لە ساڵی 1981 بۆ دواهەمین جار فازڵی ئامۆزام بینی

Saturday, 10/07/2010, 12:00

2284 بینراوە


د. عزه‌دین ره‌سوڵ مسته‌فا(*)
... هەر لە بارەی ئەو ووتارە عەرەبیەو چەند ستوونی ترەوە، فازیڵی ئامۆزام (شەهید دكتۆر فازڵ مەلا مەحمود) كە ئەو كات لە گەڵ ماموەستا برایم و مام جەلالدا بوو پاشان چووە ڕیزی كۆمەڵەی ڕەنجەدەرانەوە، لەوە تووڕە بوو كە من لە (التاخی)دا ئیش بكەم و بە تەوسەوە باسی ئەم (اللهم)ەیەو چەند ئایەتێكی پیرۆزی قورئان هێنانەوەی لە نوسینەكانمدا دەكرد و دەیووت: ئیشاللا پارتی و مەلا مستەفا، دەتكەنەوە بە مەلا. كە دوا جار لە ساڵی 1981 ئەو خۆشەویستە نازدارەم لە ڤییەننا دی و تەواو لە بیری ئیسلامیدا نقوم بووبوو ئەوەم هێنایەوە بیر... ل 101.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) ئەم دەقە لە یادداشتەكانی دكتۆر عززەددین وەرگیراوە. بڕوانە: بەشێك لە یادداشتەكانم. (2006)، دەزگای حەمدی، سلێمانی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە