پەیمانگای تەكنیكی كەلار و ئەو كەسانەی دەبێت هەر خاوەن پۆست بن!!!

Sunday, 17/10/2010, 12:00

1321 بینراوە




لە كاتی لێبوردنی ڕاگرە كۆنەكان هەندێك لەو ڕاگرەكانە وەكو ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار بە نموونە لە پاش بڕیاری لەسەركار لابردنی وەكو ڕاگر هەستاوە بە لادانی سەرۆكی بەشێك وە خۆی وەكۆ سەرۆكی بەش داناوە لە جیًگای ئەو, لێرەدا دەپرسم بە چی مافیًك جەنابی ڕاگر ئەم كارە دەكات لە كاتێكدا ئێستا ئەو تەنها كارەكان ڕای دەكات ودەسەڵاتی لە بەرواری 1/10 لێ وەرگیراوەتوە كە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە ،وادیارە ئەم جۆرە كەسانە بەوەوە نەوستاون چەندین ساڵە كە پۆستی ڕاگریان قۆستۆتەوە بۆ مەرامی تاكە كەسی خۆیان بۆیە دەیانەوێت پۆستی تر داگیر بەكەن وەكو ئەوەی هەر بە خاوەن پۆست لەدایك بوو بێتن هەروا دەبێت بمێننەوە تاوەكو مردن!!بۆیە دەبێت بەو پەڕی سنگ فراوانیەوە كورسیەكانیان جێ بهێڵن و بوار بۆ كەسانی تر بدەن كە ڕۆڵی خویان ببینن، وە باچیتر سبەم كارەیان باری كارە نەشیاوەكانی تریان قورسترن نەكەن وزۆر ئاسای بێت بە لاینەوە وەكو مامۆستایەكی ئاسای لە ناو بەشەكاندا بن لە گەڵ هاوڕێ مامۆستایەكانیاندا بن چوونكە لە بنەڕتدا خودا هەمووانی لە یەك قوڕ دروست كردووە!!!


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە