۆ دەکەین و هەوڵی بەدەست هێنانی ئامانجەکانمانی بۆ دەدەین ، با کلتورو ئادابو نەریتمان پارێزراوبێت بەر لەوەی وڵاتێك پێك بێنینەوە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە