جەلال چى بە بەرزانى ئەحە سمێڵ ووت

Friday, 31/07/2009, 12:00

2430 بینراوە


دەیان جار نوسیومە و ووتومە كە تاڵەبانى پیرى ئاخر شەڕى خەڵەفاو بەرزان و باندەكەى بردەوە بەڵام سلێمانى دۆڕاند , ئەگەر سەیرێكى نوسینەكانى دوو ساڵ لەوەو پێشم بكەن ئەم ڕاستیەتان بۆ دەردەكەوێت , بەڵام تاڵەبانى بڕواى بەمە نەبوو بۆیە ئەوا ئێستا و دوایى دەرچونى ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى 25/7 تاڵەبانى باش ئەمەى بۆ دەركەوت كە بەرزان و لێپرسراوى كۆمیتەكانى و دەستەى كارگێڕى ئەو باندەى كە ئێستا خۆیان بە لێپرسراوى مەڵبەند ئەزانن چیان بە سەر یەكێتى هێنا , زۆر دەمێكە بۆ هەموو درۆكانى بەرزان وەڵامم هەبوە بەڵام كەس نەبوو بڕوا بكات تا ئەم درۆیانە سەرى بەرزان و تاڵەبانى خواردو یەكێتیشى ئەوەندەى تر لاواز كرد , بەرزان واى لە تاڵەبانى گەیاند بوو كە سلێمانى هەر هى خۆیانە و لیستى گۆڕان كەمترین كورسى ئەهێنن , بەڵام ئەمە پێچەوانە بوەو ەو بە سەر خۆیاندا قڵپ بوەوە , ئەوەتا ئێستا تاڵەبانى نازانێ چى بكات , دوایى ئەوەى هەموو یەكێتى ئەنجامەكەیان بیست قوبادى كوڕى تاڵەبانى زۆربەى لێپرسراوى مەڵبەندەكانى بانگ كردوە بۆ ماڵى خۆیان و پێى ووتون (باوكم دەستى خوێڕى ترین خەڵكى ماچ كرد بەو تەمەنەوە , سەیارە و پارەیەكى زۆرى بەخشى بە جاش و مستەشارو سەرۆك هۆزەكان بەڵام نەمان زانى خوێڕێتى ئێوە سلێمانیمان پێ ئەدۆڕێنێ) لەم كۆبونەوەیەدا بەرزان و شۆڕش و ۆستا محمود و دختۆر بەرهەم و ئەنوەرە دزەكەى كارگێڕى مەڵبەندى سلێمانى ئامادە بوون بەقەد ئەو هەموو پارەیە دەنگمان نەهێناوە كە ئێوە لە ئێمەتان وەرگرتوە , قوباد حەشرى پێ كردون , ئێستا تاڵەبانى كە تازە زانیویەتى دەستى لە بنى هەمانەكەوە دەرچوە بە پەلە كەوتۆتە گۆڕینى ئەو لێپرسراوى مەڵبەندانەى ئاوا سەریان پێ شۆڕ كرد , لەو كۆبونەوەیەى قوبادا دختۆر بەرهەم ووتویەتى من نا چونكە من تەنها لەبەر ئیحترامى باوكت ئەمەم كردوە ئەگینا زوو پێم ووتوە ئێمە سلێمانیمان دۆڕاندوە , بەڵام بە قسەى نەكردوم و بەو ڕاپۆرتانە تێ كەوتوە كە بۆیان ناردوە , تاڵەبانى بەرزانى بانگ كردوە و قسەى زۆر پێ ووتوە و تەنانەت جنێوى ناشرینى پێ داوە و پێى وتوە (بە هۆى تۆوە سلێمانیمان دۆڕاندوە تۆ باوكت فایلدار بوو لەبەر خاترى تۆ فایلەكەى باوكتم شاردەوە و وەرم گرتەوە و تائێستا لاى كەس باسم نەكردوە كەچى تۆش ئاوا ناپیاو بویت , هەى حیز بە قوربانت ئەبم) بەرزانیش بە پەلە ڕاى كردوە و هاتۆتەوە بۆ مەڵبەند و كە هاتۆتەوە مەلا جەبار لە ژورەكەى بەرزان بوە , ئەمیش تێر جنێوى بە خەڵكى سلێمانى داوە و پێى ووتون خەڵكى سلێمانى هەر ئاوا خوێڕى بوون , بەرزانیش لە تۆڵەى دۆڕاندنەكەى خۆیدا قاچى لێپرسراوى كۆمیتەكانى گرتوەو حەشرى بەوان كردوە , بورهانى كۆمیتەى 10ى ئاشتى تەجمید كردوە وكچێكى داناوە بۆ سەرپەرشتیارى ئەو كۆمیتەیە كە زوو كۆنە دەنكى خۆى بوە , هەندێك لێپرسراوى كۆمیتەى تر ئەگۆڕێ و هەندێكى تر ى داناوە , ئەگەر زوو تاڵەبانى بە قسەى منى بكردایە ئاواى لێ بەسەر نەدەهات, ئێستا بەرزان دەستى كردوە بە دەركردنى ئەوانەى گومانى لێى هەیە , و هەر كەسێكى دەركردوە پێى ووتون ئەمە بڕیارى جەنابى جەلالە هەر كەسێك دەنگى نەدابێ بە لیستى كوردستانى و مەسعود بارزانى دەر ئەكرێ , ئێستا بەرزان حاڵى لەو پەڕى خراپیدایە و چاوەڕێى لابردنە , حیزبێك كە ئەم شارەى بە قەڵاى خۆى ئەزانى ئێستا وا سوك بوە ئەگەر بەیەك لیست دانەبەزینایە لەوە سوك تر ئەبون ئەم شارەیان لە دەست دا تازە ئەیەوێت بەمە بێتەوە تایم , لەم هەڵبژاردنەدا كادرەكانى ئەم مەڵبەندە ئەمەندە خەریكى پارە خواردن بون ئەمەندە خەریكى خەڵك كۆكردنەوە نەبون , بە دەیان ملێون دینار لەو بنكانەدا دیار نەماوە و دزراوە , لە بنكەیەكى فەرعى كۆمیتەى مەجیدبەگدا پێنج ملێون دینار دیار نەماوە ئەمە بە قسەى كارگێڕێكى ئەو كۆمیتەیە كە لە مەڵبەند باسى كردوە , لە زۆربەى بنكەكانى تردا هەر وابوە ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە