کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


خوشکی فەرزاد کەمانگەر: پێویست بە سەرەخۆشی ناکا

Monday, 05.10.2010, 12:00

961 بینراوە


خوشکی فەرزاد کەمانگەر: پێویست بە سەرەخۆشی ناکا

24 کاتژمێر: شیرین کەمانگەر خوشکی فەرزاد کەمانگەر دەڵێ "ئیعدامی فەرزاد بۆ ئێمە زۆر چاوەڕواننەکراو بو. زۆر ئەستەمە بڕوای پێ بکەین. ئەو هەواڵەمان بەدەنگۆیەک دەزانی کە ئامانجی ترساندن و تۆقاندنە. بەڵام بەداخەوە وە راست گەڕا."

شیرین کەمانگەر لەلێدوانێکدا بۆ رادیۆ ئاڵمان باس لەوە دەکا کە براکەی رۆژێک بەر لە سێدارەدان، ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بەماڵەوە گرتوە و بەمجۆرە بەردەوام بو "رۆژی پێشوتر کاتژمێر 4ی ئێوارە لە گەڵ دایکم قسەی کردبو. قسەکردنێکی ئاسایی کە هیچ مەترسیەکی تێدا بەدی نەدەکرا و لەوانەشە ئەو کات خۆیشی ئاگای لە هیچ نەبوبێ. لە کاتژمێر 4 بەدواوە تەلەفۆنەکانی زیندان پچڕان."

خوشکی کەمانگەر دەڵێ ئەوان لە رایۆ هەواڵەکەیان بیستوە و هەروەها دایکیشی لەڕێگەی قوتابیانی کەمانگەرەوە ئاگادار کراوەتەوە. شیرین سەبارەت بە بارودۆخی دایکی دەڵێ "رۆژی یەکەم شۆک ببو. بەڵام ئەمڕۆ واقعەکەی قەبوڵ کردوە و خۆشحاڵە. لەوانە دواتر بتوانن خۆتان سەبارەت بەهۆکاری خۆشحالیەکەی پرسیاری لێبکەن. من تەنیا ئەوەندە دەزانم رەوشی ئێستای لەگەڵ هی دوێنێ زۆر جیاوازە."

لەکۆتاییدا خوشکی فەرزاد کەمانگەر لەوەڵامی سەرەخۆشی دا دەڵێ "وەک بنەماڵەی فەرزاد، پیرۆزبایی بەهەمو ئازیزان و هەمو ئەو مرۆڤانە دەڵێین کە ویژدانێکی ئاگایان هەیە، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی دەڵێین. پێویست بەسەرەخۆشی ناکا."



(دەنگدراوە: 0)