ئایا ئه زانیت ؟

Friday, 03.22.2013, 12:00

3443 بینراوە







(ئێتسtzi) ی-  5300 ساڵ به ر ئێستا به سه ر یه کێک له شاخه به رزه کانی ئیتالیا که ناو بانگه به (ئاڵپس) دۆزرایه وه له ڕێگه ی چه ند شاخه وانێکه وه به مردوویی له ۱۹۹۱ دا. نه خۆشیه وانه کان (پسپۆری نه خۆشی) به یه که م چاو پێ که وتنیان وایان زانی که سێک ی ئاسایی شاخه وانه و سه رما کوشتوێتی به درێژای ساڵ، به ڵام دووای لێ کۆڵینه وه ی ته واوی موخته به ری ده رکه وت که وا به هیچ نه خۆ شیه ک نه مردووه، گۆشت و پێست ی ره ق و ووشک هه ڵهاتووه ، ده سته کان و قاچه کانی و گلێنه ی چاوه کانی پێوه ماون، سه رنجی وێنه که بده.


له گه ڵ ئه م مۆم یایه چه ند که لوپه لێکیش ی که له گه ڵ خۆی دا هه ڵ گرتبوو دۆزرایه وه که بریتیبوو له چه رم، گوریس ی به ده ست دروست کراو له گه ڵ چه قۆیه ک. دۆزرایه وه که ئه م شتانه چه ند هه زار ساڵ کۆنن.


ئه م دۆزینه وه یه هه موو عالمه کانی ووروژاند.
هه ر بۆیه ناونرا (ئێتس) ی چونکه له شاخه به فرینه کانی (ئاڵپس) دۆزرایه وه. کاربۆن ده یتین سه ل ماندی که (ئێتس) ی ده گه ڕێته وه بۆ زیاتر له ۵۳۰۰ ساڵ به ر ئێستا وه کۆنترین مۆمیایه له مێژووی ئاده میزادا. بۆزانیاری زیاتر ئه بێت بپرسین بۆچی وه چۆن و به چ شێوه یه ک (ئێتس) ی مردووه، هه تا یارمه تی ئێمه ی مرۆڤ بدا له دروست بونی خۆمان به تای به ت خێڵ ی (ئاڵپاین) له ناو چه ی ئه وروپادا.


یه که م بۆ چوو نی عالمه کان وابوو که (ئێتس) ی وون بوه به شاخه به فرینه کانی ناوچه ی (ئاڵپاین) به ڵام به ڵگه ی شاخاوی سه لماندی که لاشه ی (ئێتس) ی له سنووری ئیتالیا و نه مسا دۆزرایه وه، که واته هۆکاری کوشتنی (ئێتس) ی به ده سیسه ی یه کێک له خێڵه که ی خۆی بوه.


لاشه ی (ئێتس) ی له ناو دۆڵێکدا دۆزرایه وه که چووار ده وری به به رد گیرابو، دۆڵه که ۳ مه تر به فرو سه هۆڵ دای پۆشی بوو. به بۆچوونی زاناکان گه ر ئه م دۆڵه نه بووایه لاشه که ی (ئێتس) ی ئه که وته ژێر به ردوو باران و به فر له ناوی ده برد.
ئه م به فرو سه هۆ ڵه بوبه هۆی ئه وه ی که ئه م لاشه یه وه ک مۆمیایه ک بمێنێته وه. هه ر ئه و شاخه به فرینه بو که لاشه ی (ئێتس) ی هه ڵگرت بۆ ۵۰ سه ده زیاتر به ر له ئێستا.
ئێستا له شاری (بۆڵ زانۆ) له ئیتالیا، که مۆزه خانه یه کی تایبه تی بۆ دروست کراوه، که ده ره جه ی حه راره ته که ی ۶.۵ له ژێر سفر، وه ڕتوبه که شی له %۹۸.
زاناکان به پێ ی پێویست به چه ند ساڵێک پشکنین له سه ر (ئێتس) ی ده که ن و دواجار ئه م پشکنینه ۹ سه عاتی خایاند به ئه مری زانای به ناو بانگ (ئدوه رد ئه گاته ڤیگۆ) که ۱۰ ساڵ ز یاتره چاو دێری (ئێتس)ی ده کات.


زاناکان مه ترسیان له وه بو له کاتی چوونه ژووره وه ی پزیشکه کان بۆ پشکنینی (ئێتس) ی، به کتریا به ر نه ژووره وه ببێته هۆی هێواش بونه وه ی ئۆرگانزمه کانی ناو له شی (ئێتس) ی ئه م کاری گه ریه ڕێگره بۆ توێژینه وه ی زانستی.


(ئێتس) ی شازه چونکه ده گه ڕێته وه بۆ کاتی چه رخه به ردینه کان له ئه وروپا. دوای پشکنینی زاناکان سه لمێندرا که (ئێتس) ی درێژی باڵای ۱۵۷سانتیمه تر بووه، وه به ماسولکه کانیا ده ر که وت که که سێکی شاخاوی بووه و ده سته کانیشی ئه وه نده نه رم بووه بۆیان ده ر که وت که نه شووان بووه نه جووتیار، وا بۆی چوون که ڕاو چی بوبێت.
زاناکان توێژینه وه ی ئێسک یان بۆکرد ده ر که وت که له ته مه نی ۴۰ ساڵی دا کوژراوه، وه زیاتر له ۵۰ تاتو به گۆشته که وه ی بووه. له دوای ئه وه ی(د.ن.ئه)ی (ئێتس) ی نێردرا بۆ یه کێک له موخته به ره کانی ئه مریکا که له %۹۷ (د.ن.ئه)ی (ئێتس ی) خۆیه تی له %۳ هی خۆی نییه. ئه مه ش ده گه ڕێته وه بۆ تێکه ڵ بونی (د.ن.ئه)ی (ئێتس) ی له گه ڵ هه مو ئه م زانایانه ی که به درێژای ساڵ ده سکاری (ئێتس) ی یان کردووه.


هه ر به (د.ن.ئه) ی (ئێتس) ی دا دۆزرایه وه که ره نگی چاوی قاوه ی بوو. شتێکی گرنتر که زاناکان ی سه رسوورماند نه خۆشی (لایم) بو له (ئێتس) ی دۆزرا یه وه له گه ڵ نه خۆشی(دڵ) و (لاکتۆس ان تۆلێره نس). (لاکتۆس ان تۆلێره نس) به مانای ئه وه یه که گه ده ی توانای هه رس کردنی شیره مه نی ئاژه ڵی نیه.
(د.ن.ئه) ی (ئێتس) ی ده ری خست که ئه م نه خۆشیانه ۵۳۰۰ ساڵ زیاتر هه بووه.


(ئێتس) ی زۆر بایه خ پێدراوه چونکه هی چاخه به ردینه کانی ئه وروپایه و له م سه ده یه دا دۆزراوه ته وه.


بۆ زانیاری زیاتر کرته بکه له سه ر لنکه که له خواره وه.
   http://www.channel4.com/programmes/iceman-murder-mystery/4od