بارزانى بكوژانى ڕۆژنامەنووس زەردەشت عوسمان ئاشكرا دەكات

Wednesday, 02/06/2010, 12:00

1798 بینراوە



ڕۆژى 29/5/2010 بە ئامادەبوونى ئەندامانى پەرلەمان مەسعود بارزانى دواى ئەوەى باسى سەردانەكەى بۆ روسیاو فەرەنسا كرد گوایە بۆبەرژەوەندى میللەتى كورد دەچێت بەڵام وەك هەموومان دەزانین هروەك جارانى پێشوو بانگێشت كراوە بۆ پاراستنى بەرژەوەندى توركیاو فەرەنسا , تەنها دەچێت بەڵێ دەكات و پلانى بەرژەوەندیەكانیان لێوەردەگرێت كە جێبەجێی بكات دژى بەرژەوەندیەكانى میللەتى كورد لەدنیادا.
دواى ئەوەى كەئەم ئەجێندایەى دا بەڕووى پەرلەمان و خەڵكدا دواى ئەوە زۆر بێباكانە باسى تێكدانى ئاسایشى هەرێمى كرد بەدەستى بنەماڵەكەیان كە هەڕەشەى لە هەموو تاكێك و خۆپیشاندانى سەربەخۆ دەكرد و ڕایگەیاند كە بكوژانى زەردەشت عوسمان ئێمە بووین بەڵام لەسەر دین و موقەدەساتى كورد بووە.
دەپرسین زەردەشت باسی دینى كردووە یان تەنها چیرۆكێكى گاڵتە ئامێزى نوسیوە كە نزیكە لە ڕاستیەوە بۆ كەس دەیان بینێت تاكەس شەیدایان بێت گەر خوانەخواستە یەكێك لە كچەكانیان شەیدا بێت ئەوا وەك چۆلەكە ملیان هەڵدەكێشن. ئایا ئەمە دین و موقەدەساتى خەڵكى كوردە كەئینسانى لەسەر بكوژرێت؟ دەتانەوێت خۆتان بكەن بەدین و موقەدەساتى خەڵك؟ ئێوە هیچیان نین و دەبێت بخرێنە زبڵدانى مێژوەوە.
وەڕێگە نەدرێت بە قەڵەم جاش و كاسە لێسەكانتان مێژووى درۆینە بۆ ئێوەى كۆمپانیاكانى بارزانى و تاڵەبانى بنووسن !!!! چونكە كۆمپانیایەك بوون كە زۆر بەخراپى بەڵێندەرایەتیتان كرد هەموو كارەكانتان و پرۆژەكانتان كەبەسامانى خەڵك دەكرێت و بڕیارتان دابوو سوێندو تەڵاقتان چەند جار خوارد كە خیانەت نەكەن دزى نەكەن ئامانەتى میللەت بپارێزن بەڵام درۆتان كردو هەر بەپارەو سامانى میللەت میلیشیاتان بەناوى پیرۆزى پێشمەرگەوە دروست كردووە و ئێمەى پێدەكوژن.
دەبێت بخرێنە لیستى ڕەشەوەو ئەم بەڵێندەرایەتیەتان بەزووترین كات لێوەربگیرێتەوە و دادگایی بكرێن ئەو موڵك و ماڵەى خەڵك كەدزیویانەو بەهەدەریان بردووە و ئەو خەڵكانەى كەبە پیلانى ئەوان لەشەڕەكانى براكوژى و نهێنى كوشتویانەو بەكوشتیان داوە بە پێى یاساى بەرژەوەندى گشتى لێیان وەربگیرێتەوەو سزا بدرێن پێش ڕاپەڕین و دواى ڕاپەڕین لە (نەزیر عومەر لەبادینان هەتا سەردەشت عوسمان لە هەولێر) .
ئەم نوسینە ئیلهام و گوڕو تینى شۆڕشى زەردەشت بوو كە لەڕۆژى ڕێپێوانەكەیدا لە سلێمانى نازانم چۆن بەپەلە لەسەر كارەكەم گەڕامەوە و سەیارەكەم لە شوێنێكى نزیك ڕێپێوانەكە فڕێدا بۆ ئەوەى زوو فریاى بكەوم.
من ئێستا چل ساڵى تەمەنم تێپەڕاندووە بەڵام بەگوڕو تینى هەشتاكان كە ڕێكخستن و پێشمەرگەی كۆمەڵە بووم بەبێ دابڕان هەتا پێش ڕاپەڕینى 1991 ئەو كاتە ئەوەى لێینەدەترسام مردن بوو ئێستاش لە ڕۆژی ڕێپێواندا هەمان هێزم بەبەردا هاتەوە وەك ئەوەى لە دواى چل ساڵیەوە وەحیم بۆ هاتبێت و سەرەتاى شۆرَش بێت.كە ئەو ئێوارەیە یەكێك بوو لە ئێوارە هرە جوانەكانى تەمەنم كە سەیرم دەكرد هەزارەها زەردەشت زیندوو بوونەتەوە لە گەڵ گەنجان و هەموو چین و توێژەكانى سلێمانى بیرى هەشتاكان كە بەدیكتاتۆرمان دەوت ئاى چەند خۆشە هەزاران بمرن بۆ ئەوەى ملیۆنەها بەئازادى بژین .بەڵام ملیۆنەها مردن و تەنها چەند كەسێكى كۆمپانیا كوردیەكانى بارزانى و تاڵەبانى بەئازادى و بە ئارامى و بە ئاسایش دەژین .
پارتى ویستى ئەم ڕاپەڕینە جەماوەریە بكات بە جەماوەرى گۆڕان و بە گۆڕان كپی بكاتەوە بەڵام نە من و نەسەردەشت ونەچەندەهاى تریش گۆڕان نەبووین بەڵكو ئێستا بەشوێن بەدیلى ڕاستەقینەوەین لەدواى گۆڕان گەر گۆڕان بەشدارى نەكردایەو وەك ئێوە بێدەنگ بوایە دەهاتە ڕیزى ئێوەوە و دەبوایە لەگەڵ ئێوە پاشەكشەى بكردایە .هەرچەندە ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕان بەرانبەر بە هەڕەشەكانى بارزانى لەخەڵك وتۆمەتەكانى بەرانبەر بەكوشتنى زەردەشت بێدەنگ بوون لەناو پەرلەماندا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە