حەیدەر فەیلی وەزیری گەیاندن یان وەزیری موجامەلە و ماستاو!؟

Thursday, 05/11/2009, 12:00

2198 بینراوە


ئەمرۆ لەكاتی دەست بەكاربونی وەزیری نوێی گواستنەوە و گەیاندن كەلە سەرەتادا سەردانی دیوانی وەزارەتی گەیاندنی كردبوو، لێرەدا ئێمە هیچ لاریمان لەو مەسەلەیەدا نیە و ئێمەش بەخێرهاتنی گەرمی دەكەین و هیوادارین لە ئەجێندای كارەكانی سەركەوتوو بێت ، بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەر كردنە موجامەلە و ماستاوچێتی وەزیری پێشووی گەیاندنە كە حەیدەر فەیلی یە، كاتێك لەدانیشتنەكەدا لەجیاتی ئەوەی بە گرنگیەوە باس لە وەزارەتی گواستنەوە و گرنگی و زەرورەتی پێشخستنی كەرتی گواستنەوە لە هەرێمی كوردستان بكات، زۆر بەسوكایەتی پێكردنەوە باسی ئەم وەزارەتە و ئەم كەرتە گرنگەی ئابوری دەكات و دەلێت: كاتی خۆی گواستنەوە هەر دائیرەیەك بووە و با ئێستا ببێتە بەرێوەبەرایەتیەكی گشتی.

ئاخر حەیدەری ماستاو و موجامەلە ئەوە قسەی یەكێكە كە لە دوو كابینەی یەك بەدوای یەكدا وەزیر بووبێ؟ ئاخر حەیدەری پارتی كەسێك هەیە بە سوكایەتییەوە باس لە كەرتێكی گرنگی ژێرخانی ئابووری بكات بەو شێوەیە؟ بەس ناحەقت ناگرم لەبەر ئەوەی كاتێك جەنابت بووی بە وەزیر:-

1- هەموو فەرمانبەرانی وەزارەت دەزانن تۆ بە چ ئۆتۆمبێلێك هاتوچۆت دەكرد و ئێستاش بە چی هاتوچۆ دەكەی!؟

2- كاكی شیوعی كە تۆ بوویتە وەزیر، بەر لەهەموو وەزیرێك وەزارەتەكەت تەسلیم بەكەرتی تایبەت كرد و بەسەدان فەرمانبەرت كرد بە فایز لە وەزارەتەكەت، كە بڕوای تەواوم هەیە ئەگەر ماركس و لینین و ئەنجلس و فەهد و سەلام و عادل زیندوو ببنەوە كەسانی وەكو تۆ و ئەمسالی تۆ دەكەنە عیبرەت بۆ هەموو ئەوانەی وەكو تۆ كە موزایەدە بە حیزب و بیروباوەڕە پاك و راستەكەیان دەكەن.

3- هەموو كەسێك دەزانێت كە ئەو موجامەلەیەی ئەمرۆ كردت موجامەلەیەكی حزبی بوو نەوەك ئەتەكێتێكی وەزیر و وەزاری چونكە هەر كەسێك تۆ بناسێ دەزانێت كە تۆ لە هەموو پارتیەك پارتی تری و لەجیاتی ئەوەی چەند كوڕِو كچێكی شەهید یان چەند كادیرێكی ماندووی حزبەكەت لەدەوروبەری خۆت دابنێی، هەر لە مەكتەبەكەت بگرە تا چایەچی و تەنانەت شوفێرەكەشت هەر خەڵكی پارتین داتناون!

فه‌رمانبه‌رێکی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە