سەبارەت بەڕای گشتی .. مەلا تەماتە لەیاریگەی سلێمانی..

Saturday, 18/12/2010, 12:00

1268 بینراوە


سەرەتا بەتێبینیەكی بچوك دەستپێدەكم لەبەرئەوەی ئەو ڕای گشتییەی كە وتەبێژەكەی مەلابەختیار باسی دەكات كەمێك لەمەوبەر لەكاتی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سوریا كەلەیاریگای سلێمانی ئەنجامدرا مەلا بەختیاریان كرد بەفیلم ، نازانم ئەو مەلا بەختیارەی كەناسراوە بەمەلا تەماتە بەچ ڕوویەكەوە باسی ڕای گشتی دەكات ، بڕوابكەن ئەمڕۆ لەیاریگای سلێمانی پێش ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سوریا یاری بكەن لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی مەلا تەماتەدا ڕای گشتی بەڕقێكی زۆر پیرۆزەوە ئەوەی لەدڵیاندابوو پێیان وت ، ئیتر نازانم ئەم مەلا تەماتەیە بەچ حەقێك باس لەڕای گشتی دەكات ، ئەو كەسانەی كەئامادەبوون هەموو گەنجانی ئەم شارە بوون واتە شاری سلێمانی ئەوانە بەشێكی زۆربوون لەڕای گشتی ، ئەوانە ئەزانن ئەو مەلاتەماتەیە بەچ شێوەیەك ڕەفتار دەكات و بەچ شێوەیەك موڵك و سامان و ئیرادەی ئەم شارە بەفیڕۆ ئەدات ، ئەو گەنج و ئامادەبوانەی كەلەو یاریگایەدا ئامادەبوون هەموویان ڕۆڵەی ئەم شارەن كە مەلا تەماتە بەلایەنگری خۆیی دەزانێت ، ئەو گەنج و ئامادەبووانەی كەئەمڕوچ ئامادەبوون پێشبینی ئەوەیان دەكرد كە مەلا تەماتە دێت بۆیە لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی مەلا تەماتەدا هوها كێشان لەمەلا تەماتە دەستی پێكرد ، لەڕاستیدا مۆبایل و كورتە نامە ئەم هەواڵەی زۆر بەخێرایی بڵاوكردەوە تەنانەت من یەكەمجار بەكورتەنامە ئەم هەواڵەم بیست پاشان ڕاستەوخۆ چووم بۆیاریگاكە .
ئەمە وەك تێبینییەك و ڕاستییەك لەسەر ڕای گشتی بەتایبەت لەشاری سلێمانی چونكە مەلا بەختیارو جەماعەتەكەی لەشاری سلێمانین دیارە ئەویش مەبەستی ڕای گشتی لەشاری سلێمانیە ، من ئەمەوێت وەك هاوڵاتییەك كەئەمڕۆ لای ئەو ڕای گشتییە بووم بەمەلا تەماتەو جەماعەتەكەی بڵێم ئێوە بۆتان نیە باس لەڕای گشتی بكەن لەبەرئەوەی تۆ ئەمڕۆ خۆت بینی بەچ شێوەیەك كردیانی بەفیلم ئەگەر بەباشی خۆشت نەبینی من لەتەلەفزیۆنەكەی تۆ تەلەفزیۆنی سپۆرت برادەرم هەیە وە ئەوان وێنەی ڕاستەوخۆیان دەگرت ئەتوانی پێان بڵێیت كەبۆت پەخش بكەنەوە ، ئاخر چۆن ڕای گشتی لەگەڵ تۆیە ئەمە لەكاتێكدایە نازانی تۆپێكی فتبۆل َ كێشی چەندە كەچی بەرپرسی وەرزش و دارو بەردی .
ئەمێنێتەوە بڵێم سڵاو بۆ ڕای گشتی كەئەمڕۆ مەلا تەماتەیان كرد بەفیلم ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە