هەڕەشەکانی مافیاکانی یەکێتی و بەعس لە زانکۆی سلێمانی

Thursday, 24/10/2013, 12:00

1914 بینراوە


وەکو لای هەمووان ئاشکرایە زانکۆ بە درێژایی مێژوو شوێنی ڕۆشنبیری و زانست و بەرهەمێنانی خوێندەواران و تواناکان بووە .
وە لەهەمان کاتدا لە زۆربەی گەلە زیندووەکاندا مەڵبەندی شۆڕش و بڵاوبوونەوەی فیکری ئازادی و بەرخودان بووە دژی دەستەڵاتە دیکتاتۆریە سەرکوت کەرەکان .... بۆیە هەرکاتێک دیکتاتۆرەکان ویستبێتیان گەلێک سەرکووت بکەن یەکێک لە ڕێگاکانی بەکاریان هێناوە سنووردار کردنی تواناکان و ڕۆشبیریە لەناو ئە میللەتە..
شاری سلێمانی وەکو پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان باشترین نمونەی ئەم باسەی ئێمەیە کە بە درێژایی مێژوو شوێنی ململانێی ڕژێمە داگیر کەرەکان بووە جێگای مەترسی بووە بۆیان چونکە هەمیشە بڵێسەی داگیرساندی شۆڕش بووە زۆربەی جار خۆپیشاندانەکان لە زانکۆی سلێمانیەوە دەستی پێ کردووە. تازەترین خۆپیشاندان ئەوە پشتگیری کردنەکەی ١٧ی شوبات بوو کە ڕۆژانە خوێندکاران چالاکیان ئەکرد ..
بۆیە وەکو دەزانن رژێمی بەعس زانکۆی سلێمانی گواستەوە بۆ هەولێر لە کاتێکدا ئەویش شارێکی کوردستانیە بەڵام چالاکی لەو شارە سنوردار ئەکرا بۆ حکومەتی بەعسی ئەوسا...
هەر لە دوای ڕاپڕینە مەزنەکەی شاری سلیمانی زانکۆی سلێمانی لەسەر دەستی چەند کەسێکی دڵسۆزی شاری سلێمانی دامەزرایەوە کە مامۆستایگەورەمان جەمال عبدول سەرۆکایەتی ئەکرد و کاک نەوشیروان مێگفی جێگری بوو. بەڵام هەر ئەوەندەی کەوتە سەرقاچی خۆی و حیزبەکان دەستیان نایە بینی ئەم زانکۆیە و کەوتنە دانانی پیاوەکانیان کە زۆربەیان پاشماوەی بەعس بوون .چونکە هەمووتان ئەزانن ئەوەی بەعسی نەبووایە و دەرجەی حیزبی بەرز نەبوایە لە ماستەر و دکتۆرا وەرنە ئەگیرا لە زەمانی بەعسدا .....بۆیە ئەم تەربیت بەعسیانە زوو چونە ناو هەموو جومگەکانی بواری خوێندنی باڵاوە و ئەوەی لە زامانی بەعسدا فریا نەکەوت تەواوی بکات یەکێتی و پارتی پێیان تەواو کردن ئەرکەکەی بەعسیان بە ئەمانەتەوە تەواو کرد..
بەڕیزان زانکۆی سلێمانی زۆر نەهامەتی بینی بە خۆیەوە بەڵام هەرگیزاو هەرگیز لە سەرەتای دروست بوونیەوە تا ئێستا کارەساتی وای بە خۆیەوە نەدیوە وەکو لە ژێر دەستی ئەم سەرۆکی زانکۆی ئێستادا بینوێتی کە ناوی دکتۆر ێلاح الدین سعید ە ناسراوە بە ێلاح سەعە ڕەش..
ئەم پیاوە خوێندنی ماستەری لە زانکۆی موێل تەواو کردوە و ئیتیحادی گلبە بووە . پاشان برایەکی ئیعدام کرا لەلاین بەعسەوە کە زۆربەی خێزانەکەی بە گومان بوون لەوەی کەئەم پیاوە خۆی ئیخباری براکەی کردووە ... بەڕێزان ئەم پیاوە بەعسیەی جاران و یەکێتیە قارەمانەی ئێستا ئەم کارانای پێشەکەش بە شاری سلێمانی ووێران کردنی زانکۆ کردووە >>>
١/ هاوکاری کردنی دکتۆر علی سعید بۆ ئەنفال کردنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە قولەرەیسی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی زانکۆی سلێمانی .
٢/ سووتانی بەشە ناوخۆیی فیردۆس کە ٢ مرۆڤی کورد ٢ خۆێندکار گیانیان لەدەست دا کەس قسەی لەسەر نەکرد جونکە پارەی زیادەی لەسەر کرێی ئەو بینایە نوسی بوو بۆ گیرفانی خۆیی بۆیە زۆر گوێ بە مەرجەکانی سەلامتی نەدرا بوو..
٣/ بۆ یەکەم جار لە مێژووی زانکۆی سلێمانیدا بە فەرمانی ئەم پیاوە بەعسیە جلو بەرگی کوردی لە گەنجەکانی ئەم زانکۆیە قەدەغە کرد.
٤/ دانانی زۆربەی زۆری کۆنە بەعسیەکانی جاران و یەکێتیە نا مەقبولەکان لالەیەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە بە ڕاگر و سەرۆکی سکول و بەش .
٥/ دەرکردنی جۆرەها فەرمانی بێ بنەما و هەر زوو پەشیمان بوونەوە لێی چونکە ئەم سەرقاڵی کاری بازرگانی و گەندەڵیە لە ناو زانکۆ .
٦/ وەستانی پێدانی زەوی بە مامۆستا نا سودمەندەکانی زانکۆ کە هەمویان کرێ نیشینن تەنها لەبەر ئەوەی خۆی ئەیوێت بەشدار بێتەوە لەگەڵ ئەوەی چوار جار سودمەندبووە حاڵی حازر لە بەکرەجۆ لە خانووی مامۆستایاندایە .
٧/ لە سەردەمی ئەم پیاوە زۆرترین خۆپیشاندان کراوە لەلایان خوێندکارانەوە وشەقامەکان گیراون پشێوی لە ناو شاردا نراوەتەوە .
٨/ ساڵی پار هەوڵی دا گەندەڵی بکات لەکڕینی دەرگای بەشە ناوخۆیی خوێندکاران کە ئەبوایە لە تورکیاوە بیت ئەم دەفتەرێک ڕێک کوتبوو کە لە چینەوە بیهێنن بە کواڵیتیەکی نزم .بە هەوڵی دڵسۆزان و گرتنی شەقامەکان لەلاین خوێندکاران هەڵوەشایەوە ،
٩/ لەسەردەمی ئەم پیاوە زیاتری سووکایتی وتۆقاندن بە مامۆستایان کراوە بە تایبەتی ئەوانەی کە گۆڕانن جونکە دڵنیایە کە گۆڕان ئەم گەندەڵانە ئەهاڕێت ..
تەنها لەسەردەمی ئەم و بەعسدا مامۆستا محاسەبە کراوە لەسەر بیرو ڕای جیاواز نەک تەنها لە زانکۆکەی خۆی بەڵکو پەیوەندی ئەکات بە زانکۆکانی ترەوە بۆ ئەوەی دژایەتی مامۆستا گۆرانەکان بکرێت بەشیوەیەکی نهێنی ئەم کارە ئەنجام ئەدات لە ترسی قادری حاجی علی.
١٠/ تەنها لە سەردەمی ئەم زاتە موبارەکە خوێندکارانی یەکێتی ژوریان هەیە لە کولیژەکان و کۆبونەوەی یەکێتی لە کتێبخانەکان دا ئەکرێت .
١١/ لەسەردەمی ئەم زاتە ژمارەیەک ئامیر کڕراوە کە ١٠ ساڵیشە بەکار نایەت لە جیهاندا بە نزیکەی ٤٥ دەفتەر هەمووی لە گەنجینەکاندا کەوتون ،
١٢/ گەندەڵی لە وەرگرتنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا کە بۆ هەندێکیان بڕیاری ساڵی ٢٠٠٦ زیندوو کراوەتەوە تەنها بۆی سودمەند بن تەنها لەبەر ئەوەی یەکێتین .
١٣/ ئەم پیاوە مافیایەکی خەتەری سەر بە باڵێکی یەکیتی پشتگیری لێ ئەکەن کە بە جۆرێک کار گەیشتۆتە ئەوەی ئازاری جەستەی یەکێک لە مامۆستاکانیان داوە لە ڕۆژی عارفە .
١٤/خوێندکاران بەکار ئەهێرێن بۆ موراقەبەکردنی مامۆستاکان و دەنگ تۆمار کردنیان لە ڕێگای مۆبایلەوە کە ئەمە پیشەی بەعسە ئاشکرایە.
١٥ / بەکارهێنانی دەستەڵاتەکانی بۆ ئاستەنگ دروست کردن و عەزێت دانی فەرمانبەران و خوێندکاران لەبەر ئەوەی دەنگیان بە یەکێتی نەداوە بەمەش دەوامی بۆ درێژ کردنەوە سەعات ٣ وە ئەگەر بەیانیش سەعات ٨ و نیو ئامادە نەبن ئەوە یەک ڕۆژ بە نەهاتوو دادەنرێن لە کاتێکدا هەموو شەقامەکانو و هاوتووچۆتان بینیوە لەو کاتەدا .
هەروەها خوێندکاران بۆیان نیە سەیارە ببنە ناو زانکۆ و پاساکەانیش لا برد بەس بۆی فشاریان بخاتە سەر بەڵام ئەمەیان فەشەلی هێنا پاش ئەوەی خوێندکاران شەقامەکایان گرت دوێنی و جامی ١٦ سەیارە شکێنرا هی مامۆستاکان بوو .
١٦/ لەسەردەمی ئەم دکتۆرە زیاتری مەشاکیلی ئەخلاقی لە ناو زانکۆدا ڕۆیداوە جەندەها مامۆستا خوێندکاری خۆی هێنا. چەندەها دکتۆر سکرتێرە و شتی خۆیان هێناوە جۆنیەتیەکەی باسی ئێمە نیە و ئاشکرایە
خوێنەری بەڕیز ئایا ئەمە شوێنی فێر بوونیڕۆڵەکانتانە ؟ ئایا ڕۆشنبیری لەم شوێنەدا لە قەیراندا نیە؟ئایا ئەخڵاق لە قەیراندا نیە؟ ئایا مرۆڤ هەست بە ئارامی ئاکات مناڵەکەی یان خوشک و براکانی بنێرنە ئەم شوێنە ؟ زانکۆیەک کاک نەوشیروان و مامۆستا جەمال عەبدول ودکتۆر نەوزاد عەگار و مامۆستا سامی حسێن نازم ئاوەدانی بکەنوە دکتۆر سلاح و مافیاکانی دەوری بەم دەردەی بەرن ،،
لە کۆتایی ئەڵێم میرجسۆن ووتەنی : (ئەوەی بیەوێت کوردستان بباتەوە ئەبێت سلێمانی بباتەوە).. ئەوەی ئەم شارە ئەدوڕێنیت و سوکایەتی بە تاکەکانی ئەکات دۆڕاوە ......
مامۆستایەکی زانکۆ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە