یەکێتی و پارتی، مانای شکست و پاشەکشەکردن دەگەیەنێت!

Friday, 12/11/2010, 12:00

1469 بینراوە


خۆشبەختانە، بەتایبەتی حیزبەکەی بارزانی، وەزارەتی دەرەوەی بۆ شۆڤێنێیەک بەجێهێشت، شۆڤێنییەکان کە لەلیستی ئەلعێراقییەدا گردبوونەتەوە، ئەو وەزارەتەی هەرچی پارتی و دەستەدائیرەیان نەبوایە تەنانەت باخەوانەکانەکانیش لەباڵویزخانەکان تەعینیان نەدەکرد!! ئەو شۆڤێنیانە سەرکەوتنی باشیان لەسەر حسابی کورد بەدەست هێنا.. جا حیزبەکانی دەسەڵات ئەوەندە بێشەرمن لەڕاگەیاندنەکانیاندا دەڵێن فشاری ئەمەریکامان قبووڵ نەبووە و نەکردووە!!! پێنەدانەوەی ئەو پۆستە بەکورد، ئەنجام و وەڵامی فشارەکەیە، ئیتر نازانم فشە بۆ کێ دەکەن؟! لەکوردبوونی ئەوانە گومان هەیە، ئەو خێڵ و شێخانە دیارە شێخە مسکینەکانم مەبەست نییە، کە قسە دێتە سەر بنەچە خۆیان بەنەوەی محەمەد قورەیشی پێێغەمبەری موسڵمانان و ئیمام عەلی و فڵان و فیسار ئەسحابە دەزانن..!!!
حیزبە سیاسییەکان بەتایبەتی کوردەکان، بێ بزووتنەوەی گۆڕان، داشی دامەن و بەدەست ئەم و ئەوەوە، جووڵەیان پێدەکرێت، گەر مرۆڤێک خۆی بەهەڵەدا نەبات دەزانیت، فڵان لیست بۆ نموونە گۆڕان دەنگییان بدایە یان نا، هەر مام جەلال دەردەچوو و دەکرایەوە بەسەرۆککۆمار، ڕێکەوتنی پێشوەختە لەنێوان لیستە براوە و ڕکەبەرەکاندا هەبووە، دیارە بەفشاری ئەمەریکا و وڵاتانی دەوروبەر. ئیتر ئەم زەمە بێتامە چییە بەسەر بزووتنەوەی گۆڕاندا دەکرێت و دەڵێن (به‌بێ دەنگه‌کانی لیستی گۆران، مام جه‌لال بۆوه‌ بەسه‌رۆک کۆماری عیراق)؟
گرنگ ئەوەیە لەم هاوکێشەیەدا گۆڕان وەفادار بووە بەقسەی خۆی، گریمان مەسعود بارزانی یان هەر کوردێکی تر بۆ ئەو پۆستە دیاریبکرایە و بوایە، هەر دەنگیان پێنەدەدا، ئەوە کاردانەوەیە پەیوەندی بەهەڵسووکەوتی نابەجێی و ناشایستە و نادیموکراسی ناوخۆی وڵات(هەرێم)ەوە هەیە..
ئەوانە گەر ئامادە نەبن کورسی قەرەبوو بەحیزبە هاوپەیمانە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکەی وەک حیزبی سۆسیالست و زەحمەتکێشان و... نەدەن، ئەبێ چ چاوەروانی خێرێکیان لێبکرێت، گۆڕان ئاگای لەوانە و زۆری تریش هەیە بۆیە سەختە بچێتە ژێر بار و خۆی ناکات بەفلیم. ئەوانە دەبێت وەک سەردەمی گۆربەگۆر سەدام حسین مامەلەیان لەگەڵ بکرێت، وەڵامی سڵاویان نەدرێتەوە، هەست بکەن لەبەرانبەر ڕکەبەرێکدان سازش نازانێت.
ئینجا با قسەیەکیش بۆ ئەوە ڕاستییە بکەین، لەم هاوکێشەیەدا دەرکەوت کە ئەوە گۆڕان نییە دەنگ بدات بەشۆڤێنییە ڕەنگاورەنگەکانی عەرەب ناو پەرلەمانی عێراقی، وەک ئەوانی تر (یەکێتی و پارتی) کردیان..
ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان شێلگیر و رەق و سەخت نەبێت، ئەوا جەماوەرەکەی جارێکی تر دەنگیان پێنادەنەوە و سقە لەدەست دەدەن.. فراکسیۆنی گۆران نوێنەرایەتی دەنگدەرانێکی توورە دەکەن، چاوەڕوانی هەڵوێستی نەرمیان لێناکرێت، ئەوە پەیوەندی بەهەرچی دیموکراتی تربوونی وڵات (هەرێم)ەوە و وەڵامدانەوەی تەرحە چاکسازییە سیاسییەکەوە هەیە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە