تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان سیستەمە سیاسیەكەی هەریم دەخاتە بەرپرسیار

Wednesday, 05.12.2010, 12:00

1240 بینراوە


رفاندنی خویندكارێكی زانكۆ لەبەردەم حەرەمی زانكۆداو بەئاشكراو بەشێوازێكی مافیایی كارێكی ترسنۆكانەیە ئیتر هەر لایەنێك ئەنجامی دابێت.ئەم مرۆڤە هەر تۆمەتیكیشی درابیتە پال دەكری بەبەلگە ریگای یاسایی لێبگیرێتە بەر وەك رێگایەكی شارستانی.پێچەوانەكەی دەبێتە دروستكردنی رق وكینەی هاولاتیان ورۆشنبیران و رۆژنامەنوسان بەرامبەر بەدەسەلات وبەتینبوونی داواكاری گۆرینی ئەم دیاردە مەترسیدارانە.تیرۆركردنی سەردەشت واتای تیرۆر كردنی هەموو رۆژنامەنوسان و نوسەر و رۆشنبیران وئازادیخوازانەو تەحەدایە بۆ سەر كەرامەتی هەمووان.هەربۆیە بێدەنگی لەم كارە تیرۆرستانەیە بەواتای رەزامەندی دەبەخشێت.بەتەنیا ئیدانەكردن بەس نیە.داوادەكەم سەرجەم زانكۆكان و پەیمانگاكان بۆ رۆژیك دەوام كردن رابگرن بۆ پرۆتێستۆ كردنی ئەم كارە تیرۆرستانەیەو چالاكی بنوینن وداوای دادگایی كردنی ئەنجامدەرانی بكریت وهەلوێستی دەسەلات دەبێت لێرەدا روون بێت. سەردەشت عوسمان بووە قوربانی بۆ هەمووان وتیرۆركردنی ئەم رۆژنامەنوسە بوێرە سیستەمە سیاسیەكەی هەرێم دەخاتە بەرپرسیار.دوێنی سۆرانی مامە حەمە،ئەمرۆ سەردەشت عوسمان،سسبەینێ من وتۆش دەكرێ بگرێتەوە.پێویستە پەرلەمانی هەریم یاسا خراپەكانی سەردەمی بەعس بگۆریت وئەم دیاردە قیزەونانە كەلەسەر دەسەلات زۆر دەكەون ببنە جێگای باس ودانوستانی شەقامی كوردییش.لیرەدا رۆلی ئۆپۆزیسیۆنیش دەردەكەوێت چۆنە.

د.سالار باسیرە
مامۆستای زانكۆ