وەزارەتی دارایی حكومەتی هە رێم لە گوێى فیل دا خەوتووە

Saturday, 30/05/2009, 12:00

3166 بینراوە


یە كیكە لەو وەزازەتانەی كە چەندەها گەندەڵی تێدا دەكرێت هەندێك جارئاگایان لەگەندەڵی یەكتر نیە.بۆ نموونە ئەو بەڕێوبەرێتى یانەی كە ئەم وەزارەتە پارەیان دەداتێ و كارمەندەكانی بە گرێبەست كاردەكەن سالانە لاى كاتب عدل بەڵێننامەی یاسایى یان پی دەكەن كە لە هیج داموو دەزگایەكى حكومیى دا مووچەوەرناگرن.ئەوەى جێى بێزارىوپێكەنینە كە زۆربەى ئەو كەسانە مووچەى حكوومەت لە شوێنی تر وەردەگرن.هندێكیان لە چەند شوێنێكی ترمووچە وەردەگرێت,یەكێك لەوبەڕێوبەرێتیانەى كە كارمەندەكانی بە گرێبەست كاردەكەن بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروبارى مین ە .كە زۆربەى زۆرى كارمەندەكانی لە شوێنانی تر وەك خەستەخانە حكومیەكان و هەندێك لە فەرمانگاكانی هەرێم كاردەكەن و هەموو ساڵێك لەوەتەى ئەم بەرێوبەرێتیە دروست بووە ئەوە ماوەی حەوت ساڵە ئەم گەندەڵیە بەردەوامە .ئەمە بەدەرلەوەی كە سالانە ئەوەندە خەڵك ڕوودەكاتە كاتب عدل لەوكاتانەدا بەڕۆژێك بەرت ناكەوێت دەبێت جەند ڕۆژێك واز لەهەموو ئیشوكارەكانت بهێنیت لەپێناو پڕكردنەوەی ئەو پەیماننامەى كە لە دەزگاى ترى حكومیدا مووجە نیە بەڵام زۆربەی هەیەتى كەسیش لێپرسینەوە ناكات ئەمە لەلایەكى ترەوە گاڵتەكردنە بە یاسا لەم ووڵاتەدا كەبەحساب بەڵێننامەى یاسایى بەو خەڵكە پڕدەكەنەوەو هیج دەورێكیشیى نیە.ئەمە نموونەیەكى ساكسرە لەو گەندەڵىو بێسەرەوبەرەیەى ئەمڕۆى كوردوستان!ئەگەرئەم هەمووگەندەڵیە لەئارادا بێت منیش وەك كاربەدەستە دەسەڵاتدارە حووتە زەبەلاحەكانی حكومەتی هەرێم دەڵێم كە بووجەى %17 كەمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە