ڕاوێژكارى سەربازى سەرۆك و علاقاتى شەخسى نامەیەكى كراوە . بۆ سەرۆكى هەرێم

Wednesday, 03/06/2009, 12:00

3053 بینراوە


جەنابى سەرۆك ئەوەى چاوێك بە مێژووى خەباتى خۆت وبنەماڵەكەتدا بخشێنێت ، دەزانێ بەڕێزتان و خانەوادەكەتان چەند خەم خۆرى ئەم میللەتەن . بەدرێژایى مێژوو سەلماندوتانە . بەڵام ئێمە وەك كوڕە شەهید ، ئەمانەوێت چەند ڕاستیەكى بێ پاساوت بۆ ڕوون بكەینەوە كە ڕاوێژكارە سەربازییەكەى بەڕێزتان لە ژێر باڵى جەنابتانەوە . خەریكى پەیدا كردنى نفوسە بۆ خۆى و زۆر بەزقى بڕیارەكانى بەڕێزت جێ بەجێ ناكات . دیارە وەك وە بیر هێنانەوەیەك بەڕێزتان فرمانتان دا پلە بەرز كردنەوە دەبێت ڕابگیرێت تاكو سەر لە نوێ لەشكر رێك دەخرێتەوە ، وە بڕیارتان دا كە دەبێ كوڕى مسئول و بەرپرسان ئەوانەى قوتابین ناویان لە لیستى پێشمەرگایەتیدا ڕەشبكرێتەوە ، بەڵام حەیف هەزاران حەیف ، "فەریق شێروان" ى ڕاوێژكارى سەربازى بەڕێزتان بێ گوێدانە ئەو فرمانانەى بەڕێزتان ، بەردەوام وەك پیشەى هەمیشەیى سەرگەرمى ڕازى كردنى دڵى بەرپرسانە و پلەى كوڕەكانیان بەرز دەكاتەوە ، و كوڕە قوتابیە ڕەشكراوەكانیان بۆ ئیعادە دەكاتەوە ، بێ گوێدانە هیچ فرمانێكى بەڕێزتان ، بۆ نمونە لە فەرماندەییە شپرزەكەى بەندەدا . كوڕى (مەلا على زمناكۆ) دواى ڕەشكردنەوەى لە بەرئەوەى قوتابى بوو ئیعادە كرایەوە . كوڕى(عمرى حمە على) كە فەرماندەى هێزە بەهەمان شێوە ئیعادە كرایەوە. لە هەمووى سەیرتركوڕێكى (ئەكرەم دێ كۆنى)دواى ڕەشكردنەوەى ئیعادە كرایەوە وبە بڕیارى مەكتەبى بەڕێزتان كرایە ملازم بەناوى (هەورامان اكرەم ڕەشید) كورێكى ترى هەمان فەرماندە كە فەرماندەى سوپاى/4 زێرەڤانیە بەناوى(نێچیروان اكرەم) كە قوتابى ڕۆژە دواى ڕەشكردنەوەى ئیعادە كراوەتەوە . پاشان فەریق شێروان بەوەشەوە نەوەستاوە هەرچەندە خۆى بە شارەزاى بوارى سەربازى دەزانێ . بەڵام هەموو یاساكانى بە بڕیارى بەڕیزیشتانەوە پێشێل كردووە . پێشمەرگەیەك بەناوى (نجم الدین) لە ن.ع كردوەتە مقدم . لە چ لەشكرێكى دونیادا ڕووداوى وا ڕوو دەدات . مەگەر هەر ڕاوێژكارەكەى بەڕێزتان حەقى وا بە خۆى بدات . هەر لە زێرەڤانى و سوپاى/4 كوڕێكى (حمە رەشید حاجى رۆستم)كە جێگرى فەرماندەى سوپایە بەناوى (هێمن حمەڕەشید) لە جندى/اول یەوە كراوە بە ملازم ، هەروەها كورێكى بەرپرسى هێزى/2 لە هەمان سوپا بەناوى (ئاراس محمود احمد) لە جندى اول ەوە كراوە بە ملازم .بۆیە گەر رێگە لەم كارانەى ڕاوێژكارە ترسنۆكەكەت نەگیرێت . لەشكر لەم دۆخەى ئێستا خراپ ترى بەسەر دێ .كوڕى فەقیر وهەژارى ناو لەشكریش كە هەمیشە قوربانى دەربوون ، پەیتا پەیتا سەرگەرمى بە جێ هێشتنى لەشكرن لە بەرئەو ناعەدالەتیانە . تكا چارەى پێویست . وەك هەمیشە هانامان بۆ بەڕێزتان هێناوە با چیتر كەسانى حازر خۆر یارى بە خوێنى شەهیدان نەكەن ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە