کورد‌و سه‌رکرده‌ی وورده بۆرژواز..
Thursday, 18/06/2009, 12:00
2345 بینراوە
(هیچ مامانێک ناتوانێت مامانی بکات گه‌ر خۆی سکپڕنه‌بیت،به‌وپێیه‌ش هیچ که‌سێک ناتوانێت باس له حه‌قیقه‌ت بکات گه‌ر خۆی هه‌ڵگری ئه‌و بیره نه‌بێت) پـــه‌ندێکی یۆنانی
میلله‌تی کورد یه‌کێکه له‌و میلله‌ته کۆنانه‌ی که میژوویه‌کی دوروو درێژی هه‌یه.وه له هه‌ندێ کات و سه‌رده‌مدا گه‌ر شارستانێتی نه‌خولقاندبێت، ئه‌وا بێ‌شک هۆکارێکی یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ خولقاندنی ئه‌و شارستانیه‌ته ،وه به پێچه‌وانه له هه‌ندێ کاتیش‌دا بووه‌ته یارمیته‌ده‌ری داگیرکه‌ر بۆ داگیرکردنی میلله‌تانی تر.ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی نه‌زانین و هه‌ست نه‌کردنیه‌وه بووه،وه له هه‌مو کاتیکدا بێبه‌ش نه‌بووه له په‌لامارو هێرشی ده‌ره‌کی و توشی ده‌یان کاره‌سات وماڵ وێرانی بووه،وه زۆر له هێرشه‌کان ئامانجی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و بنبرکردنی تۆوی کوردبووه. وه له ئه‌نجامدا میلله‌تی کوردیش به په‌رچه‌کردارێک په‌نای بردۆته به‌ر شاخ و ناوچه سه‌خته‌کان،وه دۆڕان دوای دۆڕان و شکستی له‌ده‌رگای ماڵی کوردی داوه و نه‌توانراوه په‌ندو ئه‌زمون له رابردو وه‌ربگرێت و زیاتر له‌سه‌ر ره‌وتی دۆران ڕۆشتوه‌و زیاتر به مه‌یلی رابه‌ره‌کانی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوه.ئه‌مه بۆته هۆی به‌رهه‌م هێنانی دوالیزمێکی شوم بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌ڵه‌فاو که ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌می ته‌کنه‌له‌ۆجیا و گڵۆباڵیزمدا ئه‌ڵیی تازه له ئه‌شکه‌وت هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه و به‌هه‌مو شته‌کان نامۆیین یان لیی بێبه‌رین و توانای تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌مان بۆ روداوه‌کان نیه ئه‌مه‌ش له سایه‌ی سه‌ری سه‌رکرده‌ی وورده بۆرژوازه‌وه.ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م ستونه‌دا تیشک بخه‌مه سه‌ری ،گێرانه‌وه‌ی مێژوی کورد نیه به‌ڵکو باس کردنه له کاره‌کته‌ری که‌سایه‌تی وورده بۆرژوازو سودو قازانجی ئه‌م جۆره که‌سانه له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان‌دایه.وه‌ک ئاشکرایه نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌میشه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن که‌سانی ئاینی و فیوداڵ و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و وورده بۆرژوازه‌کانه‌وه رێبه‌رایه‌تی کراوه و به‌رده‌وام توشی دۆراندن وکاره‌سات بووه.ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاستی رۆشنبیری تاکی کورد‌و بیرکردنه‌وه‌ی که‌سانی وورده بۆرژواز له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی بنه‌ماڵه‌و له‌بیرکردنی چاکه‌ی گشتی و سه‌وداو مامه‌ڵه‌کردن به‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگاوه.وه ئه‌م جۆره که‌سانه هه‌میشه ده‌بنه کۆسپ و رێگر له‌به‌رده‌م په‌یدابونی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و جوڵانی بیرۆهۆشی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو تێکشکاندنی ئیراده‌ی تاکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن خۆیان به‌رێوه ببه‌ن وه هه‌میشه چاوه‌رێی ده‌ستی که‌سانی وورده بۆرژواز بن بۆ رێبه‌ری کردنیان.وه تێکشکاندنی ئیراده‌ی تاکیش واتای له په‌لو پۆخستنی کۆمه‌ڵگاو گۆڕینی مرۆڤه‌کان له کیانیکی خاوه‌ن ئه‌قڵ و بیرکه‌ره‌وه بۆ ئالییه‌تێکی نه‌گۆر و بێهه‌ستی وه‌ک رۆبۆت.وه هه‌میشه له هه‌وڵی خولقاندنی فه‌زایه‌کدا که خاڵی بێت له هونه‌ری سیاسه‌ت و نوێبونه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له دۆخی خۆیدا.وه ئه‌م جۆره که‌سانه ده‌بنه ڤایرۆسی کۆمه‌ڵگاو نۆکه‌ری کردن بۆ بۆرژوازی ئیمپریالیزم،هه‌میشه خه‌ون به ده‌سه‌ڵات و کورسیه‌وه ده‌بینن،وه ئاماده‌یی هه‌موو جۆره قوربانیدانێکن له‌سه‌ر حسابی کۆمه‌ڵگا بۆ گه‌شتن به‌و پله‌یه،که‌سانی وورده بۆرژوا هه‌میشه راراو دودڵن له نێوان چینی زه‌حمه‌ت کێش و بۆرژوازیدا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ر ده‌که‌ن له پۆستێکدا بۆ پۆستێکی تر به مه‌به‌ستی ده‌رچون له‌و کێشانه‌ی روبه‌روی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بیته‌وه‌وه هه‌میشه له پله‌و پایه‌یه‌ن ده‌کات.وه بلیمه‌تێکی وه‌ک لینینیش به‌م جۆره باسیان ده‌کات وده‌ڵێ:، ئه‌وان ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازنن به‌رزببنه‌وه بۆ ئاستی بۆرژوازیه‌تی گه‌وره‌و له‌وه‌ش ده‌ترسن بکه‌ونه نێو پرۆلیتاریاوه.له نێوان هیواو ترس‌دا ده‌یانه‌وێ پێستی خۆیان له کاتی جه‌نگه‌کاندا رزگار بکه‌ن و پاشانیش یه‌ک بگرن له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتودا ئه‌مه‌یه خاسیه‌تی جیاکه‌ره‌وه‌یان. که‌واته له‌یه‌ک کاتدا ده‌یانه‌وێ له‌ته‌ری بخۆن و له وشکیش بنون.ئه‌م وورده بۆرژوازیه‌تانه هه‌وڵی داپۆشینی رووی راسته‌قینه‌ی لایه‌نی ده‌ره‌کی و ئیمپریالیزم ده‌ده‌ن و وه نکۆڵی له سیفه‌ته‌کانی چه‌وسانه‌وه و نکۆڵیکردن لای ئیمپریالیزم ده‌کات و وه‌ک پێشکه‌وت و خوازی نیشان ئه‌دات.هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات واقیعه‌که‌ی خۆی به پێچه‌وانه‌وه ده‌ربخات.له ئه‌نجامی تێگه‌یشتنێک که له‌راستیه‌تی بوونی خۆی هه‌ڵقوڵاوه‌و ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵ و هه‌لپه‌رستانه‌ش کار ده‌کات له‌پیناو بڵاوکردنه‌وه‌ی گومانه ترسێنه‌کان له‌ناو ریزه‌کانی گه‌لدا هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ده‌دات به رێگا نادیاره‌کان.ئه‌و گیانه‌ی که هه‌ڵگریه‌تی گیانی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستیه نه‌ک گیانی هاونیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی.،هه‌میشه بیر له به‌رژه‌وندیه هیچوپوچه‌کانی ده‌کاته‌وه و له ئاستی چاکه‌ی کۆمه‌ڵگادا بوونی نیه‌و کارکردن له‌پیناو ئامانجه‌ستراتیژی و نه‌ته‌ویه‌کاندا لای بڤه‌یه‌و بۆمبی ته‌وقیت کراوه.ترس‌و نه‌وێری هه‌تا ناو مۆخی ئیسقانه‌کانی په‌لیان هاویشتوه و له ئاکامیشدا تێروانینێکی نامۆ‌و ترسنۆکانه‌ی هه‌یه بۆ رێکخستن و گه‌ش ونماکردنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و دوور له نه‌ته‌وه په‌رستی،له راستیدا ئه‌م وه‌زعه‌ی کوردستان که ئێستا ئیمه تێیداین سه‌رانی وورده بۆرژوازی باشور خولقاندویانه که هه‌ریه‌که‌مان به سه‌د ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنین و ره‌ش به سپی ،سپی به ره‌ش ده‌بیینن و توانای پارادیگمایه‌کی دروستمان نیه و بونه‌ته سێبه‌ری خوداوه‌ند به‌سه‌رمانه‌وه و ره‌خنه‌گرتن له ره‌فتار و ئاکاریان وه‌ک ئه‌وه وایه سوکایه‌تی به به‌ها پیرۆزه‌کانیان کرابێت،بییرو ئایدیایه‌کی دۆگمای وایان به‌رهه‌م هێناوه هه‌تا بینه قاقامان تیکه‌وتوین،وه ملکه‌چکردن بۆ ئه‌م ئایدیایه بگره تا سنوریکی زۆر راسته ده‌بێته هۆی هه‌ڵه‌نه‌کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا و بروا نه‌بون به هیچ جیهانبینیه‌کی تر،وه بیر‌و بۆچونی ئه‌م کولکه بۆرژوازییه‌تانه هه‌ڵگری تۆوی دیکتاتۆری و تاک ره‌ویه‌و گشت په‌یمان و به‌ڵینه‌کانیان ته‌نها بۆ میکیاژ کردنی ره‌فتاره دزێوه‌کانیانه،هه‌موو شتیک ده‌که‌ن به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه به‌ڵام له واقیعدا سیاسه‌ت غیابه‌و ئه‌وه‌ی ئاماده‌گی هه‌یه پرۆسه‌یه‌کی بازرگانیه له چاوی ده‌سکه‌وت و سه‌رمایه‌وه له مییله‌ت ده‌روانن نه‌ک له چاوی ئینسانیه‌ته‌وه،ئه‌مه‌ش عیله‌تێکه گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا کۆمه‌ڵگا ده‌به‌ن به‌ره‌و لێواری مه‌رگ وه نابیت ئێمه‌ی هاوڵاتی ده‌سته‌و وه‌ستان بووه‌ستین و خۆمان بده‌ینه ده‌ست قه‌ده‌ر و وا تێبگه‌ین چاره‌سه‌ری نیه به‌ڵکو چاره‌سه‌ری په‌یوه‌سته به ئاستی رۆشنبیری کۆمه‌ڵگاو چاوکرانه‌وه‌ی تاکه‌کان و ئاشکراکردنی مه‌رام و رووی دزێویان،وه سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات لێیان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دانانی که‌سی شیاو له جێگه‌ی شیاو وه من له‌و باوه‌ره‌دام وورده بۆژوازیه‌ت لای ئێمه‌ی کورد چینێکن له‌سه‌ر پێگه‌ی ئابووری نیشتیمانی دروست نه‌بوون به‌ڵکو له‌سه‌ر ئابووری ده‌ره‌کی و بۆ کۆمه‌كی لایه‌نی داگیرکه‌ر هاتونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌وێوه په‌لیان هاوشتوه بۆ هه‌موو بواره‌کانی ژیان.بواری ئابووری بێت یان سیاسه‌ت و هونه‌ر و هه‌تا له ئاکاریشدا،وه سیسته‌میک دروست ده‌که‌ن که خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنه هه‌موو شتیکه‌وه له یه‌ک کاتدا که‌سی وورده بۆرژواز و سیاسه‌ت مه‌داره،بازرگانه ،هونه‌رمه‌نده،رۆسنبیره....هتد که چی له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی که ئاماژه‌مان پێکردن زانیاریان له‌خوار سفره‌وه‌یه هه‌میشه پشت به ئه‌تک کردن و بچووک کردنه‌وه و ترسنادنی ژێر ده‌سه‌ڵاتییان ده‌به‌ستن، له کاتیکدا که مرۆڤه‌کان شیاوی رێزن نه‌ک به‌زه‌ییش وه سیسته‌میک فه‌راهه‌م ده‌که‌ن که‌تێیدا سیاسه‌ت و سه‌رمایه وه‌ک ماری عاشق و مه‌عشوق له یه‌ک ده‌ئاڵین و سیسته‌میکه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا پێی ده‌گوترێت کرۆنی کاپیتالیزم واته سه‌رمایه‌ی دزوو جه‌رده‌کان. که کاتێکیش ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌وا ئیماره‌تیک داده‌مزرێنن که کابووسیک بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌خوڵقێنێ وبه‌هه‌شتێکیش بۆ خۆیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان،که‌چی هاووڵاتیان له ساده‌ترین مافه‌کانیان بێبه‌شن و خۆشیان له خۆشترین نازو نیعمه‌ت دا ته‌راتێنیانه،هه‌ر وه‌ک به‌رێز ئۆجه‌لان ده‌ڵێت:(ئه‌م وورده بۆرژوازانه هه‌یکه‌لی گشتی کۆمه‌ڵگا نین ،به‌ڵام چینێکی ته‌نکن،هه‌میشه راراو دودڵن و له حاڵه‌تی که‌رت بوون و پارجه بوون دان،به‌ردوام تووشی فشار دێن له‌لایه‌ن چینی هه‌ژار له خواره‌وه‌و چینی بۆرژوای گه‌وره له‌سه‌ره‌وه).که‌واته هیچ کاتێک ناتوانن ئه‌ڵته‌رناتیڤێک هه‌ڵبژێرن و خۆیان یه‌ک لایی بکه‌نه‌وه.وه ئه‌و کاته‌شی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیان ده‌که‌وێته لێژیه‌وه کارتی میله‌ت به‌کار دێنن له‌پێناو مه‌یسه‌ر کردنی یابووری بنه‌ماڵه‌دا.له‌به‌رامبه‌ر مییلله‌ت شێر و کۆڵنه‌ده‌رن که‌چی له‌ئاستی دووژمندا به‌چۆکدا دێن وده‌کورزێنه‌وه و رۆڵی ده‌ڵال و نۆکه‌ر ده‌بینن نه‌ک که‌سێک خه‌ریکی سیاسه‌ت بێت،به‌مه‌فهومی سیاسه‌ت،وه سیاسه‌تیش لایان بریتییه له کاری فرتوفێڵ و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و پاشقوول گرتن له‌یه‌کتری له‌پشته‌وه له‌یه‌کدان و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌کیدا،وه قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه زۆر هه‌ڵده‌گرێت و پێویستی به خوێندنه‌وه و کاتی زیاتره،نه‌ک به‌یه‌ک ووتار به‌ڵکوو به‌ده‌یان ووتاریش ته‌واو نابێت ،کورد واته‌نی ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌کیشێ.
له کۆتایدا هیوادارم توانیبیتم تیشکێکم خستبێته سه‌رکه‌سی وورده بۆرژواز و رروی دزێویانم بۆ خوێنه‌ری به‌رێز ئاشکراکردبێت.
سوود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراوه،
پرسی که‌سایه‌تی له کووردستان دا..... عبدووڵڵا ئۆجه‌لان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست