یەكێتى مامۆستایان لەنێوان گۆڕانونوێ بونەوە

Friday, 13/08/2010, 12:00

1455 بینراوە


یەكێتى مامۆستایان ڕێخراوێكى پیشە یە ئەركیەتى هەوڵى نوێ بونەوەو گۆڕان كارى بدات هەر لەو پێناوەشدا مامۆستا وەك
كادرێكى پەروەردیاردەبێت خۆى ڕۆشنبیر بكات وە بەشدارى ئەو هەلەى دەنگ دان بكات بۆئەوى مامۆستا لەو قەیرانە ڕزگار بكات كەدەمێكە كۆیلەى حزبە بەدەهۆڵى ئەوان هەڵدە پەڕێت لەسەر تاسەرى كوردستاندا بەڕێوبەرێك نابینیت كەسەر بە حزب نەبێت هەموو مامۆستا كانیشى لەپۆل و شانەى حزبێك دا ڕێك نەخستبێت. وە فەرمانو داواكاریە كانى ئەوان لەسەرو یاساو ڕێساكانى پەروەردەوەن ئەو مۆدێلە لە بەڕێوەبردنى ئیدارەلە هەموو جومگە كانى هەیكەلى پەروەردە دا پەیڕەو دەكرێتزۆرنزیكە لە مۆدێلى بەڕێوبردنى نیزامە لەناو چوە كەى ڕژێمى پێشوە وە بەمەش پەروەردە دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە ئەگەر سەیریكى هەمو خوێندن گەكان بكەین لەكوردستاندا دەبینین سەرجەم خوێندن گەكان دوودەوام یاخود سێ دەوام دەكەن تەنها بیانوى وەزارەتى پەروە ردە ئەوە یە كە بوجەیان نیە بۆدروست كردنى بیناو دابین كردنى مامۆستا بۆخوێندن گە كان ئەم هەژاریەى وەزارەتى پەروەردە تەنها بوجە نیە گرفت لە پەیرەو كردنى هەندێك یاسایە لەناو سەرجەم دەزگا پەروەردەیە كاندا تائێستا لە پەیرەوى ناوخۆى یەكێتى مامۆستایاندا هەیە هەركەسێك بویە مامۆستا بەبێ ئەوەى ببێتە ئەندامى یە كێتى مامۆستا یان نا دەبێت ئابونە بدات ئەگەر خۆشی ڕەزامەند نەبێت !یاخود مامۆستا سلفەى زەواج وەرگرێت ئەگەر ماوە یەكى كەم بەسەر زەواجەكەى دا ڕۆشت ئەوا بێبەش دەبێت لە پێشینەى هاوسەرى كە بڕە كەى (200000) بریمەرە یاخود ئەگەر مامۆستایەك توشى گرفتێك بو ئەوا بڕیكى كەم یارمەتى وەر دەگرێت وەك قەرز من نازانم ئەمانەو چەند شتێكى تر هەن جگە لە ئابڕو بردنى مامۆستا ناوى چی تریان لێبنێن ؟ ئەمە جگە لە نەبونى هیچ یاسایەك بۆپاراستنى مامۆستا لەو سوكایە تیانەى كە پێی دەكرێت لەلایەن خوێند كارو كەسوكارى خوێندكارانەوە وەك لێدانو هەڕشەى دەسەڵات داران وەنەبونى مافی لێپرسینەوەى مامۆستا لە قوتابی و خوێند كارە كانى خۆى سەرە راى ئەوەى مامۆستا ناچار كراوە كە كارى تربكات لە پێناو بژێوى ژیانى دا ئەم خاڵانەو چەندین خاڵى تریش هەن كەدە بێت یەكێتى مامۆستایان ئیشیا لە سەر بكات بۆبن بڕكردنیان ئەمەش لەڕێگەى نوێ كردنەوەى یەكێتیە كەیانەوە دەبێت بە نەهێشتنى ئەو گەندەڵیەى كەدەست و پێى ئەم یەكێتیەى ئیفلیج كردوە وەلەناو یەكێتى مامۆستا یاندا هەندێك دەموچاو هەن لە ئەزەلەوە ئەو یەكێتیە یان كۆنترۆڵ كردوە بەمەش خۆیان لە دەوام كردن لاداوەو مەشغوڵن بە كارى ترەوە ئەوەى نایكەن پیشەى مامۆستا یە تیە ئەوى ئاگایان لێ نیە گرفتە كانى خوێندنە تا ئێستا نەمان بینى بەڕێو بەرى خوێندن گە یەك لاببرێت لە سەر كارە كەى لەبەر ئەو گەندەڵیەى كە دەیكات لە خوێندن گە كەى دا یاخود بەڕێوبەرى تەربیە یەك لابرێت لە سەر ئەو خزم خزمێنەى كە دەیكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە