خۆپیشاندان دژی دەوڵەتی فاشستی تورک لە لەندەن

Thursday, 29/12/2011, 12:00

1539 بینراوە








بانگەواز بۆسەرجەم کوردستانیان لەوڵاتی بەریتانیا

وڵاتپارێزانی شۆڕشگێڕی کورد ،وەک خۆتان ئاگادارن کەدەوڵەتی فاشستی تورک لەبەرامبەر ئیرادەی ئازادی خوازانەی گەلی کوردا بەربەریانە لە هیڕش و پەلاماردان دایە ئەمە لە کاتێکدا گەلی کورد و تەڤگەرە ئازادی خوازەکەی دەستی ئاشتی درێژ کرد بۆ چارەسەری پرسەکە بەڵام دەوڵەتی فاشستی تورک بە کۆمەڵکوژی وەڵامی دایەوە ،لەو ڕووەوە دڕندانەترین ڕێبازی گرتۆتە بەر هەر لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراوی نێو دەوڵەتی دژ بە شەڕڤانە ئازادی خوازەکانی تا ئۆپەراسیۆنی قڕ کردنی سیاسی و توند کردنی گۆشەگیری ئیمیراڵی و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی مەدەنی ،هەروەها کوشت و بڕکردنی بەکۆمەڵی گەلی کورد کە لەڕابوردودا دەرهەق بە منداڵ و جوان و پیر ی گەلی کورد بێسڵەمینەوە لە هیچ یاسایەکی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی لە کردەوەکانی بکەری نادیاردا گیانی بە ملیۆنان مرۆڤی کوردی هاڕی و لەئێستاشدا لەسەر هەمان زهنیەتی گورگ ئاسای خۆی درێژە بە کۆمەڵ کوژی دەدات ،دوێنێ شەو لە پەلامارێکی دڕندانەی دەوڵەتی فاشستی تورک دا 35 هەونیشتیمانی سڤیل بونە ئامانجی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک ،ئەم ڕەفتارە فاشستیانەیەی دەوڵەتی تورک بە پێشەنگی ئا کە پە و ئەردۆغان و فەتحوڵا گوڵەنی یەکان دیاری ساڵی تازەیە بۆ گەلی کورد هەروەها گوزارە لەو ڕاستی یە دەکەن کە لەبەرامبەر گەلی کوردا ئاستی فاشیزم گەیشتۆتە لوتکە و تەنانەت دەست لەگیانی هاوڵاتی سڤیلیش ناپارێزێت و ئامانجی پاکتاو کردن و ئەنجامدانی کۆمەڵ کوژ کردنی گەلی کوردە کە بەشێکی گرنگی زهنیەتی تورکە فاشستەکانە وەک چۆن لەڕابوردودا دەرهەق بە گەلی ئەرمەن ئەم ڕێبازەیان بۆ تەسفیە کردن گرتە بەر بە هەمان زهنیەت لە پرسی ڕەوای گەلی کورد بۆتەسفیە کردنی نزیک دەبنەوە لەم ڕوەشەوە بێدەنگی جیهان بەتایبەتی ئەوروپا و ئەمریکا باشترین دەرفەتی درێژەدانە بەم سیاسەتە دڕندانەیە،بۆیە داوامان لە گەلەکەمان لە تەواوی ئەوروپا بەتایبەتی بەریتانیا کە بەوزوترین کات بکەونە جوڵە لەدژی ئەم سیاسەتە مەترسیدارەی فاشتی تورک هەڵوێست وەرگرن لەتەواوی مەیدانەکانە دژی بوەستنەوە لە هەمان کات داوا دەکەین کە بەشدار بن لە چالاکی ڕسوا کردنی دەوڵەتی تورک سبەی لەبەردەم سەفارەتی دەوڵەتی تورکی فاشست لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ،بەشدار بونتان خاوەن دەرکەوتنە لە خوێنی بەناهەق ڕژاوی 35 هاوڵاتی سڤیل و بەگوڕتر کردنی تێکۆشانی ئازادی خوازانە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی یەکانمان.

پژاک بەریتانیا

٢٩ دیسەمبەر ٢٠١١
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە