رونكردنەوەیەك بۆ راى گشتى خەڵكى كوردستان

Sunday, 14/06/2009, 12:00

2802 بینراوە


حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان لە رێگەى ئەم رونكردنەوەیەدا راى گشتى كۆمەڵانى خەڵك و هێز و لایەنە سیاسیەكانى كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە دواى ئەوەى ئەو ماوەیە بۆمان دەركەوت كە باڵى جیابۆوەى مەكتەبى سیاسى لە حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان زۆر بە ئاشكرا ئێستە لە بەرامبەر ئەو پشتیوانیەى كە لەلایەن هەندێ لایەنى دەسەڵاتەوە لێیان دەكرێ هیچ هەڵوێست و گوتارێكى سیاسیان لە گۆرەپانەكەدا نەماوە و بچوكترین رەخنەیان لە بارودۆخى نا هەموارى كوردستان بۆ ناگیرێ و بچوكترین داكۆكیان لە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان پێناكرێت ، بەڵكو كارەكەیان ئێستە تەنها لە دابەشكردنى بودجە كە بە شێوەیەكى نایاسایى و نارەوا لە لایەن سەرۆكى حكومەتەوە وەك پاداشتێك لە بەرامبەر كارەكەیاندا وەریدەگرن چربۆتەوە ، كە بەمەش پەیام و وەزیفەى سیاسى و حزبى خۆیان لە دەستداوە ، بۆیە ئێمە ئەو كۆمەڵە كادیرەى كە لە خوارەوە ناومان هاتووە بریارماندا ریزى ئەو باڵە بە جێ بهێڵین و بە شانازیەوە بگەرێینەوە ریزى حزبە تێكۆشەرەكەى خۆمان (حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان) كە ئیمرۆ لە چوارچێوەى لیستێكى بەهێزدا لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى (4) حزبە كوردستانیەكە پەیامى گۆرینى بارودۆخەكەى بە قازانجى دیموكراسى و چاكسازى و بەرژەوەندى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان لە ئەستۆگرتەوە .


12/6/2009




ژ   ناوى سیانى               پلە
1 كمال معروف خدر جێگرى مەكتەب-بەرپرسی مامۆستایان
2 نەورۆز اسماعیل نورى ئەندام مەكتەب ئەندامى سكرتاریەتى مامۆستایان
3 عسمان محمد رحیم ئەندام ناوەند-ئەندامى سكرتاریەت
4 دەرون عارف حسن كادر-ئەندامى سكرتاریەت
5 تاهر احمد خوارحم لێپرسراوى لقى سلێمانى مامۆستایان
6 واحد ابراهیم على ئەندامى لقى سلێمانى مامۆستایان
7 ئامانج عمر سعید ئەندامى لقى سلێمانى مامۆستایان
8 ێبریە میروەیس سلێمان ئەندامى لقى سلێمانى مامۆستایان
9 نیان عسمان محمد ئەندامى لقى سلێمانى مامۆستایان
10 نەژاد تەها عبداللە ئەندامى لقى سلێمانى مامۆستایان- لێپرسراوى ڕێكخستنەكانى پیرەمەگرون
11 ئاكۆ تەها عبداللە هەڵسوراوى مامۆستایانى سلێمانى
12 كمال احمد خوارحم ئەندام لقى شارەزوورى مامۆستایان
13 خالید احمد خوارەحم ئەندام لقى شارەزوورى مامۆستایان
14 عالیە عزیز فرج ئەندام لقى شارەزوورى مامۆستایان
15 ئاكۆ محمود حمد ێالح لێپرسراوى لقى چەمچەماڵ-مامۆستایان
16 سیروان حسن محمدامین ئەندام لقى مامۆستایان-چەمچەماڵ
17 سۆران رحیم قادر هەڵسوراوى مامۆستایان-تەكیە
18 برهان عبدالكریم محمد على كادر-بەرپرسى ڕێكخستنى مامۆستایان
19 عوسمان محمد عبداللە ئەندام لق مامۆستایان
20 نەژاد عوسمان مستەفا هەڵسوڕاوى مامۆستایان
21 ناێر واحد ابراهیم ئەندام لقى زانكۆ-خوێندكاران
22 هەڤاڵ نورى حەمەجان ئەندام لقى زانكۆ-خوێندكاران
23 ڕزگار محمد حسن ئەندام ناوەند-بەرپرسی ڕێكخستنەكانى دەرەوەى شار




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە