نوسه‌رو روناكبیر مامۆستا (حه‌مه‌ساڵح محه‌مه‌دئه‌مین) كۆچی‌ دوایی‌ كرد

Wednesday, 04.17.2013, 12:00

427 بینراوە


پەیامنێری کوردستا نپۆست
سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 16/4 نوسه‌رو روناكبیری‌ كورد مامۆستا حه‌مه‌ساڵح محه‌مه‌دئه‌مین به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 70 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
مامۆستا حه‌مه‌ساڵح محه‌مه‌دئه‌مین یه‌كێكه‌ له‌و نوسه‌رانه‌ی‌ له‌چه‌ند ده‌یه‌ی‌ رابردوودا شوێنده‌ستی‌ له‌ئه‌ده‌بی‌ كوردیدا دیاربووه‌، جگه‌ له‌نوسینی‌ چه‌ند رۆمانێك به‌ده‌یان كتێبی‌ وه‌رگێڕان‌ و وتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
حه‌مه‌ساڵح محه‌مه‌د ئه‌مین ساڵی‌ 1943 له‌سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسی‌ هه‌بووه‌ له‌زانستی‌ ماتماتیكدا و ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌سلێمانی‌ مامۆستا بووه‌، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان بووه‌و ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئۆفیسی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بووه‌.
دوا كاری‌ بڵاوكراوه‌ی‌ مامۆستا رۆمانێكه‌ به‌ناوی‌ (رێژنه‌باران كاره‌ساته‌كان ده‌شواته‌وه‌).