هه‌والَێكى به‌په‌له‌

Tuesday, 06.16.2009, 12:00

943 بینراوە


شاكر مسته‌فا ناسراو به‌ مام هه‌ژارى كانديدى ليستى هيوا له‌لايه‌ن ئاسايشی داره‌توو، رفێنرا
شاكر مسته‌فا ناسراو به‌ مام هه‌ژار كه‌ كانديدى ليستى هيوايه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ شارى هه‌ولێر له‌ مالَه‌كه‌ى خۆى ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ره‌و كارى رێكخستنى خۆى ده‌چێت له‌لايه‌ن كۆمه‌لَێك چه‌كداره‌وه‌ رفێنراوه‌. ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م تاقمه‌ چه‌كداره‌ سه‌ر به‌ بنه‌مالَه‌ى مافياى بارزانى بن و بۆ چاوترسێن كردنى كانديده‌كانى ليستى هيوا بێت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ كانديدى ليستى هيوا بوو بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ برِيارێكى سياسى رێگريان له‌ ليستى هيوا كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى هه‌لَبژاردن نه‌كات.
ئاگادارى خوێنه‌رانيش ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ ماوه‌يه‌كى نزيكدا هه‌والَ و به‌دواداچوونى ىترتان له‌و باره‌يه‌وه‌ پێ راده‌گه‌يه‌نين.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر