سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئایا كۆبوونەوەی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ مەسعود بارزانی جیهادە؟

Friday, 03/08/2012, 12:00

1367 بینراوە








پاش ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كە ناویان لە خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووی‌ له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان كۆبوونەوە، لەلایەن خەڵكانی رەخنەگر و زۆرێك لە خەڵكی ناڕازی كوردستان یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی رەخنەباران كران، ئەوانیش لەبەرمابەردا بۆ پاساو هێنانەوەی دانیشتنەكەیان لە گەڵ مەسعود بارزانی هەریەكە لە عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و مه‌ولود باوه‌مراد، كارگێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیی‌ بە جۆرێك پاساویان هێناوەتەوە.
عەلی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كە ئێستا بە ئاغای عەلی سوڵحچی ناسراوە لە چاوپێكەوتنێكدالەگەڵ گۆڤاری لڤین دەڵێت: پێمان باشبوو كورد له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بێت، گله‌یی له‌سه‌ر گۆڕان و یه‌كێتییه‌، یه‌كێتی به‌ خشه‌خش ده‌نگی هه‌ر له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا بوو (ئیمزاكردنی یاداشتی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نوری مالیكی)، به‌ڵام گۆڕان نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر خۆی په‌یداكرد".
لە بارەی یەكڕێزیەوە كە عەلی باپیر باسی لێوە كردووە وەكو ئەوە وایە تۆ لە ناو خێزانەكەی خۆتدا ناعەدالەتی و شەڕ و ئاژاوە هەبێت،دەرو دراوسێش بەو حاڵەت بزانن، كەچی لە هەمان كاتدا بڕۆیت لەلای دراوسێكانت خۆت بە فریشتە ناوزەند بكەیت و بڵێت ئێمە لە ماڵەوە عەیبمان نیە و زۆر بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كار ئەكەین بچوكترین كێشەمان نیە،ئایە دراوسیەكانت گاڵتەیان بەو قسەنەت نایەت؟.
باشە ئەوە گریمان بزووتنەوەی گۆڕانیش چوو ڕیزی ئەو كۆبوونەوەیەوە كەبە قسەكەی باپیر بەو شێوە یەكڕێزی ماڵی كورد دێتەو وەفدێكیش هینرایە پێكهێنان و چوونە بەغداد بۆ دانوستان، بەڵام یەكێك لە گرنگترین كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم لەسەر گریبەستە نەوتیەكانە، ئەپرسین هەرچ وەفدێكی دانوستانكار كاتێك دەچێتە بەغدا و لەوێ لێان ئەپرسرێت ئایە چی دەزانن لە بارەی گریبەستە نەوتیەكانەوە؟ ئایە وەڵامی ئەو وەفدە بێ ئاگە لە چۆنێتی بەڕێوە چوونی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و غاز چی دەبێت، ئایە ئەو وەفدە تووشی ئیحراج بوون رسوای نایەن لە بەغدا؟ بەدڵنیا بەڵی توشی ئیحراجی دەبن و بەدەست بەتاڵ ئەگەڕێنەوە، هەر لە عەلی باپیری ئەپرسین ئایە خودی خۆی ئەزانێت لە كوردستان پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و غاز چۆن بەڕێوە دەچێت و پارەكەی لە كوێدایە؟ كەوایە ئیتر عەلی باپیری سوڵحچی بەچی حەقێك بزووتنەوەی گۆڕان تاوانبار ئەكات بە تێكدانی یەكڕێزی ماڵی كورد. یەكڕێزی ماڵی كورد ئەوانە شێواندویانە كە سەروەت و سامان و نەوت و غازی ئەم وڵاتە بە تاڵان ئەبەن و هەڕاجی ئەكەن لە پێناوی پاراستنی بنەماڵەیەك و دوو بنەماڵەدا.
سەبارەت بەوەی كە عەلی باپیر ئەڵێت گۆڕان نیشانەی پرسیاری لەسەر خۆی داناوە، وتا بەفیتی لایەنێكی دەركەی بەشداری نەكردووە، بەبڕوای من هەركەسێك ئەو قسەی بكردایە نەدەبوو عەلی باپیر بیكات، چونكە ئەو لە چاوی خۆیەوە دەڕوانێتە بەرامبەر كە پارساڵ بینیمان لە تیڤیەكانی پارتیەوە چۆن فایلە موخابەراتیەكانی عەلی باپیریان بڵاو دەكرانەوە، ئەوە بۆ خۆی وەڵامە بۆ ئاغای سوڵحچی.
لەلایەكیترەوە له‌ شاشه‌ی‌ سپێده‌ مه‌ولود باوه‌مراد، كارگێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیی‌ بۆ پاساو هێنانەوە دانیتنیان لە كۆبونەوەكەی ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووی‌ مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان وتوێتی: مه‌ولود باوه‌موراد ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌وه‌ وتی‌: ئەگەر سەرۆكی هەرێم كەسێكی ستەمكاربێت وەكو باسدەكرێت، ئەوا یەكگرتوو بە بەشدارییكردنی قسەی حەقی پێوتووە. ئەمەشی بە گەورەترین جیهاد ناوبرد.
ئەگەر كۆبوونەوە كردن و دانیشتن لەگەڵ مەسعود بارزانیدا جیهاد بێت وەكو ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی وتویەتی، ئەوە حەقەبۆ لەمەودوا كەس نەچێت بۆ حەجكردن و بۆ جیهاد كردن، بەڵكو دەبێت بۆ لەمەودوا هەموویان بچن بۆ لای مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی وەكو جیهاد بۆیان لە قەڵەم بدرێت؟!، پێویستیش ناكات ئەو هەموو پارە خەرج بكەن،ئەوە بۆ خەڵكیش زۆر باشە چونكە ئەوەندە پارەی تێناچێت و سەری ڕەش زۆر نزیكە، بەڕاستی ئەو قسەیە جگە لەنوكتەیەكی سیاسی لەهیچیتر ناچێت، سەیرەكە لەوەدایە وەكو ئەوەی خەڵكی كوردستان هەموو كافربن و بەس یەكگرتووی ئیسلامی دینداربێت كە بەلای منەوە ئەوانە بازرگانی بەدینەوە ئەكەن،هەرچ كاتێك بیانەوێت شكستەكانیان و رسوایەكانیان بشارنەوە پەنا بۆ فەرموودە و ئایەتی قورئانی دەبەن.
ئیمەیەل لە رابردوودا كە زۆر بەتوندی رەخنەكانمان ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەكرد، لەبەر ئەوە بوو كە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە تاڵانچی و خاك فرۆشەدا كۆئەبوویەوە و ماوەیەك بێدەنگی هەڵبژاردبوو، ئێستا كە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵویسَتی توندی هەیە بەرامبەر دەسەڵاتی مافیای كوردی، ئەوە بەسیاسەتێكی راست و درووست ئەزانین، چونكە ئەو دەسەڵاتە نا باوەڕی بە چاكسازی هەیە نە گۆڕانكاری نە ریفۆم، ئەسڵەن گاڵتەی بەو قسانە دێت،بە درووستكردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی كە ئەو ئەنجومەنە خۆی مەترسیە لەسەر ئاساشی هەرێم و تاكەكانی كۆمەڵگا وەڵامی ئۆپۆزسیۆنی دایەوە، هەر بۆیە خۆ گیلكردن وخۆ گەوج كردن وگەمژییە دانیشتن لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە و پاساو هێنانەوە بۆی. ئەبوایە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی دانیان بەهەڵەكەیاندا بنایە، نەك پاساوی بۆ بهێننەوە و كو داردەستێكی پارتی بكەونە شەڕی بزووتنەوەی گۆڕان و تۆمەت بەخشینەوە كە قازانجی دەسەڵاتدایە، ئەگەر دوای درووستكردنی ئەو ئەنجومەنی بەناو ئاسایشی نیشتمانیە كە مەترسیەكی گەورەیە لەسەر تاكەكانی كۆمەڵگا دروست كردووە، بزووتنەوەی گۆڕان دانیشتنی كرد لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە كەوایە ئەویش وەكو ئێوە وایە. من ناڵێم دانیشتن لە سیاسەتدا حەرامە و تاوانە، بەڵام دانیشتن لە گەڵ دەسەلاتێكدا كە خەریكی درووستكردنی سیستەمی ویراسیە جیگای شەرمەزاریە، كەی ئەو دەسەڵاتە هاتە پای ئەوەی واز لەو خەونە گڵاوە بهێنێت و ئەو ئەنجومەنی بەناو ئاسیاشی هەرێمە هەڵوەشێنێتەوە و دەستور بگەڕێنێتەوە و بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەوافقی دەستورێكی مۆدێرن و سەردەمیان بنووسرێتەوە، ئەوە بە بۆچوونی من دانیشتن ئەو كاتە ئاسایە و ئەوجار یەك ڕیزی ماڵی كورد ئەپارێزرێت، نەك بەو شێوەی كە ئێستا دوو بنەماڵە سەروەت و سامانی خەڵك بەتاڵان ئەبەن و خەریكی تاڵانی و درووستكردنی حوكمی بنەماڵەین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە