كۆنفرەنسێكی بەپەلەو چەترێكی سیاسی هاوبەش

Sunday, 27/02/2011, 12:00

1479 بینراوە


 لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە پرۆژەی چیاواز سەبارەت بەبارودۆخی ئێستەی باشوری كوردستان خراوەتە بەردەم رای گشتی، هەروەها ژمارەیەكی زۆریش لە ئەنجومەن و كۆمێتەو چالاكی دیكە پێكهاتوون. بۆ یەكخستنی هێزو تواناكان و هەروەها یەكخستنی بەرنامەو پرۆژە هەمە جۆرەكان من بە پێویست و گرنگی دەبینم ببنە هۆكاری بە پەلە ئەنجامدانی كۆنفرەنسێكی بەرفراوان لە شاری سلێمانی:
1) سەرجەم ئەنجومەنەكان و رێكخراوەكانی هەنوكە كە بۆ ئەم راپەرینە مەزنە دروست بووە كۆبكرێنەوە لە ژێر چەترێكی بەرفراوان و لەسەر پلات فۆرمێكی هاوبەش.
2) كۆكردنەوەو دارشتن و یەكخستنی بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ بارودۆخی هەنوكە، هەروەها ستراتیژی بۆ ئایندە.
3) هەلبژاردنی (لیژنەیەكی نوێنەرایەتی)بنكەفراوان بۆ راپەرینە جەماوەریەكەبۆ هەر گفتوگۆو دانیشتنێك لەگەل لایەنە جیاوازەكاندا، هەروەها دەستنیشان كردنی قسەكەرێكی فەرمی.
4) هەلبژاردنی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ كۆكردنەوەی بەردەوامی پرۆژەكان وهەلسەنگاندنیان. كۆكردنەوەی هەوالەكان و پردی پەیوەندیش بن لەنێوان رێكخراوەكانی ژێر چەترە سیاسیەكەو لیژنەی نوینەرایەتی. لە تاكتیكی دەسەلات بەئاگا بن و دژە ستراتیجیەت پێك بهێنرێت و ورەی خۆپیشاندەران بەرز بكرێتەوە چونكە یەكێك لە تاكتیكەكانی دەسەلات بریتیە لە هیلاك كردنی بزوتنەوەكە.
5) بەم شێوەیە بزوتنەوەكە بكرێتە بزوتنەوەیەكی موئەسەساتی رێكخراو وە كار بۆ دروستبونی كەلتورێكی سیاسی نوێ تێیدا بكرێت.
6) پەیامی ئەوە بە هەموو لایەنەكان بگات كە هەر كۆبوونەوەیەكی حیزب و حكومەت، یان نێوان ئۆپۆزیسیۆن و حیزبەكان وحكومەت...تادسەبارەت بە بریاردانی رەسمی،بێ بەشداری نوێنەری ئەم راپەرینە جەماوەریە نا حیزبیە و بێ خوێندنەوەی رای شەقام شەرعی نیە. پەیامی ئەوەی رێگا نادرێت مساوەمەی بەسەرەوە بكرێت.
7) ئەو چەترە سیاسیە دەبێت لەژێر كاریگەری و ئاراستەی هیچ حیزب و لایەنێكی سیاسیدا نەبێت بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە، بەلام هاوكاری كردنی شێوە شۆرشگێرانەیەكی بێمەرجی ئۆپۆزیسیۆنە رەسمیەكان بۆ نمونە گۆران پەسەند بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە