ئەرسەلان بایز بۆ پەشیمان بوویەوە؟

Tuesday, 21/02/2012, 12:00

2280 بینراوە


بیست و چوار کاتژمێر ژمارەی پێوانەی خۆڕاگری ئەرسەلان بایزبوو بەرامبەر بە تووڕەی پارتی سەبارەت بەداگرتنی وێنەی مەلا .هەر زوو ئەرسەلان فرسەت بە فورسەتی زانی و داوای لێبوردنی کرد. هەرچەندە ئەو پەشیمانبوونەوەیە هەرگیز جێی سەرسوڕمان نەبوو چوونکە مێژووی بنەماڵەی ئەرسەلان جگە لەسەرشۆری و شەرمەزاری چیتری تیا نیە. شایەنی باسە باوکی سەرۆکی پەرلەمان ناسراو با بایز ئاغا لە سەرەتای ساڵانی شەستەکاندا لەگەڵ حەمەی سابیر ئاغا یەکەم کەس بوون جاشایەتیان هێنایە ناو دەشتی هەولێر، بایزئاغای باوکی ئەرسەلان کە لە دێی (کاریتان) سەر بە ناوچەی کەندێناوەی دەشتی هەولێر بنکەی جاشایەتی خۆی دانابوو زۆر شانازی بەوە دەکرد کە حکومەتی ئەوسای عیراق چاکترین جۆری چەکی داوەتێ، ئەو تفەنگەی ئەو هەیبوو پێیان دەوت تفەنگی ئینگلیزی پێنج خۆری لولە درێژ،هەر لەسەرەتاکانی ساڵانی شەستەکاندا بایزئاغا کەوتە دژایەتی جوتیارە هەژارەکانی گوندی کاریتان و داوای لە حکومەتی ئەوسای عڕاق کرد کە عەشیرەتی (عەواس) لە شوێنی ئەو جووتیارە کوردانە جێنشین بکەن، بەمەش بایزئاغای باوکی سەرۆکی پەرلەمان دەستی هەبوو لە یەکەم پرۆسەی تەعریب کە لەو ناوچەیە کران. لەوە ئەچێت ئەرسەلان فورسەتی سەرۆک پەرلەمان بۆ هێڵی باوکی هێندە کاریگەری لەسەردا هەبووبێت ئەمجارەیان دەستی بوەشێنێت لەپرۆسەی کویلایەتی بنەماڵەی بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە